مادده‌ی چوارده‌م:

شناسه ماده: 14014

شماره ماده: 286

مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ته‌نها میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان هه‌یه‌ كارێك، كه‌ له‌ كاتی ژیانی دانه‌ره‌كه‌ی بڵاونه‌كرابێته‌وه‌، بڵاوی بكه‌نه‌وه‌، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ره‌كه‌ی وه‌سیه‌تی كردبێت كه‌وا بڵاونه‌كرێته‌وه‌ یان ئه‌و كاته‌ی دیاریكردبوو كه‌ ده‌كرێت كاره‌كه‌ی تیایدا بڵاوبكرێته‌وه‌. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك دانه‌ر به‌شداریان كردبێت له‌ دانانی كارێك و یه‌كێكیان، به‌بێ بوونی میراتگر، كۆچی دوایی كرد، ئه‌وا به‌ یه‌كسانی پشكی ئه‌م دانه‌ره‌ ده‌بێته‌ هی ئه‌وانه‌ی له‌ دانانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا به‌شداربوون، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی نووسراو به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ نه‌بێت.

موضوع: میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان,به‌کارگیری میراتگره‌كانی دانه‌ر مافیان,شرایط بڵاوبوونی کارێک,شرایط به‌کارگیری دانه‌ره‌که‌,رێككه‌وتنێكی نووسراو