یاسای ژماره (16)ی ساڵی 1993 یاسای چه‌ك - قانون ku-IQ | متن
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: 1-نابێ چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كان یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه یا ببرێته ده‌ره‌وه یا دروست بكرێن یا بازرگانایان پێوه بكرێن. 2-نابێ چه‌كی ئاگرین له ژێر ده‌ست دابێ یا هه‌ڵبگیرێ به‌بێ مۆڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ماوه بداته ئه‌وكه‌سه‌ی چه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی دا هێناوه ده‌مانچه و یه‌ك تفه‌نگی راو و عه‌تاده‌كه‌یان له له فه‌رمانگه‌ی گومرگ ده‌ربكا دوای په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه دوای بوونی مه‌رجه یاساییه‌كان له خاوه‌نه‌كانیاندا به ژێر ده‌ستگرتن وهه‌ڵگرتنی ئه‌و چه‌كانه‌وه ده‌بێ ره‌سمی گومرگی پێویستیان لێ بدرێ و ماوه‌دانه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش جار ده‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و مۆله‌تانه‌ی له مادده‌ی پێنجه‌می ئه‌م یاسایه‌دا به‌م جۆره ده‌بن: 1-ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سه به‌كارده‌هێنرێن كه به‌ناویانه. 2-بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له رۆژی ده‌ركردنیانه‌وه كاریان پێ ده‌كرێت. 3-ده‌بێ له حاڵه‌تی مۆڵه‌تدان و تازه كردنه‌وه‌دا ئه‌و ره‌سمه‌یان له‌سه‌ر بدرێ كه له لیسته‌ی پاشكۆی ئه‌م یاسایه‌دان. دووه‌م: ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان له مۆڵه‌ته‌كه‌دا هه‌ندێ ئه‌و عه‌تاده دیاری ده‌كا كه ده‌بێ هه‌یبێ به مه‌رجێ له سه‌د و بیست گولله بۆ ده‌مانچه و تفه‌نگ و دوو سه‌د فیشه‌ك بۆ تفه‌نگی ڕاو زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: 1-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و عه‌تاده‌كه‌ی به‌بێ ره‌سم بدا به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه ئه‌ركی فه‌رمانگه‌كانیان به لایه‌نگری فه‌رمانگه‌كانیان ده‌یخوازی له حاڵه‌تی نه‌مانی ئه‌و ئه‌ركه‌دا فه‌رمانگه‌كان ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ن كه ئه‌وسا مۆڵه‌ته‌كان پووچ ده‌بنه‌وه و ده‌بێ له ماوه‌ی (7) رۆژدا له رۆژی نه‌مانی ئه‌ركه‌كه‌وه چه‌كه‌كه بده‌نه ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان. به‌ڵام ده‌شێ مۆڵه‌تی ئه‌و چه‌كه‌یان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه پێ بدرێ. 2-ده‌شێ چه‌كی حوكمه‌ت و عه‌تاده‌كه‌ی بگه‌رێندرێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی ده‌وڵه‌ت كه له سه‌ره‌وه‌دا دیاری كراون به‌ڵام ئه‌و چه‌ك و عه‌تاده‌یان بۆ ته‌رخان ناكرێ تا مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتن وه‌رنه‌گرن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌بێ ره‌سم ده‌یان درێتێ و ئه‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ش ده‌بێ دوای نه‌مانی سیفه‌تی فه‌رمانبه‌ریه‌كه‌یان و ئه‌و چه‌كه ئاگرینه و عه‌تاده‌كه‌ی بده‌نه‌وه به‌و لایه‌نه‌ی ته‌رخانی كردبوون. 3-ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و چه‌كه ئاگرین و عه‌تاده بزر ده‌كا كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پێی سپێردراوون و پێنج جای نرخه سه‌لمێنراوه‌كه‌ی له كاتی بزربوونیا لێ ی ده‌ستێنرێ ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی كه‌م ترخه‌می خۆیدا بوو یا سێ جای نرخه‌كه‌یان له حاڵه‌ته‌كانی تردا جگه له‌و سزا (انچباگی) یانه‌ی به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی دوازده‌یه‌م
مادده‌ی دوازده‌یه‌م: 1-ئه‌م كه‌سانه له مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌ی به‌ده‌ر ده‌بن: یه‌كه‌م: پێشه‌وای هه‌رێم یا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌رێم. سێ یه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامان و ئه‌نجومه‌نی نبشتمانی هه‌رێم و هه‌ر یه‌كێك به پله‌ی وه‌زیر بێ. چواره‌م: بریكاری وه‌زاره‌ته‌كان و پله‌ی تایبه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی وه‌حده ئیداریه‌كان. پێنجه‌م: دادوه‌ر و قازی و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆله‌ره‌وه دادگه‌ره‌كان. 2-ده‌شێ ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان چه‌كی ئاگرییان له ژێر ده‌ست دا بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌ر نامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ. 3-ده‌شێ ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش ناوخۆ چه‌كی ئاگرین و عه‌تاده‌كه‌یان له ژێر ده‌ستدا بێت بێت یا هه‌لیبگرن به باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان كه وه‌زیر ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ ده‌ری ده‌كا و ئه‌فسه‌ر بۆی هه‌یه دوای خانه‌نشینكردنی به روتبه‌ی (رائد) و به‌ره‌و ژوور بوو باوه‌رنامه بێ ره‌سم لێدانه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌لا بمێنێته‌وه و دوای مردنی حوكمی باوه‌ر نامه‌كه‌ی ده‌چێ بۆ گه‌وره‌ترین منداڵه‌كانی و ئه‌گه‌ر مه‌رجه یاساییه‌كان هه‌بوون به مۆڵه‌تێكی ره‌سی داده‌ندرێ.
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: پارێزگار بۆی هه‌یه به یاننامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكا و ده‌بێ به یه‌كێ له رێ و شوێنه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبكرێته‌وه: 1-قه‌ده‌غه كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین له لایه‌ن مۆڵه‌تدراوانه‌وه له كاتی پێویستدا و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاری ی ده‌كا له هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگا یا له به‌شێكیدا و بۆی هه‌یه له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی شیاو هه‌ندێ له مۆڵه‌تدراوانی لێ ده‌ربكا. 2-رێ نه‌دان به خه‌ڵكێكی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی یه‌كان به هاتنه ناوه‌وه‌یان به چه‌كه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌های خواست. 3-قه‌ده‌غه كردنی ته‌قه كردن له بۆنه گشتی و تایبه‌تی یه‌كاندا له ناو شار‌و شارۆچكه و گونده‌كاندا. 4-وه‌رگرتنی چه‌كی ئاگرین به پسووله‌یه‌ك له خاوه‌نه‌كانیان مۆڵه‌ت دراو بن یا بێ مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و ماوه‌یه دیاری ی ده‌كا، هه‌ر كاته‌ك هۆیه‌كه‌ی له ئارادا نه‌ما بڕیاری گه‌رانه‌وه‌یان ده‌دا له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی بیسته‌می ئه‌م یاسایه سه‌باره‌ت به مۆڵه‌ته‌كان.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: مۆڵه‌ته‌كان ئه‌مانه‌ن: 1-مۆڵه‌تی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین و عه‌تادی. 2-مۆڵه‌تی چاك كردنی چه‌كی ئاگرین.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: شێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كان به رێنماییه‌ك دیاری ده‌كرێ كه وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ده‌ری ده‌كا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1-ده‌سه‌ڵاتی مۆله‌ت دان بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داخوازییه‌ك كه ده‌یدرێتێ هه‌ر یه‌ك له مۆڵه‌ته‌كانی ناو ئه‌م یاسایه بدا ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره وه له داخوازدا هه‌بوو: 1-دانیشتووی هه‌رێم بێ. 2-هه‌ژده ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێ. 3-حوكم نه‌درابێ به تاوانێكی ناسیاسی یا له‌كه‌دار كه‌ری شه‌ره‌ف نه‌بێ. 4-كه‌م ئه‌ندام یا نه‌خۆشیه‌كی ئه‌قلی یا ده‌روونی ئه‌وتۆی نه‌بێ كه به‌ری به‌كار هێنانی چه‌كی لێ بگرن ئه‌مه‌ش راپۆرتی لیژنه‌ی پزیشكی ده‌بێ. 5-ژێر ده‌ست گرتنی چه‌كه‌كه‌ی مه‌شروع بێ.
مادده‌ی سازده‌یه‌م
مادده‌ی سازده‌یه‌م: 1-ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دراوی ژێر ده‌ست گرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین ئیدیعای بزربوون یا فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه یا بزر بوونی چه‌كه مۆڵه‌ت پێدراوه‌كه‌ی كرد ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان ده‌بێ داوای لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ. 2-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی مۆڵه‌ته‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌تێكی له جێگه‌ی بزربووه ده‌درێتێ كه هه‌مان ژماره‌ی مۆله‌ته‌كه‌ی پێشووی لێده‌درێ و زانیارییه‌كانی تێدا ده‌بێ ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر به ره‌سمێكی دووجای ره‌سمی مۆڵه‌ته بزر بووه‌كه. 3-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی چه‌كه‌كه سه‌لمێنرا ده‌بێ خاوه‌نه‌كه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆ پووچ كردنه‌وه‌ی ئه‌وسا ده‌شێ مۆله‌تێكی نوێ ی بۆ چه‌كێكی تر بدرێتێ. 4-ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئیدیعای بزبوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی مۆڵه‌ته‌كه یا فه‌وتانی یا بزر بوونی چه‌كه‌كه راست نییه ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان خاوه‌نه‌كه‌ی بنێردرێته لای دادوه‌ری لێكۆڵیه‌نه‌وه تا چی پێویسته بیكا بۆ ئه‌وه‌ی بدرێ به دادگای په‌یوه‌ندیدار و ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا ده‌بێ به پێ ی حوكمی یاسا سزا بدرێ و مۆڵه‌ته‌كه‌شی پووچ بكرێته‌وه و لایه‌نی مۆڵه‌تدانی لێ ئاگادار بكرێ. 5-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌رانی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌لمێنرا وه‌زیری كار‌و باری پێشمه‌رگه یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدان بداتێ. 6-ئه‌گه‌ر بزر بوون و فه‌وتانی ئه‌و باوه‌رنامه‌یه‌ی دراوه به ئه‌فسه‌ران و مفه‌وه‌زه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ سه‌لمێنرا وه‌زیری ناوخۆ یا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ بۆی هه‌یه باوه‌رنامه‌یه‌كی بێ ره‌سم لێدانی نوێ ی بداتێ.
مادده‌ی یازده‌م
مادده‌ی یازده‌م: 1-ده‌بێ مۆڵه‌ت دراو له حاڵه‌تی پووچ بوونه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی دا ده‌ستوو برد چه‌كه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پسووله‌یه‌ك بدا به مه‌ڵبه‌ندی پۆلیسی شوێنی نیشته‌جێی و بۆی هه‌یه له ملوه‌ی (180) رۆژ دا ئه‌و چه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌ی بفرۆشرێ یا به شێوه‌یه‌كی یاسایی بیدا به هه‌ر كه‌سێكی تر كه مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌ت پێدانی تێدا بن ده‌نا ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان بۆی هه‌یه چه‌كه‌كه‌و عه‌تاده‌كه‌ی بۆ سوودی خاوه‌نه‌كه‌ی به پێی یاسای فرۆشتن و به كرێ دانی ماڵ‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت بفرۆشی و بیدا به‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن یا ژێر ده‌ستخستنی دراوه‌تێ. 2-له حاڵه‌تی مردنی مۆڵه‌ت دراو حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌سه‌پێنرێ و ده‌بێ میرات گرانی ییا هه‌ر یه‌كێك كه جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه ئه‌و ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ كه تیایدا دیاری كراون و ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان پاره‌كه‌ی ده‌داته دادگای په‌یوه‌ندی دار بۆ دابه‌ش كردنی به‌سه‌ر به‌شگراندا.
مادده‌ی پازده‌یه‌م
مادده‌ی پازده‌یه‌م: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه به‌خشینی مۆڵه‌تی ژێر ده‌ستگرتن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی ئاگرین له گشت ناوچه‌كانی هه‌رێمدا یا له به‌شێكیدا بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا دیاری ده‌كا رابگیرێ، ئه‌گه‌ر شتێك رووی دا وا پێویست بكا.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ده‌بێ خاوه‌نی مۆڵه‌ت له ماوه‌ی (90) رۆژدا له رۆژی ته‌واو بوونی ماوه‌كه‌یه‌وه داخوازییه‌ك بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی بدا به ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌ت دان.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1-أ- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی جه‌نگی یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه بكا یا ژێر ده‌ستی خۆی بخا یا هه‌ڵبگیرێ یا بیگوازێته‌وه یا بازرگانی پێوه بكا یا چاكی بكا یا دروستی بكا به زیندانی (سجن) كردن سزا ده‌درێ. ب- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیرهاب یا تێكدانی ئاسایشی گشتی پشتگیری كردنی هه‌تا هه‌تایی (سجن مۆبد) ده‌بێ. 2-أ- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه ده‌كا یا دروستی ده‌كا یا بازرگانی پێوه ده‌كا به زیندانی كردن سزا ده‌درێ. ب- ئه‌وه‌ی قاچاغچێتی به چه‌كی ئاگرین یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی یه‌وه به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیرهاب یا تێكدانی ئاسایشی گشتی یا پشتگیری كردنی هه‌ر یاخی بوونێك دژی حكومه‌تی هه‌رێم بكا سزاكه‌ی زیندانی كردنی هه‌تا هه‌تایی ده‌بێ. 3-ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت پێدان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانه‌وه چه‌كی ئاگرین یا عه‌تاده‌كه‌ی له ژێر ده‌ستدابێ یا هه‌ڵی بگرێ به به‌ندی كردن (حبس) كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بی و غه‌رامه‌كه‌ی له دوو هه‌زار دینار زیاتر و یه‌ك هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ یا به یه‌كێك به‌و دوو سزایه، سزا بدرێ. 4-أ- ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كێكی ئاگرینی هه‌بێ و له خۆپیشاندانێك یا كۆر و كۆمه‌ڵێك دا (تجمع) هه‌ڵی بگرێ به به‌ندی كردن كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێ و به غه‌رامه له دوو هه‌زار دینار زیاتر و یه‌ك هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ یا یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزا بدرێ. ب- ئه‌وه‌ی چه‌كی ئاگرینی بێ مۆڵه‌ت له كاتی به‌شدار بوونی له خۆپیشاندانێك یا كۆر و كۆمه‌ڵێك دا هه‌ڵبگرێ سزاكه‌ی زیندانی كردنی كاتی (سجن مۆقت) ده‌بێ. 5-جگه له‌وه‌ی بڕگه‌كانی پێشووی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراون ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی له هه‌ر حوكمێك له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یا ئه‌و رێنمایی و به‌یاننامانه بكا كه به‌پێ ی ئه‌م ده‌رده‌كرێن به ماوه‌یه‌كی به‌ندی كردن (حبس) كه له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێ و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له یه‌ك هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ و پێنج سه‌د دینار كه‌متر نه‌بێ یا به یه‌كێك له‌و دوو سزایه سزا ده‌درێ.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: هه‌ر كه‌سێ خه‌به‌ری دا چه‌كی بێ مۆڵه‌تی له ژێر ده‌ستدایه له سزا ده‌به‌خشرێ ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان بۆی هه‌یه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه مۆڵه‌تی بداتێ له حاڵه‌تی بڕیار نه‌داندا حوكمه مادده‌ی یازده‌یه‌می به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێنرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: أ-جوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ناگرێته‌وه كه هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم به‌كار دێنن. ب-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه مۆڵه‌تی ژێر ده‌ستگرتن تفه‌نگی ئوتۆماتیكی و نیو ئوتۆماتیكی بدا.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: نابێ چه‌كی جه‌نگ یا به‌شه‌كانی یا عه‌تادی بهێنرێته ناوه‌وه (استیراد) یان ببرێنه ده‌ره‌وه (تصدیر) یا له ژێ ده‌ست دا بن (حیازه) یا هه‌ڵبگیرێن (حمل) یا دروست یا چاك بكرێن یا بگوێزرێنه‌وه یا وه‌ربگیرێن (تسلیم و تسلم) یا بازرگانی یان پێوه بكرێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: چه‌كی كۆنه و یادگار و ره‌مزی له حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا به‌ده‌ر ده‌كرێن.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-چه‌كی ئاگرین: ده‌مانچه‌و تفه‌نگی ئاسایی رێژنه‌كه‌ر و تفه‌نگی ڕاو، به‌ڵام ئه‌و ده‌مانچانه ناگرێته‌وه كه له یاریه‌كانی وه‌رزشدا به‌كار ده‌هێنرێن یان تفه‌نگی هه‌وایی. 3-چه‌كی جه‌نگی: ئه‌و چه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه چه‌كاره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه به كار ده‌هێنرێ جگه له وانه‌ی له بڕگه‌ی (2)ی سه‌ره‌وه دا دیاری كراون. 4-عه‌تاد: گوله و فیشه‌ك و یا هه‌ر به‌شێكی كه بۆ چه‌كی ئاگرین به‌كار ده‌هێنرێن. 5-عه‌تادی جه‌نگی: ئه‌و زه‌خیره‌یه‌ی بۆ چه‌كی جه‌نگی یا هه‌ر به‌شێكی به‌كار ده‌هێنرێ. 6-چه‌كی كۆنه یا بۆ یادگار یا بۆ ره‌مزی: ه‌و چه‌كه‌ی بێ عه‌تاد بۆ جوانی یا بۆ یادگار یا وه‌ك ره‌مز هه‌ڵده‌گیرێ له گه‌لیدا ئه‌و چه‌كانه‌ی وه‌قف ده‌كرێن یا له شوێنه پیرۆزه‌كان و عه‌نتیكه خانه‌كاندا هه‌ن. 7-ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدان: وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌داتێ و ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی له‌و یاسایه‌دان ئه‌و ده‌یان دا.