یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2014 یاسای زمانه فه‌رمییه‌كان له هه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی (1)
مادده‌ی (1): مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی له‌م یاسایه‌دا به‌كارهاتوون ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: زمانه فه‌رمییه‌كان: ئه‌و زمانانه‌یه كه به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق دان به فه‌رمی بوونیاندا نراوه.
مادده‌ی (2)
مادده‌ی (2): كوردی و عه‌ره‌بی دوو زمانی فه‌رمیین له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا، له كوردستانی عێراقدا زمانی كوردی زمانی سه‌ره‌كییه.
مادده‌ی (3)
مادده‌ی (3): له كوردستانی عێراقدا زمانی پێكهاته‌كانی تری (توركمان و سریان و ئه‌رمه‌ن) له یه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆیاندا و له كاتی پێویستدا، له پاڵ زمانی كوردیدا فه‌رمیین.
مادده‌ی (4)
مادده‌ی (4): پڕۆژه یاسا و بڕیار و په‌یڕه‌و و رێنماییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی ئاماده ده‌كرێن و ده‌رده‌كرێن.
مادده‌ی (5)
مادده‌ی (5): ده‌قی یاسا و بڕیاره‌كان له رۆژنامه‌ی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوده‌كرێنه‌وه، ده‌قه كوردییه‌كه سه‌رچاوه و بنه‌مایه.
مادده‌ی (6)
مادده‌ی (6): یه‌كه‌م: هه‌موو رێكاره دادوه‌رییه‌كان به بڕیاری دادگاكانیشهوه، به زمانی كوردی به‌ڕێوه ده‌چن و ده‌نووسرێن. دووه‌م: ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی داواكه زمانی كوردی نه‌زانێت، پێویسته دادگا وه‌رگێڕێكی بۆ دابین بكات.
مادده‌ی (7)
مادده‌ی (7): زمانی كوردی، زمانی ئاخاوتن و نووسینی فه‌رمی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ده‌ستووری و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمه.
مادده‌ی (8)
مادده‌ی (8): زمانی نووسین و په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمه‌كانی تری عێراقدا، زمانی كوردی و عه‌ره‌بییه، بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه بیانییه‌كان زمانی كوردی و هه‌ر زمانێكی تری پێویست به‌كار بێت.
مادده‌ی (9)
مادده‌ی (9): پێویسته رێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كاندا، به زمانی كوردی و زمانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بێت.
مادده‌ی (10)
مادده‌ی (10): یه‌كه‌م: تابلۆی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڕه‌چاوكردنی زمانی پێكهاته‌كانی تر، به‌مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه بێت. دووه‌م: تابلۆی نووسینگه و نوێنه‌رایه‌تی و كونسهڵگهری وڵاتان و رێكخراوه بیانییه‌كان له هه‌رێمدا به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و زمانی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه ده‌بێت.
مادده‌ی (11)
مادده‌ی (11): هه‌ر دام‌و ده‌زگایه‌كی حكومی و ناحكومی عێراقی و بیانی كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی هه‌رێمدا هه‌بێت، پێویسته له فۆرم و نووسراوه‌كانیاندا زمانی كوردی به‌كار بهێنێت.
مادده‌ی (12)
مادده‌ی (12): یه‌كه‌م: تابلۆی رێنمایی شه‌قامه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی شوێن و ده‌ڤه‌ره‌كان به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌بن، به مه‌رجێك نووسینه كوردییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تابلۆكه‌دا بێت و ده‌ركه‌وتوو تر بێت. دووه‌م: پێویسته تابلۆی ئوتۆمبیله‌كان به زمانی كوردی بنووسرێن.
مادده‌ی (13)
مادده‌ی (13): زمانی كوردی له په‌ره‌وه‌رده و پڕۆسه‌ی فێركردن و خوێندن زمانی فه‌رمییه له كوردستانی عێراقدا.
مادده‌ی (14)
مادده‌ی (14): پێویسته گشت كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت زمانی كوردی به‌كاربهێنن، به‌كارهێنانی زمانی بیانی به‌پێی پێویستی خزمه‌تگوزاری و زمانی به‌كارهێنه‌ران ئازاده.
مادده‌ی (15)
مادده‌ی (15): بۆ دامه‌زراندن، یان كاركردن به گرێبه‌ست له هه‌ر شوێن و كارێكدا ئه‌وانه‌ی زمانی كوردی ده‌زانن ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت، به ڕه‌چاوكردنی پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندی كاركردن له سێكته‌ره جیاجیاكان.
مادده‌ی (16)
مادده‌ی (16): پێویسته له په‌یوه‌ندی نێوان خاوه‌نكار و كارمه‌نده‌كانیدا (به گرێبهستیشهوه) زمانی كوردی به‌كاربهێندرێت ده‌كرێت له پاڵیدا زمانێكی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت.
مادده‌ی (17)
مادده‌ی (17): پێویسته هه‌موو جۆره رێكلام و بانگه‌شه و ئاگادارییه‌كی كار‌و بازرگانی له هه‌رێم، به زمانی كوردی بێت و، ده‌كرێت له‌گه‌ڵیدا زمانی دیكه‌ش به‌كار بهێندرێت.
مادده‌ی (18)
مادده‌ی (18): یه‌كه‌م: پێویسته هه‌موو شتومه‌ك و كه‌ل و په‌ل و كاڵایه‌ك كه له هه‌رێم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت رێنمایی به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت. دووه‌م: ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆمپانیاكانی هاوه‌رده‌كردنی خواردن و ده‌رمان به وه‌رگێڕانی رێنماییه‌كان بۆ زمانی كوردی پابه‌ند ده‌كه‌ن.
مادده‌ی (19)
مادده‌ی (19): پێویسته فۆرمی داواكاری و پاره‌دان و وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاریی بازرگانی و پسوله و زه‌رف .... هتد، به زمانی كوردی بن، به‌كارهێنانی زمانی دیكه له‌پاڵیدا رێگه پێدراوه.
مادده‌ی (20)
مادده‌ی (20): یه‌كه‌م: میدیا و ناوه‌ندی كلتووری له هه‌رێم به زمانی كوردی ده‌بێت، له كاتی پێویست زمانی دیكه به‌كارده‌هێندرێت. دووه‌م: پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆیان هه‌یه به زمانی خۆیان میدیایان هه‌بێت.