مادده‌ی بیست و سێیه‌م

شناسه ماده: 15015

شماره ماده: 377

مادده‌ی بیست و سێیه‌م: لیژنه‌ی زه‌پتی بۆی هه‌یه‌ ئه‌م سزایانه‌ بدات: 1/هۆشیاردان (الانذار). 2/بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی (الحرمان المؤقت) له‌ خزمه‌تگوزاريی سه‌ندیكایی، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ ساڵێك نه‌ترازێ. 3/قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ربه‌ دایه‌ره‌ ره‌سمی ونیمچه‌ ره‌سمییه‌كانن، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ شه‌ش مانگ نه‌ترازێ، ئه‌م قه‌ده‌غه‌كردنه‌ش ته‌نها كاری دوای ده‌وامی ره‌سمی ده‌گرێته‌وه‌، به‌مه‌رجێ دایه‌ره‌كه‌شی له‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌ ئاگاداربكاته‌وه‌.

موضوع: هۆشیاردان,بێ به‌شكردنێكی ره‌فته‌نی,قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵسوڕاندنی پیشه