یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلط
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م:
مادده‌ی په‌نجا و پێنجه‌م: لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران كه به پێی ئه‌م یاسایه پێكهاتووه له‌و داوای دابینكردنی رێك و پێكییه‌دا (الدعوی الانضباطیه) كه دژ به دادوه‌رێك ده‌كرێ یه‌كێ له‌م سزایانه ده‌دا: یه‌كه‌م: ئاگاداركردن كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دواخستنی زیاده وپله به‌رزی دادوه‌ر ده‌بێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ. دووه‌م:دواخستنی پله‌به‌رزی یا زیاده یا هه‌ردووكیان بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك كه‌متر نه‌بێ و له سێ ساڵ زیاتر نه‌بێ له‌ڕۆژی بڕیاره‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی یاسایی پله‌به‌رزی ته‌واو كردبێ وئه‌گه‌ر نا له‌ڕۆژی ته‌واو كردنییه‌وه. سێیه‌م: كۆتایی پێ هێانی خزمه‌ت: ئه‌م سزایه وه‌ختێك به‌سه‌ر دادوه‌ردا ده‌درێ كه حوكمێكی بنبڕ (بات) به‌سزادانی له دادگایه‌كی په‌یوه‌نداره‌وه ده‌ركرابێ سه‌باره‌ت به كردارێكی كه له‌گه‌ڵ شه‌ره‌فی فرمانی دادوه‌ریدا ئه‌نگونجێ یا ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی دادگایی كردنیدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌لمێنرا ئه‌و دادوه‌ره به كه‌ڵكی به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تی دادوه‌ردیدا نایه‌ت.
مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م:
مادده‌ی په‌نجا وشه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه‌خزمه‌تی دادوه‌ری پۆلی چواره‌م به بڕیارێكی هۆدار به‌وه‌ی به كه‌ڵكی دادوه‌ری نایه‌ت و به فه‌رمانێكی هه‌رێمی كۆتایی پێ بێنێ یا بیگوێزێته‌وه بۆ فرمانێكی شارستانی (مدنی). دووه‌م: ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه كۆتایی به خزمه‌تی ده‌هێنرێ ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ دادوه‌ری به‌ڵام ده‌كرێ فرمانێكی شارستانیدا دابمه‌زرێنرێ.
مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م:
مادده‌ی په‌نجاو نۆیه‌م: وه‌زیری داد وسه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له‌ڕۆژی راگه‌یاندنه‌وه له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه تانووت له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران بده‌ن و ده‌سته‌ی فراوانیش بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نوێنه‌ری وه‌زیری داد ونوێنه‌ری سه‌رۆكی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كه بانگ بكا بۆ گوێ گرتن له قسه‌یان و ئه‌وسا بڕیاری په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه‌ی لیژنه یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یا گۆڕینی ده‌دا و بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بنبڕ (بات) ده‌بێ.
مادده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م:
مادده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م: ئه‌م یاسایه له‌ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی ره‌سمیدا كاری پێ ده‌كرێ.
مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م:
مادده‌ی شه‌ست و پێنجه‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی تر ناكرێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێ.
مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م:
مادده‌ی شه‌ست و چواره‌م: وه‌زیری داد بۆی هه‌یه رێنمای بۆ ئاسانكردنی جێ به‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه ده‌ربكا.
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی شه‌ست و یه‌كه‌م: نابێ دادوه‌ر به بێ ڕێ پێدان له‌لایه‌ن وه‌زیری داده‌وه بگیرێ یا هیچ كردارێكی سزایی له دژی بكرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی كردنی تاوانێكدا نه‌بێ كه ده‌م و ده‌ست لێی ببینرێ.