یاسای ژماره (4)ی ساڵی 1997یاسای ده‌زگای گشتی شه‌هید - قانون
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.
مادده‌ی شازده‌یه‌م:
مادده‌ی شازده‌یه‌م: بودجه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گشتی دارایی هه‌رێمی كوردستانی عێراق داده‌نرێ و له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌رێوه‌ی گشتی یه‌وه ئاماده ده‌كرێ و دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه، له رێگه‌ی سه‌رۆایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق بۆ په‌سه‌ند كردنی.
مادده‌ی پازده‌یه‌م:
مادده‌ی پازده‌یه‌م: كار‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگا ئه‌مانه‌ن: 1. به‌رپرسی به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكه‌یه و به‌رپرسیاریشه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌رك و كاره‌كانی به پێی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 2. ده‌رچواندنی رێنمایی پێویست بۆ رواندنی كار له ده‌زگاكه‌دا به پێی یاسا و پێره و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 3. پێشنیازكردنی پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 4. سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنی میلاك و پرۆژه‌كانی بودجه‌ی پێشنیاركراوی ده‌زگا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا و پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن. 5. پێشكه‌ش كردنی ژمێركاری كۆتایی بۆ ساڵی دارایی كۆتایی هاتوو بۆ ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌كی دوور و درێژ به داهات و خه‌رجی یه‌كان. 6. به دواداچوونی جێبه‌جێ كردنی پلان و به‌رنامه‌كان و پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن له باره‌ی چالاكی یه‌كانی ده‌زگاكه و باری دارایی. 7. پێشنیار كردنی ده‌مه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ركانی ده‌زگا، هه‌روه‌ها بۆی هه‌یه پله‌یان به‌رز بكاته‌وه‌و بیان گوازێته‌وه و سزایان بدات و لێیان بخات خانه‌نشینیان بكات ئه‌مه‌ش به پێی یاسا و پێره و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌بێ كه ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن ده‌ست نیشانیان ده‌كات. 8. فه‌رمان ده‌دا به سه‌رف كردنی پاره له سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه بردنه‌وه پێی دراوه. 9. هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی ده‌دات به به‌رێوه‌به‌ری گشتی یا هه‌ر كه‌سێكی تر له فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا.
مادده حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده حه‌ڤده‌یه‌م: پاره و داهاتی ده‌زگا له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1. ئه‌و به‌خشینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆی بڕیار دراوه و بۆی خراوه‌ته ناو بودجه‌ی گشتییه‌وه. 2. ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه كه موڵكی ده‌زگاكه‌ن. 3. ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌به‌رهێنانی ده‌زگا. 4. ئه‌و به‌خششانه‌ی پێشكه‌ش به ده‌زگا كراون و ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنه‌وه قه‌بووڵ ده‌كرێن، به مه‌رجێك له سه‌رچاوه‌ی ئاشكرا و به پێی مه‌شروعیه‌تی یاساوه وه‌رگیرابن. 5. ئه‌و ره‌سمانه‌ی له پێناو جێبه‌جێ كردنی ئامانجه‌كانی ده‌زگاكه فه‌رز ده‌كرێن. 6. قازانجی ئه‌و چالاكی یانه‌ی كه ده‌زگا ده‌ینوێنێ.