یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌ك
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه ده‌نگده‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی. یه‌كه‌م: به ره‌گه‌زنامه عیراقی بێت. دووه‌م: شیاوی ته‌واوی هه‌بێت. سێیه‌م: هه‌ژده ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت. چواره‌م: ناوی له تۆماری ده‌نگده‌ره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی لێده‌كرێ تۆماركرابێت، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردن مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی خۆی له ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه و راسته‌وخۆ و به نهێنی و به تاكه‌كه‌سی به‌كار ده‌هێنێ. سێیه‌م: ده‌نگدان له ڕێگه‌ی بریكاره‌وه نابێت. چواره‌م: ده‌نگده‌ر یه‌ك ده‌نگی هه‌یه له یه‌ك هه‌ڵبژاردن دا و نابێت زیاتر له جارێك ده‌نگ بدات.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌پاڵێوێت ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی. 1- ده‌بێت عیراقی بێت و شیاویی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ له كاتی خۆ پاڵاوتنی دا. 2- ده‌بێت پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاكان به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ و پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی ناحیه‌كانیش بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ. 3- ده‌بێت ژیاننامه و ناوبانگ و ڕه‌وشتی باش بن و به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت. 4- ده‌بێ له ڕۆڵه‌كانی یه‌كه کارگێریه‌كه بێت به پێی تۆماری باری شارستانی یان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لێی نیشته‌جێ بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌مه‌رجێ نیشته‌جێ بوونه‌كه‌شی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی نه‌بێت. 5- نابێت له‌كاتی خۆپاڵاوتنیدا له كه‌سه‌كانی هێزی چه‌كدار یان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت. 6- نابێت به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا كردبێت كه ڕژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابێت یا جێبه‌جێی كردبێت. دووه‌م: پاڵێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه په‌سند ده‌كرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: سیسته‌می لیستی داخراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان پیاده ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ژماره‌ی پاڵێوراوانی لیستێك له سێ كه‌متر بێت و له ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ش زیاتر نه‌بێ كه بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكراوه. دووه‌م: لیستی پاڵێوراوه‌كان به‌جۆرێك رێك ده‌خرێ كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له 30% ئه‌ندامان كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له ده‌ستدا ئه‌وا پاڵێوراوی دوای ئه‌و له لیسته‌كه به پێی ئه‌و زنجیره‌ی تێدا هاتووه جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لیسته ناهاوپه‌یمانه‌كانه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و له‌ناو لیستی هاوپه‌یماندا بوو، ئه‌وا پالێوراوی دوای ئه‌و له‌هه‌مان كیانی سیاسی هاوپه‌یمان له‌ناو لیستی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یماندا جێی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه تایبه‌ت به لیستێك بوو و پاڵێوراوی نه‌مابوو، ئه‌وا ئه‌و كورسیه بۆ پاڵێوراوێكی تر له كیانێكی سیاسی دیكه ته‌رخان ده‌كرێ كه راده‌ی نزمی له ده‌نگه‌كانی پێویست بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كورسی به‌ده‌ست هێنابێ و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش كورسیه‌كه‌ی به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه و تایبه‌ت بوو به ئافره‌ت، مه‌رج نییه ئافره‌تێكی تر جێی بگرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌مه كاربكاته سه‌ر رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی هه‌ڵبژاردنی خۆی به خۆی له‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا پیاده ده‌كات كه ناوی له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه.
مادده‌ی دوازده‌م
مادده‌ی دوازده‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر پارێزگایه‌ك به پێی سنووری كارگێڕیی فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا. دووه‌م: هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك به پێی سنووری كارگێریی، فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كاندا.
مادده‌ی سێزده‌م
مادده‌ی سێزده‌م: رێكلامی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو ره‌سمێك ده‌بووردرێ.
مادده‌ی چوارده‌م
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه نابێ ریكلامی هه‌ڵبژاردنی و هه‌ڵواسی جاڕنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێ به درێژیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رێ به ریكلامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر راگه‌یاندنێك یا به‌رنامه‌یه‌ك یان وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كیانه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دا هه‌ڵواسراوی ریكلامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرن ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و رێنماییانه ده‌بێت كه‌ده‌سته ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی پازده‌م
مادده‌ی پازده‌م: به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌لارانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو شوێنه‌كانی كار‌و وفرمان بۆ كاركردنی حیزبی و ریكلامی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: نابێ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانبه‌ریه‌تییان یاخود ده‌رامه‌تی هه‌رێم یان هۆیه‌كانی یاخود ده‌زگاكانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان بۆ هه‌ر پاڵێوراوێك به‌كاربێنن، به ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌ربازیشه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ریكلامی هه‌ڵبژاردن یان كارتێكردن له ده‌نگده‌ره‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ پاڵێوراوێك له رۆژی ده‌نگداندا به‌رنامه‌ی كاریاخود بڵاوكراوه یان پلیت یان غه‌یری ئه‌مانه له به‌ڵگه‌نامه به‌خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه. دووه‌م: نابێ هیچ كارمه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یاخود ئه‌ندامانی ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان، له رۆژی ده‌نگدان دا به‌رنامه‌ی كار به خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه. سێیه‌م: نابێ جاڕنامه یان دابه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی كار یان بڵاوكراوه یان پلیت به‌ناوی پاڵێوراوێك بڵاوبكرێته‌وه كه له‌كه‌شفی پاڵێوراوه‌كان تۆمار نه‌كرابێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: پاڵێوراوان له‌هه‌ر رێكلامێكی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێن كه ده‌نگده‌ر هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ یان فێڵی لێ شێوازی برینداركردن یان ناوزڕاندن له رێكلامی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنێ.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: خه‌رج كردنی پاره بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن له‌ماڵی گشتی یان له بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان یان ماڵی وه‌قف یان ماڵی پشتگیریی ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه‌یه.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی پاڵه‌په‌ستۆ یان ترساندن یان به‌كافردانان یاخود به‌خائین دانان یان پیشاندانی شتی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن یان پێدانی ده‌سكه‌وتی ماددی یان مه‌عنه‌وی یان به‌ڵێن پێدان له‌لایه‌ن هه‌ر حزب یان كۆمه‌ڵ یان ڕێكخستن یان كیان یان كه‌سه‌كان، یان هه‌ر لایه‌نێكی تر قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دووه‌م: هه‌ر حزبێك یان كیانێكی سیاسی كه میلیشیای چه‌كداری هه‌بێت، له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بێبه‌ش ده‌كرێت. سێیه‌م: هه‌ر كیانێكی سیاسی بێبه‌ش ده‌كرێت له‌به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و حسێب كردنی ده‌نگه‌كان له‌بارێكدا ئه‌گه‌ر به‌هێز یان به‌هه‌ڕه‌شه ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان له‌دژی غه‌یری خۆی دابخات.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: ریكلامی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیه‌وه پێش چل‌و هه‌شت كاتژمێر له‌واده‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌نگدان قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: هه‌ر كه‌سێكی به‌یاننامه‌یه‌ك یان وێنه یاخود بڵاوكراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه هه‌ڵواسێت بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند بكرێت، كه‌له‌مانگێك زیاتر نه‌بێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی حوكمی مادده‌كانی (15ـ 16ـ 17ـ 18ـ 19ـ 21) ی ئه‌م یاسایه بكات بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌مانگێك كه‌متر نه‌بێ و له‌شه‌ش مانگیش زیاتر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه‌له‌یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێ و له‌پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه (100،000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست ناوێك یان ناوه‌كان یان سیفه‌تی قه‌ڵب له خشته‌ی ده‌نگده‌ره‌كان دابنێت یاخود به‌ئه‌نقه‌ست ناوێك به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دابنێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ناوی خۆی یان ناوی غه‌یری خۆی به‌بێ بوونی مه‌رجی پێویستی یاسایی تۆمار كرد و ده‌ركه‌وت كه به‌مه ده‌زانێ و هه‌ر كه‌سێكیش ناوێكی تری دانه‌نا یاخود لایبدات. سێیه‌م: له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی خۆی دا‌و ده‌شیزانی ناوی له تۆماری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌نایاسایی نووسراوه، یاخود مه‌رجه یاساییه پێویسته‌كانی له‌به‌كارهێنانی مافی خۆی له هه‌ڵبژاردندا له‌ده‌ست داوه. چواره‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌نگی به‌ناوی غه‌یری خۆی دا. پێنجه‌م: نهێنی ده‌نگدانی ده‌نگده‌رێكی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی بڵاو كرده‌وه. شه‌شه‌م: مافی خۆی له هه‌ڵبژاردنێك بۆ زیاتر له جارێك به‌كارهێنا. حه‌وته‌م: ویستی ده‌نگده‌ری نه‌خوێنده‌واری گۆڕی و ناوێكی نووسی یان ئیشاره‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌مزه دانا كه‌مه‌به‌ستی ده‌نگده‌ر نییه یاخود كۆسپی خسته پێش هه‌ر ده‌نگه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنێ. هه‌شته‌م: خۆی له‌زیاتر له‌بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا یان لیستێكی هه‌ڵبژاردندا پاڵاوت. نۆیه‌م: له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا گزی (ته‌زویر)ی كرد.