یاسای ژماره (3)ی ساڵی 2002كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: كتێبخانه گشتییه‌كانی سه‌ر به ئیداره محه‌للیه‌كان له هه‌رێمدا، به خۆیان و گشت فه‌رمانبه‌رو ده‌ره‌جه‌كانیانه‌وه، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ داده‌بڕدرێن و ده‌به‌سترێن به وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: هه‌موو موڵك و ماڵ و دارایی و مه‌وجوداتی ئه‌و كتێبخانانه ده‌بن به موڵك و ماڵی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێ، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.