یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1993 یاسای چه‌ك - قانون ku-IQ | متن
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: نابێ چه‌كی جه‌نگ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه (استیراد) یان ببرێنه ده‌ره‌وه (تصدیر) یا له ژێ ده‌ست دا بن (حیازه) یا هه‌ڵبگیرێن (حمل) یا دروست یا چاك بكرێن یا بگوێزرێنه‌وه یا وه‌ربگیرێن (تسلیم و تسلم) یا بازرگانی یان پێوه بكرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: چه‌كی كۆنه و یادگار و ره‌مزی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا به‌ده‌ر ده‌كرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-چه‌كی ئاگرین: ده‌مانچه‌و تفه‌نگی ئاسایی رێژنهكهر و تفه‌نگی ڕاو، به‌ڵام ئه‌و ده‌مانچانه ناگرێته‌وه كه له یاریه‌كانی وه‌رزشدا به‌كار ده‌هێنرێن یان تفه‌نگی هه‌وایی. 3-چه‌كی جه‌نگی: ئه‌و چه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه چه‌كاره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه به كار ده‌هێنرێ جگه له وانه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه دا دیاری كراون. 4-عه‌تاد: گوله و فیشه‌ك و یا هه‌ر به‌شێكی كه بۆ چه‌كی ئاگرین به‌كار ده‌هێنرێن. 5-عه‌تادی جه‌نگی: ئه‌و زه‌خیره‌یه‌ی بۆ چه‌كی جه‌نگی یا هه‌ر به‌شێكی به‌كار ده‌هێنرێ. 6-چه‌كی كۆنه یا بۆ یادگار یا بۆ ره‌مزی: هو چه‌كه‌ی بێ عه‌تاد بۆ جوانی یا بۆ یادگار یا وه‌ك ره‌مز هه‌ڵده‌گیرێ له گه‌لیدا ئه‌و چه‌كانه‌ی وه‌قف ده‌كرێن یا له شوێنه پیرۆزه‌كان و عه‌نتیكه خانه‌كاندا هه‌ن. 7-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ و ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی له‌و یاسایه‌دان ئه‌و ده‌یان دا.
مادده‌ی بیست حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست حه‌وته‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: مۆڵه‌ت له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه پووچ ده‌بێته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌ی یا هه‌ر یه‌كێك كه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه به میرات گه‌رانی بیدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆ تۆمار كردنی پووچبوونه‌وه‌ی: 1-مردنی خاوه‌ن مۆڵه‌ت. 2-نهمنانی یه‌كێك له مه‌رجه یاساییه‌كانی مۆڵه‌ت. 3-ده‌رچوونی بلرَیارێكی داد وه‌ری بنبڕ به ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كه‌كه. 4-ده‌رچونی چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له مۆڵكی یه‌تی مۆڵتدار و بۆ كه‌سێكی موڵك پێدراو. 5-پێشكه‌ش نه‌كردنی داخوازی نۆێ كردنه‌وه‌ی له ماوه‌ی یاسایی یه‌كه‌یدا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: وه‌زیری ناوخر رێنمای یه‌ك ده‌رده‌كا سه‌باره‌ت به ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی برینداركه‌ر و چه‌كی روشێنه‌ر و گواستنه‌وه و دروستكردن و هێنانه ناوه‌وه و بازرگانی پێوه كردنیان.
مادده‌ی بیست و دووه‌م
مادده‌ی بیست و دووه‌م: 1-دادگا سزا به حوكمه‌كانی مادده بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه ده‌دا سه‌رباری ئه‌و غه‌رامانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گومرگ به پێ ی یاسای گومرگ ده‌یان سه‌پێنن. 2-ئه‌گه‌ر دادگا حوكمی به سزایه‌ك له‌و سزایانه ده‌ركرد كه له بڕگه (1و2)ی مادده‌ی بیست و یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ن ده‌بێ حوكم بدا به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی(المصادره) چه‌كه‌كه‌و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی و ئه‌و هۆیانه‌ی له گواستنه‌وه‌یا بۆ كردنی تاوانیهكه به‌كارهێنراون له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حاڵه‌تی خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی نیاز پاك (حسن نیه) ئه‌مه جگه له‌و كێشه گومرگیانه‌ی فه‌رمانگه‌كانی گومرگ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن له سه‌پاندنی سزای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌یه. 3-أ- ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گومرگی په‌یوه‌ندیدار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی قاچاغ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی دا‌و بڕیاره‌كه گه‌یشته پله بنبڕ (بتات) ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی ه عه‌تاده‌كه‌ی ده‌درێته وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌و وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی گومرگ بۆی هه‌یه خه‌ڵات بدا به خه‌به‌ر داران و ئه‌وانه‌ی ده‌ستی كارگهربوون له ئاشكراكردنی تاوانه‌كه‌دا ئه‌ویش به پێ ی یاسا ره‌چاوكراوه‌كان. ب-ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندیدار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كی جه‌نگی نا قاچاغ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تاده‌كه‌ی بڕیاره‌كه گه‌یشته پله‌ی بنبڕ ئه‌و چه‌كه‌و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌درێ به وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه. ج-ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندی دار بڕیاری ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی چه‌كی ئاگرینی ناقاچاغ یا به‌شه‌كه‌ی یا عه‌تاده‌كه‌ی دا‌و بڕیار گه‌یشته پله‌ی بنبر ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌درێ به وه‌زاره‌تی ناوخۆ. د-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بریار ده‌دا ئه‌و چه‌كه و به‌شه‌كانی و عه‌تاده‌كه‌ی كه به پێ ی به‌ند (ج) له بڕگه‌ی (3)ی ئه‌م مادده‌یه دا پێ ی سپێردراوه بدا به‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه پێویستیان پێ ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر هیچ داوایه‌ك له‌و فهرمانگهیانهوه نه‌كرا وه‌زاره‌تی ناوخۆ به پێی حوكمی قانوونی فرۆشتن و به‌كێ دانی ماڵ و موڵكی ده‌وڵه‌ت ده‌فرۆشرێ. 4-چه‌كی جه‌نگی و به‌شه‌كانی عه‌تادی و چه‌كی ئاگرینی قاچاغ و به‌شه‌كانی عه‌تادی ده‌سپێردرێن به نزیك ترین لایه‌نی سه‌ربازی له كلتی دۆزینه‌وه‌یان دا بۆ پاراستنیان و ئه‌و لایه‌نه‌ی سه‌ربازی یه هه‌ر وه‌ختێك پێویستی كرد چه‌كه‌كان له‌به‌ر ده‌م ئه‌م لایه‌نه‌دا ئاماده ده‌كا كه په‌یوه‌ندی به بینینی كێشه‌كه‌وه هه‌یه . به‌ڵام چه‌كی ئاگرین قاچاغ به‌شه‌كانی و عه‌تادی ده‌سپێردرێ به نزیكترین مه‌ڵبه‌نی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی چه‌كه‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ پاراستنی به‌مه‌رجێ مه‌ڵبه‌نده‌كه هه‌ر وه‌ختێك پێویستی كرد ئه‌و چه‌كه له‌به‌ر ده‌م ئه‌و دادگا و ده‌سه‌ڵاته گومرگی یه‌دا ئاماده بكات كه په‌یوه‌ندی به بینینی كێشه‌كه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: 1-ده‌شێ كه‌سێكی بیانی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی له‌ناو سنووری هه‌رێمدا به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌ڵبگرێ. 2-ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه هاته ناو هه‌رێمه‌وه ده‌بێ چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به پسووله‌یه‌ك بدا به به‌نرخترین مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و ده‌بێ مهڵبهندهكهش ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكا و خاوه‌نه‌كه‌ی بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر نا چه‌كه‌كه و عه‌تاده‌كه‌ی له كاتی ده‌رچوونه‌وه‌ی دا له هه‌رێم ده‌یدرێته‌وه. ئه‌گه‌ریش به نیازی خراپ و سه‌رپێچی كرد به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌یدا ده‌گرێ له سزایانه‌ی تر كه به پێی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ری دا ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی بیسته‌م
مادده‌ی بیسته‌م: 1-ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌تدان به‌یاننامه‌یه‌ك له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌وه بڵاو بكاته‌وه دوا له خاوه‌نانی ئه‌م چه‌كانه بكا كه به‌پێی به یاننامه ته‌سلیم به ده‌سه‌ڵاته‌كانی میری كراوه له ماوه‌ی (10) رۆژدا له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌وه بچنه لای ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت پێدراو نه‌بوون و مه‌رجی یاسایی یان تێدا هه‌بوو، به‌ڵام له حاڵه‌تی نه‌چوونیاندا به كۆتایی هاتنی ماوه‌كه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا داده‌گرێ و به (مستودع)ی پۆلیسیان ده‌سپێرێ. 2-له حاڵه‌تی مۆڵه‌ت نه‌دانی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه به‌و بێ مۆڵه‌تانه‌ی له ماوه‌ی دیاریكراوی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا مراجه‌عه‌تیان كردبوو چه‌كه‌كه ده‌درێ به‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ فرۆشتنی له‌سه‌ر حیسابی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێ ی حوكمه‌كانی مادده‌ی یازده‌یه‌می ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م
مادده‌ی بیست و سێ یه‌م: 1-ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كی ئاگرینی هه‌بێ و له ماوه‌ی (90) له رۆژی كۆتایی هاتنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له مادده‌ی (9)ی ئه‌م یاسایه‌دا دیاری كراوه به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ. 2-پارێزگاره‌كان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه‌تن (جنحه) یان بۆ سه‌پاندنی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێتێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: 1-نابێ چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كان یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه یا ببرێته ده‌ره‌وه یا دروست بكرێن یا بازرگانایان پێوه بكرێن. 2-نابێ چه‌كی ئاگرین له ژێر ده‌ست دابێ یا هه‌ڵبگیرێ به‌بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ماوه بداته ئه‌وكه‌سه‌ی چه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی دا هێناوه ده‌مانچه و یه‌ك تفه‌نگی راو و عه‌تاده‌كه‌یان له له فه‌رمانگه‌ی گومرگ ده‌ربكا دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه دوای بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان له خاوه‌نه‌كانیاندا به ژێر ده‌ستگرتن وهه‌ڵگرتنی ئه‌و چهكانهوه ده‌بێ ره‌سمی گومرگی پێویستیان لێ بدرێ و ماوهدانهكهی ئه‌و كه‌سه‌ش جار ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و مۆله‌تانه‌ی له مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌دا به‌م جۆره ده‌بن: 1-ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سه به‌كارده‌هێنرێن كه به‌ناویانه. 2-بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی ده‌ركردنیانه‌وه كاریان پێ ده‌كرێت. 3-ده‌بێ له حاڵه‌تی مۆڵه‌تدان و تازه كردنه‌وه‌دا ئه‌و رهسمهیان له‌سه‌ر بدرێ كه له لیسته‌ی پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌دان. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هه‌ندێ ئه‌و عه‌تاده دیاری ده‌كا كه ده‌بێ هه‌یبێ به مه‌رجێ له سه‌د و بیست گولله بۆ ده‌مانچه و تفه‌نگ و دوو سه‌د فیشه‌ك بۆ تفه‌نگی ڕاو زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و عه‌تاده‌كه‌ی به‌بێ ره‌سم بدا به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه ئه‌ركی فه‌رمانگه‌كانیان به لایه‌نگری فه‌رمانگه‌كانیان ده‌یخوازی له حاڵه‌تی نه‌مانی ئه‌و ئه‌ركه‌دا فه‌رمانگه‌كان ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ن كه ئه‌وسا مۆڵه‌ته‌كان پووچ ده‌بنه‌وه و ده‌بێ له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی نه‌مانی ئه‌ركه‌كه‌وه چه‌كه‌كه بده‌نه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان. به‌ڵام ده‌شێ مۆڵه‌تی ئه‌و چه‌كه‌یان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه پێ بدرێ. 2-ده‌شێ چه‌كی حوكمه‌ت و عه‌تاده‌كه‌ی بگه‌رێندرێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه له سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراون به‌ڵام ئه‌و چه‌ك و عهتادهیان بۆ ته‌رخان ناكرێ تا مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتن وه‌رنه‌گرن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌بێ ره‌سم ده‌یان درێتێ و ئه‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ش ده‌بێ دوای نه‌مانی سیفه‌تی فهرمانبهریهكهیان و ئه‌و چه‌كه ئاگرینه و عه‌تاده‌كه‌ی بده‌نه‌وه به‌و لایه‌نه‌ی ته‌رخانی كردبوون. 3-ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده بزر ده‌كا كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پێی سپێردراوون و پێنج جای نرخه سه‌لمێنراوه‌كه‌ی له كاتی بزربوونیا لێ ی ده‌ستێنرێ ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی كه‌م ترخه‌می خۆیدا بوو یا سێ جای نرخه‌كه‌یان له حاڵه‌ته‌كانی تردا جگه له‌و سزا (انچباگی) یانه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1-ئه‌م كه‌سانه له مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌ده‌ر ده‌بن: یه‌كه‌م: پێشه‌وای هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم. سێ یه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامان و ئه‌نجومه‌نی نبشتمانی هه‌رێم و هه‌ر یه‌كێك به پله‌ی وه‌زیر بێ. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و پله‌ی تایبه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیداریه‌كان. پێنجه‌م: دادوه‌ر و قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆله‌ره‌وه دادگه‌ره‌كان. 2-ده‌شێ ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان چه‌كی ئاگرییان له ژێر ده‌ست دا بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌ر نامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ. 3-ده‌شێ ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌یان له ژێر ده‌ستدا بێت بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ ده‌ری ده‌كا و ئه‌فسه‌ر بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌رنامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: پارێزگار بۆی هه‌یه به یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكا و ده‌بێ به یه‌كێ له رێ و شوێنه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبكرێته‌وه: 1-قه‌ده‌غه كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین له لایه‌ن مۆڵهتدراوانهوه له كاتی پێویستدا و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاری ی ده‌كا له هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگا یا له به‌شێكیدا و بۆی هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی شیاو هه‌ندێ له مۆڵهتدراوانی لێ ده‌ربكا. 2-رێ نه‌دان به خه‌ڵكێكی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی یه‌كان به هاتنه ناوه‌وه‌یان به چه‌كه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌های خواست. 3-قه‌ده‌غه كردنی ته‌قه كردن له بۆنه گشتی و تایبه‌تی یه‌كاندا له ناو شار‌و شارۆچكه و گونده‌كاندا. 4-وه‌رگرتنی چه‌كی ئاگرین به پسووله‌یه‌ك له خاوه‌نه‌كانیان مۆڵه‌ت دراو بن یا بێ مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ماوه‌یه دیاری ی ده‌كا، هه‌ر كاته‌ك هۆیه‌كه‌ی له ئارادا نه‌ما بڕیاری گه‌رانه‌وه‌یان ده‌دا له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی بیسته‌می ئه‌م یاسایه سه‌باره‌ت به مۆڵه‌ته‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مۆڵه‌ته‌كان ئه‌مانه‌ن: 1-مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تادی. 2-مۆڵه‌تی چاك كردنی چه‌كی ئاگرین.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: شێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كان به رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێ كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌ت دان بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داخوازییه‌ك كه ده‌یدرێتێ هه‌ر یه‌ك له مۆڵه‌ته‌كانی ناو ئه‌م یاسایه بدا ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره وه له داخوازدا هه‌بوو: 1-دانیشتووی هه‌رێم بێ. 2-هه‌ژده ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ. 3-حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ناسیاسی یا له‌كه‌دار كه‌ری شه‌ره‌ف نه‌بێ. 4-كه‌م ئه‌ندام یا نه‌خۆشیه‌كی ئه‌قلی یا ده‌روونی ئه‌وتۆی نه‌بێ كه به‌ری به‌كار هێنانی چه‌كی لێ بگرن ئه‌مه‌ش راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی ده‌بێ. 5-ژێر ده‌ست گرتنی چه‌كه‌كه‌ی مه‌شروع بێ.