یاسای ژماره (8)ی ساڵی2012 یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی بیست و نۆ:
مادده‌ی بیست و نۆ: 1ـ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ت نین ئه‌ركی دابه‌شكردنی نه‌فه‌قاتی به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنانیان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ بۆ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم به ره‌چاوكردنی چڕی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ناوچانه‌ی كه زیانی زیاتریان به‌ركه‌وتووه پاش جیاكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی مه‌ركه‌زی وه‌زاره‌ت. 2ـ پارێزگاكان گشتیان ده‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ن كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی سه‌ره‌وه له بڕیاری بودجه‌ی گشتی و په‌سه‌ندكردنی و له‌كاتێكدا كه بودجه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنی فیعلییه‌وه.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: به‌رده‌وامبوون له بڕینی(10%)ی مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی و سكرتێر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیره‌كان و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی وه‌زیر و وه‌كیلی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ئه‌وانه‌ی به پله‌ی ئه‌وانن و ئه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌كیلی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن و ڕاوێژكاران و خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان و دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی، بۆ سوودی دابینكردنی داوده‌رمان و وه‌سیله‌كانی چاره‌سه‌ر بۆ تووشبوان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له 1/7/2012ه‌وه.
مادده‌ی سی و شه‌ش:
مادده‌ی سی و شه‌ش: پێكهێنانی ده‌سته‌ی (ده‌ستپاكی ـ نه‌زاهه‌ت) له هه‌رێمدا به گوێره‌ی یاسای ده‌سته‌ی (ده‌ستپاكی ـ نه‌زاهه‌ت) ژماره (3)ی ساڵی 2011، له ماوه‌یه‌كدا كه له (3) سێ مانگ تێپه‌ڕنه‌كات له ڕۆژی په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌وه.
مادده‌ی بیست و هه‌ژده:
مادده‌ی بیست و هه‌ژده: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یه‌كه‌ی خه‌رجییه‌كان ئیحاله‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ به‌گوێره‌ی رێساكانی یاسایی و رێنماییه كارپێكراوه‌كان، ئه‌وه‌ی دواده‌كه‌وێ له پێشكه‌شكردنی حیساباتی كۆتایی ساڵی 2011 بۆ فه‌رمانگه‌كه‌ی له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان.
مادده‌ی چل و شه‌ش:
مادده‌ی چل و شه‌ش: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاو ده‌كرێته‌وه و له (1/1/2012)ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه كه له (350) سێسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ هه‌ر بارێك، و بۆی هه‌یه ده‌سه‌ڵات بدات به سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به سه‌رفكردنی بڕێك كه له (250) دووسه‌د و په‌نجا ملیۆن دینا تێپه‌ڕ نه‌كات. دووه‌م: سه‌رۆكی ده‌سته‌كانی كه گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌تێكه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردنی بڕێكی هه‌یه كه له (300) سێسه‌د ملیۆن دینار تێپه‌ڕ نه‌كات بۆ هه‌ر بارێك. سێیه‌م: له (یه‌كه‌م) و (دووه‌م) دا ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌مه‌ی خواره‌وه بكرێ: ده‌بێ سه‌رفكردن به گوێره‌ی ئه‌و متمانه بێت كه په‌سه‌ند كراوه له بودجه‌ی گشتی ساڵانه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بێ كه دیاریكراوه بۆی. خۆبه‌ستنه‌وه به‌و متمانانه‌ی دیاریكراون له بودجه‌ی گشتی دا، و ڕێگه نادرێ به چوونه ناو ئیلتیزامێكه‌وه بۆ سه‌رفكردنی زیاتر له‌وه‌ی كه له بودجه‌دا دیاریكراوه. چواره‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه به سه‌رفكردنی ئه‌و بڕانه‌ی ته‌رخانكراون بۆ كۆمه‌كی كشتوكاڵی به‌مه‌به‌ستی فریاكه‌وتنی پێداویستییه‌كان له‌كاتی گونجاوی خۆیدا و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابووریدا.
مادده‌ی چل:
مادده‌ی چل: حكومه‌ت ده‌بێ :ـ یه‌كه‌م: ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی په‌یڕه‌وێكی یه‌كگرتوو بۆ ده‌ڕماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وانی له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن به ئامانجی به‌دیهێنانی مه‌وزوعییه‌ت و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی. دووه‌م: به‌دیهێنانی یه‌كسانی له نێوان ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمدا كار ده‌كه‌ن ڵه‌گه‌ڵ هاوشێوه‌كانیان له‌وانه‌ی له حكومه‌تی ئیتیحادیدا كار ده‌كه‌ن به مه‌رجێك ئه‌مه نه‌بێته مایه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كانیان.
مادده‌ی بیست و حه‌وت:
مادده‌ی بیست و حه‌وت: وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم هه‌موو حیساباتی مانگانه (بودجه‌ی پێداچوونه‌وه) له‌كاتی خۆیدا و له‌ماوه‌یه‌كدا كه له (10) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له كۆتایی هه‌ر مانگێكدا پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موحاسه‌به ده‌كه‌ن.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: رێژه‌ی 20% له بودجه‌ی به‌كاربردن له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه‌م ده‌كرێته‌وه، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران: 1ـ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان. 2ـ په‌رله‌مانی كوردستان. 3ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی. دووه‌م: ئه‌و بڕانه‌ی كه به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه دێنه‌بڕین بۆ هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وشاره‌وانی وگه‌شتووگوزار ته‌رخان ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و پاڵپشتكردنی وه‌رزش به‌گوێره‌ی پسپۆڕیی هه‌ر یه‌كێكیان و ده‌بێ ره‌چاوی رێژه‌ی دانیشتووانی پارێزگاكان بكرێت. سێیه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و بڕه‌ی لێ جیاده‌كرێته‌وه كه بۆ سندووقی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان و شاره‌وانی عه‌ینكاوه ته‌رخان كراوه. چواره‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی (15%) له بودجه‌ی به‌كاربردنی وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی به وه‌زاره‌تێكه‌وه نه‌بستراونه‌ته‌وه، جگه له قه‌ره‌بووی فه‌رمانبه‌ران و كۆمه‌ك و سووده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
مادده‌ی چل و پێنج:
مادده‌ی چل و پێنج: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی چل و چوار:
مادده‌ی چل و چوار: كار به هیچ بڕیارێك ناكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه بێت و، گه‌نجینه هیچ بارگرانییه‌كی دارایی ئه‌م بڕیاره ناگرێته ئه‌ستۆ تاكو شه‌رعییه‌تی یاسایی وه‌رنه‌گرێ و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كرێت.
مادده‌ی چل و دوو:
مادده‌ی چل و دوو: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێ ئه‌و پێشنیاز و ڕاسپاردانه‌ی هاوپێچن له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا لێیان بكۆڵێته‌وه و به‌دواداچوونیان بۆ بكات و چی ده‌كرێ بۆ جێبه‌جێ كردنیان ئه‌نجام بدات و سوودیان لێ ببینێ به گوێره‌ی یاساكان و توانا هونه‌ریی و دارییه ڕێگه‌پێدراوه‌كان.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: ده‌بێ حكومه‌تی كوردستان كار بكات بۆ به ده‌ست هێنانی به‌شی خۆی له پترۆدۆلار بۆ ساڵه‌كانی 2010 و 2011 له‌لای حكومه‌تی ئیتحادی، (1) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی به‌رهه‌مهێنراو له پارێزگادا یان (1) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كریر كرا‌و له پاڵاوگه‌كانی پارێزگاداو جا (1) دۆلار بۆ هه‌ر (150) مه‌تر سێجا له گازی سروشتی به‌رهه‌مێنراو له پارێزگادا، و ئه‌و بڕانه‌ی كه به ده‌ست ده‌هێنرێن له داهاتوودا بۆ ئه‌و ناوچانه سه‌رف ده‌كرێن كه لێیانه‌وه به‌رهه‌م هاتوون.
مادده‌ی سی و پێنج:
مادده‌ی سی و پێنج: دامه‌زراندنی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی به گوێره‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی كه له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2008دا هاتووه، له ماوه‌یه‌كدا كه له (3) سێ مانگ تێپه‌ڕنه‌كات له ڕۆژی په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌وه.
مادده‌ی سی و حه‌وت:
مادده‌ی سی و حه‌وت: ده‌بێ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ڕێوشوێنه ده‌ستووریی و یاساییه‌كان بگرێته به‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌موو موسته‌حه‌قاتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لای حكومه‌تی ئیتیحادیدا.
مادده‌ی بیست و شه‌ش:
مادده‌ی بیست و شه‌ش: دوای ته‌شریعی یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نابێ به‌هیچ جۆرێك داوایه‌ك رووبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی دارایی بكرێته‌وه بۆ هه‌ر ته‌رخانكراوێكی زیاده.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ر گۆڕانێك ئاگادار بكاته‌وه كه له به‌شی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2012 دا ڕووده‌دا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی.