یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999 (یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كورد
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه هه‌ر كام له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات: 1. سه‌رنج راكێشان. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردنی ده‌ست دانه پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌شه مانگ.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی (المراجع القضائية)و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ببه‌خشێت به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێت كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی: 1. خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بێت و ئاكنجی بێت. 2. به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درا بێ. 3. له شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆس یان هاوتای ئه‌وه‌ی له زانسته‌كانی جیۆلۆجیدا كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1. هاتنه ریزی نه‌قابه به داواكارییه‌كی نوسراو ده‌بێت و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كرێت و هاوپێچ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشتگیری كردن به داخوازییه‌كه و ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن بریارێك له باره‌یه‌وه بدات له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له مێژووی تۆمار كردنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن له‌و باره‌یه‌وه بڕیارێك بدات ئه‌وا ئه‌مه به دانپێدانانی ره‌زامه‌ندی داده‌نرێت. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن داواكاری به ئه‌ندامیه‌تی ره‌تكرده‌وه ئه‌وا ده‌بێت هۆیه‌كانی ره‌ت كردنه‌وه‌كه ئاشكرا بكات. 3. خاون داوا ره‌ت كراوه‌كه بۆی هه‌یه له دادگای ته‌مییز تانه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن بدات، ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (15) پانزده رۆژ له مێژووی ئاگادار بوونه‌وه‌ی له بڕیاری ره‌فز كردنه‌وه‌كه و بڕیاری دادگای ته‌مییز به یه‌ك لاكه‌ره‌وه داده‌نرێت.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: له هه‌رێمدا سه‌ندیكایه‌ك بۆ جیۆلۆجییه‌كان داده‌مه‌زرێ كه ناوه‌نده‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌بێ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1. ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستی كارپێكردنی پسپۆریه‌ته‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه له ماوه‌ی هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن، وه‌نه‌قیب به پۆستی تۆمار كرا‌و بانگهێشته‌كه ده‌نێرێت بۆ ئه‌ندامه‌كان به‌لای كه‌مه‌وه مانگێك پێش رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و تێیدا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه و شوێنه‌كه و خشته‌ی كاره‌كانی باس ده‌كرێت و به لای كه‌مه‌وه له دوو رۆژنامه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. 2. ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسانه‌ى له بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه په‌یره‌و نه‌كران بۆ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی تا تێپه‌رینی مانگێك به‌سه ئه‌و دوو ساڵه‌دا ئه‌وا وه‌زیر هه‌ڵده‌ستێت به بانگێشتی ئه‌ندامان بۆ دابین كردنی كۆبوونه‌وه‌كه له ماوه‌ی مانگێكدا. 3. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌ی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی چه‌سپاندن هه‌ر (3) سێ ساڵ جارێك له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئاسایی‌دا ده‌كرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: سه‌ندیكا پێك دێت له: 1. ده‌سته‌ی گشتی. 2. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (لجنه الانضباط). 4. لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگا و قه‌زاكان.
مادده‌ی پانزده‌یه‌م
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: نه‌قیب ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1. سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌كات. 2. نوێنه‌رایه‌تی كردنی نه‌قابه له هه‌موو مامه‌ڵه‌كان له بواره‌كانی قه‌زایی (المراجع القضائية)و ده‌سته ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمییه‌كان و ئه‌هلییه‌كان و راستاندنی مامه‌ڵه‌و به‌ڵگه‌نامه تایبه‌تییه‌كانی سه‌ندیكا و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ببه‌خشێت به یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3. پشتگیری كردنی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا بۆ مه‌به‌سته‌كانی كه‌فاله‌ت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ده‌سته‌ی گشتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه هه‌ر كام له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات: 1. سه‌رنج راكێشان. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردنی ده‌ست دانه پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌شه مانگ.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی شیاوی تانه لێدانن له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمه‌وه له ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه ب بڕیاره‌كه و بڕیاری دادگاش بنبڕ ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێت كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1. كاروباری لقه‌كانی نه‌قابه له لایه‌ن لقه‌كه‌وه له پارێزگاكان به‌رێوه ده‌چێت. 2. لیژنه‌ی لق پێك دێت له سه‌رۆك و چوار ئه‌ندام كه ئه‌ندامانی لق هه‌ڵیان ده‌بژێرن و هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدانی نهێنی ده‌بێت و هه‌ر سێ ساڵ جاریك و لیژنه‌كه له نێوان ئه‌ندامانیدا جێگرێك بۆ سه‌رۆك و سكرتێرێك هه‌ڵده‌بژێرێت. 3. له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ئه‌ندامانی لقدا هه‌مان پرۆسه‌ی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی په‌یره‌وی ده‌كرێت كه له مادده‌ی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه‌دا ئاشكرا كراوه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئیستیقاله‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی لق و ئه‌ندامه‌كانی قبوڵ بكات و ئیقاله‌یان بكات و جێگره‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبژێرێت بۆ ماوه‌ی خوله‌كه‌و هه‌روه‌ها پركردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵ ده‌بن له لیژنه‌كه.