یاسای ژماره (14) ساڵی 1992 یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (السلط
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی سێ یه‌م
مادده‌ی سێ یه‌م: ویلایه‌تی دادگا گشت كه‌سانی سروشتی و مه‌عنه‌وه‌ی و له‌گه‌ڵیاندا حكومه‌تیش ده‌گرێته‌وه‌و حوكم دان له گشت دژكاری (منازعه) و تاونێكدا كاری تایبه‌تی ئه‌وه.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: زمان له دادگاكان‌دا كوری ده‌بێ، به‌ڵام دادگا بۆی هه‌یه به‌هۆی وه‌رگێره وه داوای سوێند دانی گوێ له قسه‌ی دژكاران (الخصوم) و شایه‌ته‌كان بگرێ.
مادده‌ی پازده‌یه‌م
مادده‌ی پازده‌یه‌م: سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه سه‌رپه‌رشتی دادگاكان و كاره‌كانیان و به‌رێوه‌به‌رێتی یه‌كان جێ به جێ كاری (تنفیژ) و فه‌رمانگه‌كانی دادنووس (الكاتب العدل) و به‌رێوبه‌رێتی یه‌كانی ناكامڵان (قاصرین) له ناوچه‌كه‌دا و دابه‌شكردنی كار له نێوان دادوه‌ره‌كانیدا ده‌كا و بۆیشی هه‌یه هێنده‌ی به باش ده‌زانێ له‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بدا به یه‌كێ له جێگره‌كانی.
مادده‌ی شازده‌یه‌م
مادده‌ی شازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تێهه‌ڵچوونه‌ه‌دا ئه‌نجومه‌نێك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ناچه‌ی تێهه‌لچوونه‌وه) له سه‌رۆكی دداگا و ئه‌ندامیه‌تی جێگره‌كانی دادوه‌رانی دادگای تیهه‌ڵچوونه‌وه پێك دێ. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن به لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی جارێك كۆده‌بێته‌وه و سه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبونه‌وه بكا و به بێ ئاماده بوونی به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ژماره‌ی ئه‌ندامانیشی كۆبوونه‌وه‌ی ساز نابێ. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ: 1-لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و گیر و گرفتانه‌ی دادگاكان توشیان ده‌بن. 2-باسكردنی پێویستییه‌كانی دادگاكان و خشته‌ی كارگه‌رانیان (الملاك) له‌به‌ر رۆشنایی پێویستی ساڵانه‌یان. 3-پێشكه‌شكردنی پێشنیاز له باره‌ی دامه‌زراندنی دادگای نوێ وه. 4-چاككردنی شێوازی كاركردن و به‌رز كردنوه‌ی راده‌ی به‌جێ هێنانی له دادگاكان‌دا.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگا و قه‌زایه‌كدا دادگایه‌كی سه‌ره‌تایی یا زیاتر پێك ده‌هێنرێ و ده‌شگونجێ له ناحیه‌كاندا به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا پێك بهێنرێ و بۆشی هه‌یه تایبه‌تداری شوێنه‌كی (الاختصاص المكانی) بۆ دادگاكه بۆ زیاتر له قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك فراوان بكا.
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م:
مادده‌ی په‌نجاو سێیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه وده‌سته‌كانی دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان ڕاپۆرتی وه‌رزی (فصلی) رێك بخه‌ن و تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه تیایاندا ئه‌و حوكم و بڕیارانه دیاری بكه‌ن كه دادوه‌ر له ئه‌نجامی نه‌زانییه‌وه سه‌باره‌ت به بنه‌ما یاساییه سه‌ره‌تاییه‌كان (الجهل بالمادئ القانونیه الاولیه) یا غافڵبوونی له‌چه‌ند رووداوێك كه له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی حوكم و بڕیاره‌كانیدا ده‌رده‌كه‌ون هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌به (خگأ فاحش)ی كردووه وێنه‌یه‌كیان بنێرن بۆ وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵگرتنیان له فایلی خودی دادوه‌ره‌كاندا تا له كاتی باسكردنی پله‌به‌رزی وپایه به‌رزی یاندا ره‌چاوبكرێن. دووه‌م: وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه و دادگاكانی تێ هه‌ڵچوونه‌وه و دادگاكانی تاوان به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا ئه‌و هه‌ڵانه له ده‌فته‌ری تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كه‌ن.
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره$م: 1ـ خواستی دامه‌زراندن به دادوه‌ر له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌ی خوێندن وئه‌و باوه‌ڕنامانه‌ی تر كه له مه‌رجه$كانی دامه‌زراندندا ده‌خوازرێن و ده‌درێن به وه‌زاره$تی داد و وه‌زاره$تیش ده‌بێ خواسته‌كانی دامه‌زراندن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕنامه‌كان دا ئه‌گر به پێی یاسا مه‌رجه$كانیان ته‌واو بوون له‌گه‌ڵ راپۆرتێكدا له باره$ی هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه له‌ڕووی پوخته$ی خزمه$ت و ره‌وشت و لێهاتوویی یه‌وه بنێرێ بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. 2 ـ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بڕگه‌ی چواره$می مادده$ی سی و دووه‌مدا په‌سه‌ندترین خواسته‌كانی دامه‌زراندن هه‌ڵده$بژێرێ و بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌نێرێ بۆ وه‌زاره$ت بۆ ده‌ركردنی فه‌رمانی هه‌رێمی به دامه‌زراندن.
مادده‌ی په‌نجایه‌م
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه$ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته$ هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره$كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه$ته$كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له$به$ركردنی پۆشاكی تایبه$تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته$جێ بوون له مه‌ڵبه$ندی شوێنی كاره$كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته$دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به$ر بارودۆخێكی تایبه$تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته$جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده$غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره$كه‌ی.
مادده‌ی چل و نۆیه‌م
مادده‌ی چل و نۆیه‌م: گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ران له مانگی ته‌مووزی هه‌ر ساڵێكدا ده‌بێ و ده‌شێ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێویستی كرد له مانگه‌كانی تریشدا بكرێ، گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته$م: یه‌كه‌م: دادگای هه‌رزه‌كاران به ده‌سته‌یه‌ك كۆ ده‌بێته‌وه كه به سرۆكایه‌تی دادوه‌ری دادگای هه‌رزه‌كاران و ئه‌ندامیه‌تی دوو ناوبچیكار (محكم) دبێ به پێی یاسای هه‌رزه‌كاران داوای تاوان ده‌بینێ و حوكمی تێدا ده‌دا. دووه‌م: ناوی سه‌رۆكی ده‌سته و ناوبچیكاره ئه‌سڵی و ئیحتیته‌كان و به به‌یاننامه‌یه‌ك را ده‌گه‌ێنرێ كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پیشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا. سێ یه‌م: سه‌رپێچی (مخالفه) و كه‌تن په پێی حوكمی یااسی هه‌رزه‌كاران ته‌نیا له لایه‌ن دادوه‌ری هه‌رزه‌كارانه‌وه ده‌بینرێ. به‌ڵام ده‌شێ له قه‌زا و ناحیه‌كان له لایه‌ن دداوه‌رانی دادگای كه‌تنه‌وه ببینرێ.
مادده‌ی سی ودووه‌م
مادده‌ی سی ودووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سه‌ره$تایی وه‌زاره$ت وپێشكه‌شكردنی تێبینی له باره$یه‌وه. 2- لێكۆڵینه‌وه له‌و كێشانه‌ی وه‌زیر بۆیانی ده‌نێرێ. 3-تێروانینی پله$به$رزی و گواستنه‌وه‌و به‌خواستندان(الترفیع والنقل والاعاره)ی دادوه‌ران و لێكۆڵینه‌وه له ره‌وشت و ره‌فتارو لێهاتووییان و سه‌رپه‌رشتی كردنی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ری (استقلال القچاء). "5" به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره (10) له رۆژی 3/5/1994 تایبه$ت به یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1994 (یاسای یه‌كه‌م هه‌مواركردنی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ژماره (14)ی ساڵی 1992. 4-ده$ركردنی بڕیاری پاڵاوتنی ئه‌وانه‌ی ته‌واوی مه‌رجه$كانی دامه‌زراندنیان به‌دادوه‌ر تێدایه و ئه‌گه‌ر داواكارانی دامه‌زراندن پتر له پێویست بوون ئه‌وا ئه‌نجوومه‌ن ده‌یانخاته به‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه و ئه‌وسا بڕیاری پاڵاوتنی سه‌ركه‌وتووترینیان ده‌دا. 5-لیژنه‌یه‌ك به‌ناوی (لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران)ەوه له سێ ئه‌ندام پێك ده‌هێنرێ كه ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ره$تای هه‌ر ساڵێكدا له ئه‌ندامانی خۆی هه‌ڵیانده$بژێرێ و ئیشی تێڕوانینی كاروباری دابینكردنی ڕێك و پێكی (الامور الانچباگیه)ی دادوه‌ران ده‌بێ و بڕیاری لیژنه‌كه‌ش ده‌شێ له‌لای ده‌سته‌ی فراوانی دادگای پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زیر و ئه‌و دادوه‌ره‌وه كه بڕیاره$كه‌ی له‌دژ ده‌رچووه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا له ڕۆژی پێڕاگه‌یاندنی یه‌وه تانووتی لێ بدرێ و بڕیاره$كه‌ی له‌م باره$یه‌وه ئیتر بنبڕ (بات) ده‌بێ.
مادده‌ی چل و دووه‌م
مادده‌ی چل و دووه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر مافی مۆڵه‌تی ئاسایی (الاجازه الاعتیادیه)ی به پێوانه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌به$رامبه$ر هه‌شت رۆژی ماوه‌ی خزمه$تكردنیدا به مووچه‌ی ته‌واوی هه‌یه. دووه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ له‌هه‌ر ساڵێكدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی ڕۆژی مۆڵه‌ته$كاانی ساڵانه‌ی وه‌ربگرێ و ئه‌گه‌ر وه‌ری نه‌گرت له‌و هه‌نده‌ی زیاتر بۆ كه‌ڵه‌كه ناكرێ كه له سی رۆژه‌كه زیاتره$.. سێ یه‌م: ده‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته$ ئاساییانه‌ی به پێی بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده$یه بۆی هه‌ڵده$گیرێن و بۆی كه‌ڵه‌كه بكرێن به‌مه$رجێك له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ. چواره$م: ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دادوه‌ر له ئه‌نجامی خزمه$ته$كانی پێشووی دا بوونه$ته$ مافی خۆی بۆی هه‌ڵده$گیرێن.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م
مادده‌ی چل و پێنجه$م: دادوه‌ر بۆی هه‌یه ه$ر كاتێ ئاره$زووی كرد واز له كاربه$هێنێ (استقاله) بدات و له‌و باره$شدا مافی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینی و یاخود (اكرامیه‌ی)ده$مێنێ كه به پێی یاسای راژه‌ی شارستانی (خدمه‌ی مدنی) ده‌ی كه‌وێت و مافی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌یشی له‌ده$ست نادات كه ماویه‌تی.
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م:
مادده‌ی په‌نجا وهه‌شته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رلیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران سه‌یری كرد ئه‌و كاره‌ی دراوه‌ته پاڵ دادوه‌ره‌كه تاوانێك یا كه‌تنێك پێكده‌هێنێ بڕیارده‌دا بیداته دادگای په‌یوه‌ندیدار و دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیر به پێی یاسای رێك وپێكی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی له‌كار ده‌كێشێته‌وه ئه‌وراقه‌كانی بۆ دادگا ده‌نێرێ. دووه‌م: ئه‌گه‌ر دادگای په‌یوه‌ندار بڕیاری بێگوناهی (براءه) یا مه‌ره‌خه‌سكردن (افراج)ی دادوه‌ره‌كه‌یدا یا هه‌ر بڕیارێك كه داوا سزاییه‌كه به كۆتایی بگه‌یه‌نێ ده‌بێ به پێی ئه‌م یاسایه له بینینی داوا رێك پێكیه‌كه (الدعوی الانضباطیه) به‌رده‌وام بێ. سێیه‌مك ئه‌گه‌ر دادگا بڕیاری گوناهباركردنی داوه‌ركه‌ی دا لیژنه ده‌بێ به پێی مادده‌ی (55)ی ئه‌م یاسایه سزایه‌كی رێك وپێكی گونجا و له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا كه دراوه‌ته پاڵی به‌سه‌ریدا بدا.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: یه‌كه‌م: سه‌رۆكه‌كانی ده‌سته‌كان به بڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر ساڵێك دا دیاری ده‌كرێن و له حاله‌تی ئاماده نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێكیاندا پێشترین دادوه‌ری دادگا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: ده‌سته‌كان و له‌گه‌لیاندا ده‌سته‌ی فراوانیش به یڕیاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ره‌تای هه‌ر سالێكدا پێك ده‌هێنرێت هیچ ئه‌ندامێكی ده‌سته ناگۆردرێت ته‌نیا له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ.
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: یه‌كه‌م: أ ـ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌ندامێتی پێشینترین دوو جێگر له جێگرانی سه‌رۆك و ئه‌گه‌ر له كایه‌دا نه‌بوون پێشینترین دوو داوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی (دیوان التدوین القانونی)و سه‌رۆكی داوای گشتی (الادعاء العام) و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی (التسجیل العقاری). "5" ب ـ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده$نه‌بوو پێشینرین دوو جێگره‌كه‌ی جێگه‌ی ده‌گرنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئاماده$ نه‌بوون پێشینترین ئه‌ندامانی دادگای تێ هه‌ڵچوونه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كا. دووه‌م: ئه‌نجوومه‌ن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له مانگێك دا جارێك كۆده$بێته‌وه وسه‌رۆكیش بۆی هه‌یه له كاتی پێویستیدا داوای كۆبوونه‌وه‌ی بكا وكۆبوونه‌وه‌ی به بێ ئاماده$بوونی سه‌رۆك یا ئه‌وه‌ی له كاتی ئاماده$ نه‌بوونیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ له چوار به‌شی ئه‌ندامانی پێك نایه‌ت و بڕیاره‌كانیش به زۆربه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌درێن. سێ یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن سكرتێرێكی له وه‌رگرانی باوه‌ڕنامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا ده‌بێ كه رێكخستنی كاروباری ئه‌نجوومه‌ن و ئاماده$كردنی به‌رنامه‌ی كاری و پوخته$ كردنی ئه‌و كێشانه‌ی ده‌خرێته به‌رده$می و راگه‌یاندنی بڕیاره‌كانی له ئه‌ستۆ ده‌بێ.
مادده‌ی سی و حه‌وته‌م
مادده‌ی سی و حه‌وته$م: یه‌كه‌م: پله$ (درجه) و مووچه‌ی دادوه‌ران و زیاده$ی ساڵانه و پله$به$رزیان (العلاوه والترفیع) به‌م جۆره$ ده‌بێ: پله$ سنووری مووچه به دینار زیاده$ ماوه‌ی پله$ به‌رزی ـــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ أ 520 ـ 590 14 ــــــــــــــــــــــ ب 460 ـ 500 12 5 ساڵ ج 380 ـ 435 10 5 ساڵ د 310 ـ 370 8 5 ساڵ دووه‌م: أ ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه پله$ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه و سه‌ر مووچه (مخصصات)ی وه‌زیری ده‌درێتێ. ب ـ مووچه‌ی جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه (1000) دینار ده‌بێ. سێ یه‌م: دادوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه$ت ته‌واو ده‌كا زیاده$یه‌كی ساڵانه‌ی له‌خۆوه (تلقائی)ی له راده$ی خواره‌وه (الحد الادنی) بۆ ڕاده$ی سه‌ره‌وه (الحد الاقصی)ی هه‌ر پله$یه‌كی به‌و پێ یه‌ی له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده$یه‌دایه ده‌درێتێ. چواره$م: أ ـ دادوه‌ران و له‌گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌رانی ئه‌م سه‌رمووچه دادوه‌ری یانه وه‌رده$گرن: مووچه له‌قه‌زاوناحیه‌كان دا له‌مه$ڵبه$ندی پارێزگاكاندا ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 520 ـ 590 80% ی مووچه 70% ی مووچه 460 ـ 500 90% ی مووچه 80% ی مووچه 310 ـ 435 100% ی مووچه 90% ی مووچه ب ـ مه‌رجه$ ئه‌وانه‌ی سه‌رمووچه به پێی رێژه‌كانی بڕگه‌ی (أ) وه‌رده$گرن له شوێنی كاره$كانیاندا نیشته$جێ بون و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مترین رێژه‌ی ئه‌و سه‌ر مووچه‌یه‌ی نێوان شوێنی كاره$كه‌یان وه‌رده$گرن. پێنجه$م: أ ـ دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌ره$كانی و داواكاره$ گشتی یه‌كان (المدعون العامون) و جێگره‌كانیان (300) سێ سه‌د دینار وه‌ك سه‌ر مووچه‌یه‌كی بڕاوه (مقگوع) له‌بری كرێ خانوو وه‌رده$گرن. ب ـ ئه‌گه‌ر دادوه‌ر چووه خانوویه‌كی میری یه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌و پاره$یه بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه وه‌ك كرێ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خاوه‌نی خانووه‌كه‌یه. ج ـ ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره$كه‌یدا خانووی خۆی هه‌بێ یا ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره$كه‌یدا نیشته$جێ نابێ له‌سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو بێ به‌ش ده‌كرێ. شه‌شه‌م: دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی داواكارانی گشتی و جێگره‌كانیان ئه‌م سه‌رمووچه بڕایه‌وانه وه‌رده$گرن: أ ـ پۆلی یه‌كه‌م 1000 هه‌زار دینار ب ـ پۆلی دووه‌م 800 هه‌شت سه‌د دینار ج ـ پۆلی سێ یه‌م 600 شه‌ش سه‌د دینار د ـ پۆلی چواره$م 400 چوار سه‌د دینار حه‌وته$م: سه‌رۆكی داوای گشتی و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی تۆماركاره$ یاساییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتكارانی داد ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بوون ئه‌و سه‌ر مووچه دادوه‌ره$ی و سه‌ر مووچه بڕاوه‌وه‌ی كرێی خانویان ده‌درێتێ كه له‌م مادده$یه‌دا هه‌ن. هه‌شته$م: سه‌ر مووچه‌ی دادوه‌ری و سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو یا ئه‌و سه‌ر مووچه‌ی بڕایه‌وانه‌ی به پێی ئه‌م مادده$یه ده‌درێن ناكه‌ونه$ به‌ر حوكمی هیچ یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بن.
مادده‌ی چل و چواره‌م
مادده‌ی چل و چواره$م: 1/دادوه‌ر تا ته‌مه$نی شه‌ست و سێ ساڵی پڕ نه‌كاته‌وه خانه‌نشین ناكرێ و مووچه‌كه‌شی به‌مه$رجێ پارێزه‌ری نه‌كا گشت ئه‌و مووچه و سه‌رمووچانه ده‌بێ كه له كاتی خانه‌نشینكردنیدا وه‌ری ده‌گرتن. 2/ئه‌گه‌ر دادوه‌ر له كاتی خزمه$تكردنیدا مرد مووچه‌ی خانه‌نشینه‌كه‌ی (ئه‌گه‌ره$هه‌قی هه‌بوو) گشت ئه‌و مووچه و سه‌ر مووچانه ده‌بێ كه وه‌ری ده‌گرتن. 3/ ده‌شێ دادوه‌ر پێش ته‌واو كردنی ئه‌و ته‌مه$نه‌ی به پێی بڕگه (1)ی ئه‌م مادده$یه دیاری كراوه له‌سه‌ر خواستی خۆی به پێی حوكمی یاسای خانه‌نشینی شارستانی (قانون التقاعد المدنی)خانه‌نشین بكرێ یا له‌به$ر هۆی ته‌ندروستی بكرێ كه حوكمی بڕگه (2)ی سه‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌درێ. 4/ئه‌و دادوه‌ره$ی خانه‌نشین ده‌كرێ مووچه‌ی گشت مۆڵه‌ته$ ئاساییه‌كانی خۆی ده‌درێتێ له‌سه‌ر بنچینه‌ی كۆی هه‌موو ئه‌و مووچه مانگانه‌یه‌ی وه‌ری ده‌گرت له مه‌رجێ له (180) ڕۆژ زیاتر نه‌بێ.
مادده‌ی په‌نجایه‌م:
مادده‌ی په‌نجایه‌م: یه‌كه‌م: دادوه‌ر ده‌بێ ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ بێنێ: 1-پاراستنی شكۆمه‌ندی دادوه‌ری به‌وه‌ی بێلایه‌ن و پاك بێ و به‌دووربێ له‌هه‌ر كار وكردارێك كه ببێته هۆی گومان لێكردنی له‌رووی سه‌ر راستیه‌وه. 2-ئاشكرانه‌كردنی ئه‌وكاروبار وزانیاری و باوه‌ڕنامه‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ئاگاداری‌یان لێ په‌یدا ده‌كا و ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندیان به‌دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و كه‌سانه‌وه ده‌بێ، ئه‌م ئه‌ركه‌شی ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی هاتنی خزمه‌ته‌كه‌ی هه‌ر له ئه‌ستۆی ده‌بێ. 3-نه‌كردنی بازرگانی یا هه‌ر كارێك كه له‌گه‌ڵ ئیشی دادوه‌ریدا ناگونجێ. 4-له‌به‌ركردنی پۆشاكی تایبه‌تی له‌كاتی دادبینیدا (المرافعه) به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زیری داد ده‌ری ده‌كا. 5-نیشته‌جێ بوون له مه‌ڵبه‌ندی شوێنی كاره‌كه‌یدا له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێ كه وه‌زیری داد له‌به‌ر بارودۆخێكی تایبه‌تی رێگه‌ی ده‌دا له شوێنێكی تردا نیشته‌جێ ببێ. دووه‌م: چالاكی سیاسی له‌دادوه‌ر قه‌ده‌غه‌یه ونابێ خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی و ده‌سته ناوخۆییه‌كان و رێكخراوه سیاسیه‌كان بپاڵێوێ دوای وازهێنانی نه‌بێ له‌كاره‌كه‌ی.
مادده‌ی شه‌سته‌م:
مادده‌ی شه‌سته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی دادگایه‌ك یا سه‌رۆكی ده‌سته‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوو یا شوێنی فرمانه‌كه‌ی چۆڵ بوو یا هه‌ر كۆسپێك رێگه‌ی چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی لێ گرت پێشترینی جێگرانی یا ئه‌ندامان كاره‌كه‌ی به‌ڕێ ده‌كا. دووه‌م: ئه‌گه‌ر زیاتر له‌یه‌ك دادوه‌ر له یه‌ك دادگا هه‌بن پێشترینیان به‌رپرسیار ده‌بێ له‌به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی ئیش و كار له نێوانیادا و وه‌زیری داد بۆی هه‌یه‌یه‌كێكی تر دیاری بكا.