یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه له یاسایه‌دا ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌ت: وه‌زارتی ناوخۆ. وه‌زیر: وه‌زیری ناوخۆ. ریكخراو: هه‌ر ریكخراوێكی كوردسانیی غه‌یره حكومییه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له خۆ گرتبێ.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: 1-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژدا كه له رۆژی له وه‌زاره‌ت تۆمار كردنی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا سه‌یری داواكارییه‌كه بكا و بیبرێته‌وه. خۆئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه شه‌رتو شرووتی یاسایی ته‌واو به‌جێ نه‌هێنا بوو ئه‌وه له‌و باره‌دا وه‌زیر ده‌بێ هه‌واڵه ی ده‌مه‌زرێنه‌ره‌كانی بكاته‌وه تا كه‌م و كورتیه‌كانی بهێننه‌وه سه‌ربار، ئه‌و جا ماوه‌ی بڕاندنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له رۆژی داواكارییه تازه‌كه‌وه حساب ده‌كرێ. 2-ئه‌گه‌ر هات و وه‌زیر، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێ ،داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه ئه‌وه له‌و باره‌دا ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا ته‌مییزی بكه‌نه‌وه له ماوه‌ی پازده رۆژدا- كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا- ئیدی بڕیار بڕیاری دادگاكه‌یه‌و ده‌بڕدرێته‌وه. 3-ئه‌گه‌ر هات و داواكارییه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا كه له بڕگه‌ی (1)دا هاتووه نه‌بڕێندرایه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا قبوڵكراوله قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و لایه‌نه ره‌سمی و ناره‌سمییه‌كاندا ده‌بێ به نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه ته‌نیا سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه خۆیه‌تی یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی پێ ده‌سپێرێ.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: 1-ریكخراو له مزو کرێی ده‌مه‌زراندن و (رسوم التأسیس) مزوکرێی ته‌سدیقكردنی سجله‌كانی سه‌رفرازه (عه‌فو ده‌كرێ). 2-سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌تێ بۆی هه‌یه به پێی به‌ند و به‌ست (ضوابط) رێكخراوه‌كه له باج و مزوگرێی گومرگ عه‌فو بكا تا رێكخراوه‌كه ئامانجه‌كانی خۆی بهێنێته دی.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: ریكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندیی وه‌زیر، رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یان تێكه‌ڵ به رێكخراوێكی دیكه‌ی بكات كه ئامانجه‌كانیان چوونیه‌ك بن و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشیان رازی بن. ئه‌گه‌ر وه‌زیریش رازی نه‌بێ ئه‌وه، له‌م باره‌دا بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیر ئه‌وه‌ی له باره‌دا هه‌یه كه له‌به‌ر ده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (15) رۆژ كه له رۆژی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و تانه‌ی لێبدرێ.
مادده‌ی بیست و پێنج
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی هه‌ژده
مادده‌ی هه‌ژده: بڕیاره‌كانی دادگای بیدائه له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه ده‌قه‌كانیان له مادده‌ی (16،17)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه یارای ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی (15) رۆژدا كه له رۆژی دواتری ته‌بلیغه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا تانه‌ی لێ بدرێ.
مادده‌ی بیست
مادده‌ی بیست: هه‌ر رێكخراوێك به پێچه‌وانه‌ی ئیلتیزامات و پێكهاتنی كه له‌ناو هه‌رێم یا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌ستبێتی پرۆژه‌كانی جێبه‌جێ بكات، ئه‌وه، له‌و باره‌دا وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و یاساكارپێكراوه‌كانی دیكه ئه‌و رێكخراوه بداته دادگا.
مادده‌ی بیست و یه‌ك
مادده‌ی بیست و یه‌ك: رێكخراو بۆی هه‌یه، دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زیر لق له پارێزگاكانی هه‌رێم یان ده‌ره‌وه‌یدا بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و دوو
مادده‌ی بیست و دوو: كاروباری رێكخراوه مرۆییه غه‌یره حكومییه بیانیه‌كانی ناو هه‌رێم به پێره‌وێك كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆیانی داده‌نێ رێك ده‌خرێ.
مادده‌ی بیست و سێ
مادده‌ی بیست و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به ركار.
مادده‌ی بیست و شه‌ش
مادده‌ی بیست و شه‌ش: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: ریكخراوه‌كه بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانیه‌كاندا گرێ به‌ستی بكات یان كۆمه‌ك و پیتاكی مادده‌ی و مه‌عنه‌وی له هه‌نده‌رانه‌وه وه‌ربگرێ، له‌م باره‌دا پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری ئاگادار بكات.
مادده‌ی بیست و چوار
مادده‌ی بیست و چوار: وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ساناكردنی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه مەرجە ئه‌م شه‌رتو شروتانه هه‌بن: 1-ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه نابێ له پێنج ئه‌ندام كه‌متر بن. ئه‌مانه داواكارییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن و هه‌موویان ئیمزای ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌هلییه‌تی یاساییان هه‌بێ و هاوپێچ له‌گه‌ڵ داواكه‌دا پێڕۆ‌ی ناوخۆی له‌گه‌ڵدابێ كه ئه‌م به‌یاناته‌ی خواره‌وه‌ش تێدا بێ: أ-ناوی ریكخراوه‌كه و مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه به مه‌رجێ مه‌ركه‌زی ئیداره‌كه‌ی له‌ناو هه‌رێمدا بێت. ب-ناو و نازناو و جنسییه‌ت و ته‌مه‌ن و پیشه و جێگای دانیشتن و ئه‌هلییە‌تی زانستیی یه‌ك به یه‌كی ئه‌ندامەکان. ج-داهاتی دارایی و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی رێكخراوه‌كه. د-ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌ی کە رێكخراوه‌كه ده‌نوێنن و ئیداره‌كه‌ی ده‌گرنه ئه‌ستۆ، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی ئیش و كار و شێوازی به‌گه‌نكردن و كۆتایی هاتنیان. 2-ده‌بێ مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كە روون و ئاشكرا بێت و راگه‌یەنرابێ و له‌گه‌ڵ پێرۆی گشتیدا (النظام العام) پێچه‌وانه نه‌بێ. 3-ده‌بێ رێكخراوه‌كه به رێگا و شێوازی مه‌شروع و به پێی حوكمه‌كانی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم مه‌به‌سته‌كانی خۆی بپێكێ و له‌گه‌ڵ پێداویستی پێرۆی حوكمی فیدراڵیش پێچه‌وانه نه‌بێ. 4-نابێ ئامانجی ئه‌وه بێ كه تۆوی دووبه‌ره‌كی و فه‌رق و جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زه‌به جۆر به جۆره‌كاندا بچینێ.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: رێكخراو پێویسته له كاتی هه‌موو ساڵێكی دارایی یان له كاتی زه‌روره‌تدا ئه‌و راپۆرتانه پێشكه‌ش به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات. 1-راپۆرتی دارایی ساڵانه كه هه‌موو داهات و خه‌رجی تێدا بێت. 2-راپۆرتێكی ئاودامانی ساڵانه كه هه‌موو خزمه‌ت و پرۆژه‌ی به‌هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی تێدا بێت و ئه‌و لایه‌نانه‌ش نیشان بدات كه سوودیان لێ وه‌رگرتووه. 3-راپۆرتێك هه‌موو پلان و به‌رنامه‌ی به هاناچوون و ئاوه‌دانكاری و فراژوكاریی هه‌رێمی تێدا بێت كه بۆ ساڵی تازه‌ی دارایی بنیاد ده‌نرێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: رێكخراوه‌كه ده‌بێ ئه‌م سجل و تۆمارانه‌ی خواره‌وه رابگرێ به مه‌رجێ دایه‌ره‌ی كاتبی عه‌دل ته‌سدیقی كردبن: 1-سجلی ئه‌ندامان و (ئه‌وانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه‌كه‌ن). 2-سجلی بڕیار و مه‌حزه‌ره‌ی دانیشتنه‌كان. 3-سجلی پرۆژه‌كان. 4-سجلی حساب و حسابكاری. 5-سجلی ئه‌موال و كه‌لوپه‌له‌كان.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: له‌سه‌ر داواكردنی وه‌زیر یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌دا ،دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی ریكخراوه‌كه ده‌شێ به بڕیارێ پاش وه‌رگرتنی پله‌ی بنبڕی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1-ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌دا تێپه‌ر بووبێ و، رێكخراوه‌كه به بێ هیچ هۆكارێكی له ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ر، ئیش‌و كاری خۆی به‌پێی ده‌قی بیرۆكه‌ی ده‌ست پێ نه‌كردبێ. 2-ئه‌گه‌ر بزاڤه‌كانی له‌و ئامانجانه لایدابێ كه بۆی دامه‌زراوه. 3-ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده لاواز بووبێ كه نه‌توانێ عه‌هد و په‌یمان و ئیلتیزاماتی دارایی و یاسایی خۆی به‌جێ بهێنێ.
مادده‌ی نۆزده
مادده‌ی نۆزده: 1-ریكخراوه كوردستانی عراقییه ناحكومییه‌كان كه ئێستا به‌رقه‌رارن، ده‌بێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا كه له رۆژی به‌كارخستنی ئه‌م یاسایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و هه‌موو بارودۆخێكی خۆیان به جۆرێ بهێننه ژێر بار كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا بگونجێ. 2-ئه‌م ریكخراوانه‌ش كه حوكمی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده‌یه نه‌هێننه‌جێ، به پێی یاسا به هه‌ڵوه‌شاوه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: 1-رێكخراو ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره حكومییه، له چه‌ند كه‌سانێكی ته‌بیعی پێك هاتووه وبۆ وه‌دیهانێنی ئامانجه‌كانی خۆی له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تیی له هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ. 2-ئه‌م رێكخراوه خاوه‌ن شه‌خسییه‌تی مه‌عنه‌ویی خۆیه‌تی و بۆی هه‌یه له پێناو وه‌دیهاێننی ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌قه‌كانیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه موڵكایه‌تیی موڵك و ماڵی ده‌سهه‌ڵنه‌گر و دەسهەڵگر(الاموال المنقوله وغیر المنقوله)ی ببێ. 3-ئه‌م رێكخراوه ده‌شێ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیر، چالاكیی مرۆڤایه‌تی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیشدا پیاده بكا. 4-ئه‌م ریكخراوه بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خۆی نه‌بێ هه‌وڵی وه‌ده‌ست هانینی هیچ سوود و قازانجێكی ماددی نادات.