یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌ك
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: هه‌ركه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه‌له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌ساڵێكیش زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌ست درێژی بۆ سه‌ر وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان، یان بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كانیان بكات كه له‌شوێنی تایبه‌یدا هه‌ڵواسراون. دووه‌م: خۆ كێشانه‌وه‌ی پاڵێوراوێك یان زیاتری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند و ده‌شیزانی ئه‌و كاره ڕاست نیه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن بێ له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌كان یاخود گۆڕینی ده‌نگه‌كانی پاڵێوراو بۆ خۆی. سێیه‌م: ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر هۆیه‌كانی ریكلامی هه‌ڵبژاردنی كه‌به‌پێی یاسا ڕێیان پێدراوه به هه‌ر هۆیه‌ك جا به كوژاندنه‌وه یان دڕاندن یان غه‌یری ئه‌مانه بێ یاخود هه‌ر ره‌فتارێكی له‌م جۆره بێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی كرد: یه‌كه‌م: هێز یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنا بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگده‌ر له‌به‌كار هێنانی مافی خۆی یان وای لێ بكات به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یان رێگه له‌ده‌نگدانی بگرێ. دووه‌م: گه‌ر شتێكیدا یان خستیه‌ڕوو یان به‌ڵێنی دا سوودێك به ده‌نگده‌ر یان غه‌یری ئه‌و بدات تاكو به‌جۆرێكی دیاریكراو ده‌نگ بدات یاخود وا بكات ده‌نگ نه‌دات. سێیه‌م: گه‌ر رازبوو یاخود داوای سوودێكی كرد بۆ خۆی یان غه‌یری خۆی له‌و كه‌سانه‌ی كه خزمه‌تێكی گشتییان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا پێ سپێردراوه. چواره‌م: گه‌ر هه‌واڵی ناڕاستی له نێو ده‌نگده‌ره‌كاندا له‌باره‌ی ڕه‌وشتی یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كان یان له‌باره‌ی ناوبانگییه‌وه به‌مه‌به‌ستی كارتێكردن له ڕای ده‌نگده‌ره‌كان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا بڵاوكرده‌وه یا په‌خش كرد. پێنجه‌م: به‌چه‌كه‌وه یان به‌ئامێرێكی برینداركه‌ر چووه ناو ئه‌و باره‌گایه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان كراوه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. شه‌شه‌م: جنێوی دا یان تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ست یان ده‌ست درێژی كرده سه‌ر لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان یاخود یه‌كێك له ئه‌ندامانی له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. حه‌وته‌م: تێكدانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان یاخود خشته‌كانی هه‌ڵبژاردن یاخود هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌شته‌م: به‌كارهێنانی دروشمه‌كانی ئایینی یان شوێنه‌كانی خواپه‌رستن بۆ مه‌به‌ستی كاری حزبی یاخود ریكلامی هه‌ڵبژاردن.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه له100،000 سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و له 500،000 پێنج سه‌د هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان یان كاغه‌زه‌كانی ده‌نگدان یان تۆماری ده‌نگده‌راندا گرت یان شاردییه‌وه یان له‌ناوی برد یان تێكیدان یان دزینی. دووه‌م: له‌ڕێگای به‌كارهێنانی هێز یاخود هه‌ڕه‌شه‌وه پابه‌ندی ئازادی هه‌ڵبژاردن یان سیسته‌مه‌كه‌ی نه‌بوو.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌ستدانه تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه به سزای تاوانی ته‌واو داده‌نرێ، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ره له حوكمه‌كانی بنه‌ما گشتیه‌كان.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: یه‌كه‌م: له بارێكدا كه به‌شداریی كردنی كیانی سیاسی له هه‌ستان به هه‌ر تاوانێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه ده‌قی له‌م یاسایه‌دا هاتووه ئیسپات بوو، ئه‌وا غه‌رامه‌یه‌كی لێ وه‌رده‌گیری كه 50000000 په‌نجا ملیۆن دیناره. دووه‌م: كیانی سیاسی بێ به‌ش ده‌كرێ له‌و ده‌نگانه‌ی كه به ده‌ستی هێناوه له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه له بارێكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له تاوانه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجام دا كه ده‌قی له به‌نده‌كانی (یه‌كه‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م، هه‌شته‌م)ی مادده‌ی(26) و مادده‌ی (27)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی له حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (20)ی ئه‌م یاسایه‌دا كرد، ئه‌وا به‌ند ده‌كرێت و به غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه‌له (10،000،000) ده ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (25000،000) بیست و پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی سی
مادده‌ی سی: یه‌كه‌م: كه‌سه‌كان و كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كان له‌ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی ده‌سته بۆیان هه‌یه له‌ماوه‌ی سێ رۆژ له‌مێژووی ده‌رچوونییه‌وه تانووتی بده‌ن. دووه‌م: ده‌سته سه‌یری ئه‌م ناكۆكییانه و ره‌خنانه ده‌كات له‌ماوه‌ی ئاماده‌كردن و جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردندا روویان داوه. سێیه‌م: ده‌سته‌یه‌ك له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق كه له‌سێ دادوه‌ری نا موته‌فه‌ریغ پێكدی سه‌یری ئه‌و تانووتانه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن ده‌سته یان كه‌سه‌كان یان كیانه زیان لێكه‌وتووه‌كانه‌وه له ئه‌نجامی بریاری ده‌سته‌وه بۆیان هاتووه و بریاره‌كانیشی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر پێشنیازێك له ده‌سته‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێت له رێگه‌ی هۆیه جیاجیاكانی راگه‌یاندنه‌وه به‌ر له‌واده‌ی ئه‌نجامدانی به (60) شه‌ست رۆژ راده‌گه‌یه‌نرێ. دووه‌م: ده‌نگدان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان له یه‌ك رۆژدا ده‌بێت. سێیه‌م: له بارێكدا كه نه‌توانرا هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێن، ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباریان تاكو ئه‌نجومه‌نه نوێیه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن به‌رده‌وام ده‌بن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: پرۆسه‌ی ده‌نگدانی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ‌و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه)و سوپا‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه و به‌ندیخانه‌كان و ئه‌وانه‌ی لێیان دابه‌زیوون، له مه‌ڵبه‌ندی ده‌نگدانی تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ كه ده‌سته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ست نیشانیان ده‌كات، به مه‌رجێك پێش چل و هه‌شت كاتژمێر له واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه جێ به‌جێ بكرێت.
مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره)
مادده‌ی سی و دووه‌م (دووباره: یه‌كه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك دوو كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. دووه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌ن و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. سێیه‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی یه‌ك كورسی ته‌رخان ده‌كرێت بۆ كلدان سریان ئاشووری و پالێوراوانی خۆیان كێبڕكێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. چواره‌م: له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوو كورسی بۆ كلدان سریان ئاشووری و سێ كورسی بۆ توركمان ته‌رخان ده‌كرێت و پالێوراوانی پێكهاته‌كانی خۆیان كێبڕكێیی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. پێنجه‌م: ده‌نگده‌رانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پالێوراوانی پێكهاتی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێ گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ.
مادده‌ی سی و پێنجه‌م
مادده‌ی سی و پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له‌مێژووی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائیعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێـت.