یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه نووسانی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: سالانه ده‌سته‌ی گشتی كۆده‌بێته‌وه به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاره‌كانی له‌و مه‌سه‌لانه‌ی خواره‌وه‌دا به زۆرینه ده‌دا. 1. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێره‌وی ناوخۆ و راستاندنی (تصدیق). 2. گفتوگۆكردنی راپۆرتی ساڵانه‌و كاروباری سه‌ندیكا و حیسابكاریه‌كانی و پێشكه‌ش كردنی رێنمایی له‌باره‌یه‌وه. 3. راستاندنی بودجه.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا هه‌موو رۆژنامه نووسه به ئه‌زموونه‌كان ده‌گرێته خۆی ئه‌وانه‌ی وه‌فایان به هه‌موی پابه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه كردووه. 2-له‌سه‌ره‌تادا ده‌سته‌ی گشتی هه‌ردوو ساڵ داواكاری ده‌سته‌ی ئاماده‌كار، یا ئه‌نجومه‌ن كۆ دبێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و هه‌ر دوو لیژنه‌ی به‌رزه‌فت كردن (الانضبات) و چاودێری كردنی به ده‌نگدانی نهێنی، (نصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو سێ یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی ته‌واو ده‌بێ و له حاڵه‌تی ته‌واو نه‌بوونی (نصاب) دواده‌خرێ و بۆ هه‌مان رۆژ له حه‌وتووی داهاتوودا (نصاب) به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان ده‌بێ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: نابێ رۆژنامه‌نووس ئه‌م كارانه بكا: 1. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توێژینه‌وه یا دادگاكان گرتوویانه ئه‌ستۆ كه كار ده‌كاته سه‌ر رێره‌وی توێژینه‌وه، یان دادگایی كردن. 2. ئه‌نجامدانی ئه‌و پیشه‌یه به‌بێ تازه كردنه‌وه‌ی به‌شداربوون له سه‌ندیكادا به پێی ئه‌م یاسایه. 3. به‌كار هێنانی هه‌ر هۆیه‌ك یان رێگه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی قازانجی ناره‌وا. 4. وه‌رگرتنی پیتاك به ره‌زامه‌ندی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن نه‌بێ. 5. ناوبانگ زراندنی پیشه‌كه‌و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی یان هه‌ره‌شه كردن له هاونیشتمانیان به هه‌ر رێگا و شێوه‌یه‌ك بێ له شێوازه‌كانی رۆژنامه نووسی . 6. شلۆق كردنی موتمانه به رژێمی فیدراڵی له كوردستانی عێراقدا و شێواندنی ئاسایشی هاوڵاتیان به رێگای راسته‌وخۆ بێ یا ناراسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها وروژاندنی غه‌ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر به هه‌ر رێگایه‌ك بێ. 7. قۆستنه‌وه‌ی وشه‌ی نووسراو یا نێردراو قۆستنه‌وه‌یه‌كی (تایبه‌تی) بۆ سوودی تایبه‌تی و زیان به‌خش بێ به خه‌ڵكی تر،یان هه‌ڵگرنتی سیفه‌تێك (انتحال صفه) یان فیكره‌یه‌ك و زه‌ره‌ر گه‌یاندن به ره‌وشت و نیزامی گشتی. 8. به هه‌ڵه بردنی جه‌ماوه‌ر به زانیاری نادروست و لێكدانه‌وه‌ی رووداوه‌كان لێكدانوه‌یه‌كی دوور له ده‌سپاكی یان بڵاوكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان بێ دڵنیا بوون لێیان. 9. وه‌رگرتن و هه‌لێنجان (اقتباس) له به‌رهه‌می كه‌سی تر به‌بێ ئاماژه كردن بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یان سه‌رچاوه‌كه‌ی. 10. قۆستنه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسی بۆ تانه‌لێدان و سوكایه‌تی كردن به پیرۆزی و رێوره‌سم و ئایینی و نیشتیمانییه‌كان.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: مه‌به‌ست له رۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه كه یه‌كێك له‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی پێوه‌بێ: 1. خاوه‌نی ئیمتیاز. 2. سه‌رنووسه‌ر. 3. جێكری سه‌رنووسه‌ر. 4. به‌رێوه‌به‌ری نووسین. 5. سكرتێری نووسین. 6. نووسه‌ر. 7. وه‌رگێری رۆژنامه نووسیی. 8. په‌یامنێر. 9. وێنه‌گر. 10. وێنه كێش. 11. ره‌نگرێژ (المصمم). 12. هه‌ڵه‌چن.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن مه‌رجه پێویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی له‌ده‌ست دا و له سێ دانیشتنی یه‌ك له دوای یه‌ك (غائب) بوو به ده‌ست له كاركێشراوه (مستقیل) داده‌نرێ و ئه‌ندامی یه‌ده‌گ (احطیاط) كه زۆرینه‌ی ده‌نگی به ده‌ست هێناوه جێگای ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی سیازده‌یه‌م:
مادده‌ی سیازده‌یه‌م: 1. ئه‌نجومه‌ن به نه‌قیب و بریكار و سكرتێره‌وه له نۆ ئه‌ندام پێك دێ. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تایبه‌تمه‌نده به جێبه‌جێ كردنی بریاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و هه‌رچ ئه‌ركێكی تری پێ بسپێردرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بۆی هه‌یه پێره‌وی ناوخۆ ده‌ربهێنێ به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.