مادده‌ی پانزده‌م:

شناسه ماده: 14015

شماره ماده: 286

مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه‌ پیاده‌ نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره‌ بڵاوبكرێته‌وه‌، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه‌، به‌ نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له‌ میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له‌ حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له‌ ماوه‌ی ساڵێك له‌ رێكه‌وتی داواكارییه‌كه‌، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه‌ فه‌رمان بكات به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بكرێنه‌وه‌.

موضوع: مافی دانه‌رو مافه‌ هاوسێكانی له‌ هه‌رێمی كوردستان,داوا له‌ میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات,بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌,فەرمان بكات به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌