یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكا
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: فۆلكلۆر موڵكی گشتی گه‌له‌و وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنی فۆلكلۆر له شێواندن وده‌سكاریكردن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: پاراستنی بڕیاردراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كرێت: 1- كاره‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێم، جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیان له هه‌ر شوێنێك بێت. 2- كاره هاوبه‌شه‌كان كه یه‌كێك له دانه‌ره‌كانیان هاوڵاتیی هه‌رێم بێت. 3- كاره‌كانی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیانه‌ی كه نیشته‌جێی هه‌رێم نینه. 4- كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له هه‌رێمدا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان پێشكه‌ش ده‌كرێن له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندارانه‌ی كه‌وا عێراق پێیانه‌وه په‌یوه‌سته. دووه‌م: ئه‌م یاسایه، كاره‌كانی ئه‌و بیانیانه‌ی كه‌وا یه‌كه‌مجار له وڵاتێكی بیانی‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ناپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاته پاراستنی هاوشێوه بۆ كاری هاوڵاتی عێراقی كه یه‌كه‌مجار له كۆماری عێراقی فیدراڵ‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه یان نیشان ده‌درێن، دابین نه‌كات. سێیه‌م: له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و حوكمانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، ئه‌وا هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره بیستراوو بینراوه‌كان، و ده‌سته‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆیی و خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه، ده‌پارێزرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: دانه‌ر مافی دارایی و مه‌عنه‌وی هه‌یه‌و، دانه‌رو جێگره‌وه گشتیه‌كه‌ی مافی مه‌عنه‌وی نه‌شیاو بۆ به‌سه‌رچوون یان ده‌ستلێهه‌ڵگرتن، پیاده ده‌كه‌ن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه: 1- مافی خستنه‌به‌رده‌ستی كاره‌كه بۆ جه‌ماوه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار، له كاتێكی دیاریكراوداو به‌و رێگه‌یه‌و ئامرازه‌ی دانه‌ر دیاری ده‌كات. 2- مافی خستنه‌پاڵی كاره‌كه بۆ دانه‌ر. 3- مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی به‌ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی یان به‌ناوێكی خوازراو یان به‌بێ ناو. 4- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌مواركردنی كاره‌كه به شێوه‌یه‌ك كه ببێته شێواندن یان ده‌ستكاری كردنی، وه هه‌مواركردن له بواری وه‌رگێڕاندا به ده‌ستدرێژی له‌سه‌ر ئه‌م مافه هه‌ژمار ناكرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رگێر ئاماژه به‌و شوێنانه‌ی لای بردوون یان گۆڕانگاری تیادا كردووه پشتگوێ نه‌خات، یان به‌م كاره‌ی زیان بگه‌ینێت به ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌ده‌بی یان هونه‌ری یان زانستیی دانه‌ر. 5- مافی رێگه‌نه‌دان به هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی. 6- مافی پاشگه‌زبوونه‌وه له گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتن یان ڕه‌فتاركردن به مافه داراییه‌كانی خۆی، ته‌نانه‌ت له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی و كێشانه‌وه‌ی له ده‌ستاوده‌ستكردن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی كه‌سایه‌تیی و ناوبانگی خۆی، به مه‌رجێك ئه‌وه‌ی مافه‌كانی سوودمه‌ندی پێدراوه له‌و زیانه‌ی كه ده‌بێته ده‌رئه‌نجامی پاشگه‌زبوونه‌وه له ماوه‌یه‌ك كه له‌سه‌ری پێكهاتوون یان دیاریكراو له لایه‌ن دادگاوه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه. دووه‌م: له حاڵه‌تی نه‌بوونی میراتگری دانه‌ر یان وه‌سیه‌ت بۆكراو، ئه‌وا وه‌زاره‌ت ئه‌و مافانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی سه‌ره‌وه هاتوون، پیاده ده‌كات.
مادده‌ی پانزده‌م
مادده‌ی پانزده‌م: ئه‌گه‌ر میراتگره‌كانی دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كانی، ئه‌و مافانه‌ی كه‌وا بۆیان گواستراوه‌ته‌وه پیاده نه‌كه‌ن، و وه‌زاره‌تیش بینی كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویست ده‌كات ئه‌م كاره بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه، به نووسراوێكی فه‌رمی، داوا له میراتگره‌كانی دانه‌ر بكات كه‌وا هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌و له حاڵه‌تی پێ هه‌ڵنه‌ستانیان له ماوه‌ی ساڵێك له رێكه‌وتی داواكارییه‌كه، ئه‌وا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه به‌مه‌رجێك میراتگره‌كان قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه بكرێنه‌وه.
مادده‌ی شازده‌م
مادده‌ی شازده‌م: یه‌كه‌م: مافه‌كانی دانه‌ر له‌گه‌ڵ دانانی كاره‌كه‌یه‌وه دێنه‌ئاراوه. دووه‌م: مه‌به‌ست له هاتنه‌ئارای كار ساته‌وه‌ختی دانانێتی له شێوه‌یه‌كی بابه‌تیی شیاو بۆ تێگه‌یشتن و كۆپیكردن یان چه‌سپاندن. سێیه‌م: مه‌رج نیه بۆ هاتنه‌ئارای مافه‌كانی دانه‌رو پیاده‌كردنیان كاره‌كه تۆمار بكرێت یان ڕابسپێردرێت یان رێكاره ڕواڵه‌تكارییه‌كانی تری بۆ ته‌واو بكرێت.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: له‌گه‌ڵ پێشێل نه‌كردنی مافه‌كانی دانه‌ری كاری ڕه‌سه‌ن، ئه‌وا بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه، ئه‌م كه‌سانه‌ی خواره‌وه به دانه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێن: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵسا به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانێكی تر، یان پێداچوونه‌وه‌ی یان گۆڕینه‌وه‌ی له ڕه‌نگێك بۆ ڕه‌نگێكی تری ئه‌ده‌ب یان هونه‌ر یان زانسته‌كان، یان كورتكردنه‌وه‌ی، یان گۆڕینی یان هه‌مواركردنی، یان راڤه‌كردنی، یان كۆمێنت له سه‌ر نووسینی، یان پێرستكردنی، یان هه‌ر شێوازێكی تر كه به شێوه‌یه‌كی نوێ و داهێنراوی نیشان بدات. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك كارێكی هونه‌ری كه‌سێكی تر به‌جێبگه‌ینێت، به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ش چ به گۆرانی گووتن بێت، یان ژنین، یان ریتم، یان پێشكه‌شكردن، یان وێنه‌گرتن، یان نیگاركێشان، یان جوله، یان هه‌نگاو، یان هه‌ر رێگه‌یه‌كی تر.
مادده‌ی هه‌ژده‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌م: بۆ مه‌به‌ستی پیاده‌كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، كه‌سی بڵاوكار به خاوه‌نی مافه داراییه‌كانی دانه‌ری ئه‌و كارانه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌وا ناوی هیچ دانه‌رێكیان هه‌ڵنه‌گرتووه یان ناوێكی خوازراو هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو دانه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت یان ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
مادده‌ی نۆزده‌م
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك به‌شداریان كرد له دانانی یه‌ك كاردا، به جۆرێك كه‌وا ناكرێت پشكی هه‌ر یه‌كێكیان تیایدا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌موویان به یه‌كسانی به خاوه‌نی كاره‌كه هه‌ژمار ده‌كرێن، ته‌نها ئه‌گه‌ر له سه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه پێكهاتبن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ كه‌سیان نیه كه‌وا مافه‌كانی دانه‌ر له سه‌ر ئه‌م كاره‌كه‌دا پیاده بكات، ته‌نها به‌پێكهاتنی هه‌موویانه‌وه نه‌بێت، وه هه‌ر یه‌كێكیان، له كاتی ڕوودانی هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر مافی دانه‌ر، مافی هه‌یه داوا به‌رزبكاته‌وه. دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر كرا پشكی هه‌ر به‌شداربووێكی دانانی كاره‌كه له پشكی هاوبه‌شه‌كانی تری جیابكرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر كامیان بێت مافی هه‌یه مافه‌كانی دانه‌ر له‌و به‌شه‌ی كه به‌شداری كردووه له دانانی، وه‌سوودبهێنێت به مه‌رجێك هیچ زیانێك به وه‌سوودهێنانی هه‌مان كار نه‌گه‌ینێت یان سته‌م له مافی گشت به‌شداربووانی كاره‌كه نه‌كات، ته‌نها ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێككه‌وتبن. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه كه‌سێك له دانانی كارێك، به ئاراسته‌كردنی كه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی، كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كه له ژێر به‌رێوه‌بردن و ناوی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێت، به‌شداربووبن به جۆرێك كه‌وا كاری هاوبه‌شه‌كان تیایدا له ئامانجه گشتیه‌كه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م كه‌سه له‌م كاره یان بیرۆكه‌یه‌ی دایهێناوه، به جۆرێك ئاوێته بووبێت كه‌وا ناكرێت كاری هه‌ر به‌شداربووێك له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م كاره به ته‌نیا جیابكرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی داهێنانی ئه‌م كاره‌ی ئاراسته‌و رێكخستووه، به ته‌نیا مافه‌كانی دانه‌ری به‌سه‌ردا پیاده ده‌كات، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێك به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نه‌بێت.
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م
مادده‌ی بیست وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: كار له رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانانی له‌به‌ر ده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه به بڵاوكراوه‌یی هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌مه‌شدا سه‌یر ناكرێت بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، ته‌نها ئه‌گه‌ر دانه‌ر له كاتی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌مواری بنه‌ڕه‌تی بۆ بكات كه له‌گه‌ڵیدا ده‌كرێت به كارێكی نوێ هه‌ژمار بكرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كاره‌كه له ژماره‌یه‌ك به‌ش یان به‌رگ پێكهاتبێت و به‌جیاو له كاتی جیاوازدا بڵاوكرابێته‌وه، ئه‌وا بۆ مه‌به‌ستی هه‌ژماركردنی رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی، هه‌ر به‌شێك یان هه‌ر به‌رگێك به كارێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: له دوای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی هه‌ر كارێك، كه له‌م یاسایه‌دا ده‌قی له‌سه‌ر كراوه، یان له كاتی پچڕانی میراتگری دانه‌ره‌كه‌ی یان نه‌بوونی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆی، ئه‌وا پێش به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی پاراستنی به موڵكی گشتی هه‌ژمار ده‌كرێت، و ئه‌گه‌ر پێشتر چاپكرابێت یان بڵاوكرابێته‌وه ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك مافی هه‌یه چاپی بكات یان بڵاوی بكاته‌وه. دووه‌م: به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌وا له بڕگه یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه ده‌قی له سه‌ر كراوه چاپ نه‌كرابێت یان بڵاونه‌كرابێته‌وه، ئه‌وا ناكرێت هیچ مافێكی، به چاپكردن یان بڵاوكردنه‌وه‌ش، به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت وه‌سوودبهێنرێت، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش بۆ ماوه‌ی پازده ساڵ پیاده ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له مۆڵه‌تدانه‌كه پیاده‌ی نه‌كات، یان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێكرد ئینجا دواتر بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو ڕاوه‌ستا بێت له پیاده‌كردنی، ئه‌وا ئه‌م مۆڵه‌ته به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: به‌جێگه‌ینه‌ری تاك ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پاوان ده‌كات: یه‌كه‌م: په‌خشكردنی به‌جێگه‌یاندنی زیندووه‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر و چه‌سپاندنی به‌جێگه‌یاندنه نا چه‌سپاوه‌كه‌ی. دووه‌م: كۆپیكردنی به‌جێگه‌یاندنه ئاوێته‌كراوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆمارێكی ده‌نگیدا، به هه‌ر رێگه‌یه‌ك و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، چ ڕاسته‌وخۆ بێت یان ناڕاسته‌وخۆ، به شێوه‌یه‌كی كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی، به تۆماركردنی دیجیتالی ئه‌لیكترۆنیشه‌وه. سێیه‌م: دابه‌شكردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له رێگه‌ی فرۆشتن یان هه‌ر ڕه‌فتارێكی تری گوێزه‌ر بۆ خاوه‌ندارێتی. چواره‌م: به‌كرێدانی بازرگانی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی. پێنجه‌م: رێگه‌گرتن یان مۆڵه‌تدانی هاورده‌كردنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی له ده‌ره‌وه، جا ئه‌م تۆماركردنه چ به ڕه‌زامه‌ندی هونه‌رمه‌نده به‌جێگه‌ینه‌ره‌كه ئاماده‌كرابێت یان نا. شه‌شه‌م: خستنی به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگی بۆ به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر به رێگه‌یه‌كی ته‌لی یان بێته‌لی و به شێوه‌یه‌ك كه‌وا جه‌ماوه‌ر بتوانێت له هه‌ر كات و شوێنێك هه‌ڵیبژێرێت، پێیان بگات. حه‌وته‌م: هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینهer مافی هه‌یه به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه زیندووه‌كه‌ی یان به‌جێگه‌یاندنه چه‌سپاوه‌كه‌ی سه‌ر تۆمارێكی ده‌نگیی بدرێته پاڵی، هه‌تا ئه‌گه‌ر مافه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م مافه بۆ كه‌سێكی تر گواسترابێته‌وه، ته‌نها ئه‌گه‌ر رێگه‌گرتن له خستنه‌پاڵی به‌جێگه‌یاندنه بیستراوه‌كه رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن لێی بیسه‌پێنێت، و مافی هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له سه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌م مافه‌و رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستكاریێك یان شێواندنێك یان هه‌ر هه‌مواركردنێكی تری به‌جێگه‌یاندنه‌كه‌ی كه‌وا له‌وانه‌یه زیان به ناوبانگی بگه‌ینێت.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی ڕادیۆیی یان ته‌له‌فزیۆنی، له‌وه‌ی په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌كانیه‌وه، ئه‌م مافانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كات: یه‌كه‌م: چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی یان تۆماركردنیان و كۆپیكردنی ئه‌م تۆماركردنانه ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر كۆپیكردنی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. دووه‌م: دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی و گواستنه‌وه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: حوكمه تایبه‌ته‌كانی ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی دانه‌ر له مافه داراییه‌كانی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر خاوه‌نی مافه هاوسێكان پیاده ده‌كرێت. وه له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی ئه‌و مافه پاوانكارییانه‌ی كه‌وا ئه‌م یاسایه بۆ هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌رو ئێزگه‌كان ده‌قی له سه‌ر كردووه، ئه‌وان بۆیان هه‌یه ته‌نها یه‌كجار، له‌بڕی به‌كارهێنانی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی به‌رنامه بڵاوكراوه‌كانی ئامانجه بازرگانیه‌كانی په‌خشكردن یان گه‌یاندن بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌رامبه‌رێكی دارایی دادپه‌روه‌رانه وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه رێكنه‌كه‌وتبن.
مادده‌ی سی و دووه‌م
مادده‌ی سی و دووه‌م: یه‌كه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی هونه‌رمه‌ندی به‌جێگه‌ینه‌ر په‌نجا ساڵه له رۆژی به‌جێگه‌یاندنه‌كه پاش رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی ده‌نگیی پرۆژه‌ی به‌جێگه‌یاندنه‌كه یان بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه كامیان نزیكتر بێت. دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری تۆماره ده‌نگیه‌كان په‌نجا ساڵه له رۆژی چه‌سپاندنی پاش رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆماركردنه‌كه‌و له حاڵه‌تی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وا ماوه‌كه له رێكه‌وتی یه‌كه‌م چه‌سپاندنی تۆماركردنه‌كه، هه‌ژمار ده‌كرێت. سێیه‌م: ماوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئێزگه‌و ته‌له‌فزیۆن بیست ساڵه له دوای رێكه‌وتی په‌خشكردن. چواره‌م: ئه‌و ماوانه‌ی كه‌وا له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌و ساڵه زایینیه‌ی كه‌وا له دوای ڕوودانی ئه‌و وه‌قایعانه‌ی له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ده‌ست پێده‌كه‌ن.
مادده‌ی سی و سێیه‌م
مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: بڵاوكارو چاپكارو به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كان، به هاوبه‌شی له نێوانیاندا، پابه‌ند ده‌بن، به‌لای كه‌م، به سپاردنی پێنج دانه له كاره‌كه ـ به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كان ـ به‌مه‌به‌ستی دۆكیومێنتكردنی له لای هه‌ر لایه‌نێك كه‌وا وه‌زاره‌ت دیاری ده‌كات. دووه‌م: نه‌سپاردن نابێته هۆی پێشێلكردنی ئه‌و مافانه‌ی دانه‌ر كه‌وا له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه. سێیه‌م: سپاردن ده‌بێته گرێنه‌یه‌ك له سه‌ر خاوه‌ندارێتی كاره سپێردراوه‌كه‌و ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گرێنه‌یه به گشت رێگه‌كانی سه‌لماندن، بسه‌لمێنرێت. چواره‌م: ئه‌و كارانه‌ی كه‌وا له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ناوبه‌ناوه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه له سپاردن ده‌به‌خشرێن ته‌نها ئه‌گه‌ر كاره‌كه به ته‌نهایی بڵاوبكرێته‌وه.
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م
مادده‌ی چل و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌م یاسایه سپاردن ده‌یگرێته‌وه ڕه‌تیكرده‌وه پابه‌ندییه‌كه‌ی به سپاردن جێبه‌جێ بكات، ئه‌وا پێویسته له سه‌ر دادگا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت حوكمی بدات. دووه‌م: ئه‌وه‌ی غه‌رامه‌كه ده‌دات له جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونی به سپاردن نابوردرێت.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: ماوه‌ی پاراستنی كاره فۆتۆگرافیه‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌یانن (15) پازده ساڵه له رێكه‌وتی بڵاوكردنه‌وه‌ی یان خستنه‌به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ره‌وه.
مادده‌ی چل و سێیه‌م
مادده‌ی چل و سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زیر رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و چواره‌م
مادده‌ی چل و چواره‌م: له‌كارخستنی یاسای پاراستنی مافی دانه‌ری عێراقی ژماره (3)ی ساڵی 1971 و هه‌مواركردنه‌كانی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: ئه‌و پاراستنه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ كاره‌كان بڕیاردراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ناگرێته‌وه: یه‌كه‌م: بیرۆكه‌ی ڕووت، رێكار، شێوازی كاركردن، رێگه‌ی به‌كارخستن، چه‌مك، پرنسیپ، دۆزینه‌وه‌و داتا زانستیه‌كان، بیردۆز، هاوكێشه‌ی بیركاریی، نیگاری ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئاماریی با له كارێكی تردا گوزارشتی لێكرابێت یان وه‌سف كرابێت یان ڕوونكرابێته‌وه یان تیایدا هاتبێت. دووه‌م: ده‌نگوباسی رۆژانه‌ی بڵاوكراوه یان په‌خشكراو یان ڕاگه‌یه‌نراو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا. سێیه‌م: یاسا، مه‌رسوم، پێڕه‌وو رێنمایی، حوكمی دادگه‌ریی، حوكمی ناوبژیوانان، بڕیاری ده‌سته كارگێرییه‌كان، رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی تر‌و وه‌رگێڕانه فه‌رمیه‌كانی سه‌رتاپا یان به‌شێكیان. چواره‌م: نیشانه‌و و هێماكان وه‌ك: ئاڵا، مه‌دالیای باو، جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كان. پێنجه‌م: ئه‌و كارانه‌ی بوونه‌ته موڵكی گشتی، به مه‌رجێك وه‌زاره‌ت مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ر ئه‌م كارانه پیاده بكات له به‌رامبه‌ر شێواندن یان ده‌ستكاریكردن یان زیانپێگه‌یاندنیان.