یاسای ژماره (20)ی ساڵی 1993یاسای وه‌زاره‌تی یارمه‌تی و مرۆڤ
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ووشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 3/وه‌زاره‌ت/ وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم. 4/ وه‌زیر: وه‌زیری یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم. 5/بریكار/بریكاری وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری هه‌رێم.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له جێ به‌جێ كدنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یڕه‌و رێنماییه‌كان تیایدا له‌ویشه‌وه بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كان ده‌رده‌چن له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دام وده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وگشت كاروباره ئیداری و هونه‌ری و داراییه‌كان له سنووری ئه‌م یاسایه‌دا وبۆیشی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به بریكاری وه‌زاره‌ت یا به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان یا هه‌ر یه‌كێك له وه‌زاره‌تدا به‌لایه‌وه په‌سه‌ند بێ بسپێرێ و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا به‌و مانایه‌ی ئه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی به‌پرسیاره.
مادده‌ی سێ یه‌م:
مادده‌ی سێ یه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت له‌سه‌رپه‌رشتی كردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تدا یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دا و ه‌وئ ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه وه‌زیر بێ یان ده‌سپێرێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1/په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆڤایه‌تی و سیاسی یه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن. 2/هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی پشتگیری دارایی و مه‌عنه‌وی و سیاسی بۆ هه‌رێم. 3/وه‌رگرتنی (زمالات) له ووڵاتانی دۆست. 4/ته‌نسیق كردن له نێوان رێكخراوه جیهانی یه‌كان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا. 5/رێكخستن و به‌شداری كردن له كۆنگره و كۆر و كۆبوونه‌وه جیهانیه‌كاندا. 6/رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جالیه‌ی كوردستانی و رێكخراوه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی هاوكاری كردن. 7/رێكخستنی هاتووچۆ بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م ده‌زگایانه‌ی خواره‌وه پێك دێت: 1/نووسینگه‌ی وه‌زیر. 2/نووسینگه‌ی بریكار. 3/به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی دیوان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌با ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆی هه‌بێ. أ/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژمێریاری (الحسابات). ب/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كارگێری و خۆیه‌تی (الاداره والژاتیه). 4/ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ووردبوونه‌وه (التدقیق). 5/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌یوه‌ندیه‌كان: فه‌رمانبه‌رێك به پله‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌ڕێوه‌ی ده‌با ده‌بێ باوه‌ڕنامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ. أ/به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخراوه‌كان. ب ـ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێكخستن (تنسیق)و ئاماده‌كردنی پرۆژه و متابعه. 6/به‌ڕێوبه‌رایه‌تیكاروباری یاسا.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تكاری یه‌كانی دام وده‌زگاكانی وه‌زاره‌ت به په‌یڕه‌وێك دیاری ده‌كرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: وه‌زاره‌ت لێپرسراوه له كردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی نووسینگه‌ی (مكاتب)ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه به موافقه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه كۆمیته‌ی كاتی و هه‌میشه‌یی دروست بكات به كارێكی دیاری كرا‌و.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێ پێویست له چوارچێوه‌ی دام و ده‌زگاكانیدا به‌ش و هۆبه‌ی (اقسام وشعب)ی نوێ پێك بێنێ یا له یه‌كیان بدا.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی یازده‌یه‌م:
مادده‌ی یازده‌یه‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكا.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.