یاسای ژماره (12)ی ساڵی 2002 یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌رزشی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: ئامانجی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه‌یه كه: 1-خه‌مخۆریی بزاڤی وه‌رزشی له هه‌رێمدا بكا‌و به‌ره‌و چاكتری ببات. 2- بیروباوه‌ڕو ئامانجه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵه‌مپیی نێوده‌وڵه‌تی ره‌گداكوتاو بكات. 3- گرنگیی بزووتنه‌وه‌و چالاكییه‌كانی وه‌رزش زه‌ق و زۆپ بخاته‌ڕوو به جۆرێ كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانی عێراقدا بگونجێ. 4- یاریده‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رشییه‌كانی هه‌رێم بدات و له هه‌موو روویه‌كه‌وه پشتیان بگرێ تا بتوانن ئه‌رك و فرمانی خۆیان به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئومێدیان لێ ده‌كرێ ئه‌نجام بده‌ن. 5- بۆ هاوكۆمه‌كی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا بكه‌وێته كار.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، هه‌ر دوو مانگ جارێك، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی ساز ده‌دات و، سه‌رۆك یان دووسێیه‌كی ئه‌ندامانیش بۆیان هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بانگهێشتی بكه‌ن. دووه‌م: ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-به‌رنامه‌ی وه‌زرشیی وه‌رزی وه‌رزش داده‌نێ و ده‌یخاته به‌رده‌ست ده‌سته‌ی گشتی بۆ موساده‌قه له‌سه‌ر كردنی. 2- ئه‌رك و فرمان و بزاڤی لیژنه وه‌رزشییه‌كانی پارێزگا دیار ده‌كات. 3- دابه‌شكردنی كۆمه‌كی دارایی به‌سه‌ر یانه‌و یه‌كێتییه وه‌زرشییه‌كاندا رێك ده‌خات. 4- به‌پێی یاسا ئیجازه به یانه وه‌رزشییه‌كان ده‌دات. 5- ئیداره‌ی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات. 6- به‌پێی یاسا یه‌كگرتنی دوویانه یان زیاتر ئیقرار ده‌كات. 7- ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی ئیداره‌ی یانه‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان له یاسا‌و عورف و عاده‌تی وه‌رزشی لابده‌ن سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ، به له‌كارخستن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شیانه‌وه. 8- سه‌ڵاحییه‌تی ده‌رهێنانی فه‌رمانگه‌لی ناردنی شاندی بۆ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش هه‌یه.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌رك و فرمانه‌كانی سه‌رۆك: سه‌رۆك ئه‌م ئه‌رك و فرمانانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی ته‌نفیزی ده‌كات. 2- له‌به‌رده‌می دادگا‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت و لایه‌نی دیكه‌شدا نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن ده‌كاو، ده‌شتوانێ كه‌سێكی تر له جیاتی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ. 3- به‌پێی بنیچه یاساییه‌كان هه‌موو گرێبه‌ست و پێكهاتنه وه‌رزشییه‌كان ئیمزا ده‌كات. 4- له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری داراییدا ئیزنه‌كانی صه‌رف و صكوك ئیمزا ده‌كات. 5- هه‌ندێ له ئه‌رك و فرمانه‌كانی خۆی بۆ ئه‌و ئه‌ركه دابنێ. 6- ئه‌رك و فرمان و سه‌ڵاحیاتی سكرتێر‌و ئه‌مینداری دارایی ده‌سنیشان ده‌كات.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ده‌سته‌ی گشتی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: 1-سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی هه‌ڵده‌بژێرێت – ته‌نیا نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و لاوانی كوردستان و ئه‌و شاره‌زایانه‌شی لێ ده‌رچێ كه به دامه‌زراندن داده‌مه‌زرێن. 2- گفتوگۆ له‌سه‌ر مه‌حزه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر ده‌كات. 3- راپۆرتی چالاكی و پلانه جۆربه‌جۆره‌كانی ساڵی تازه‌ی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات. 4- گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازانه ده‌كات كه یه‌كێتی و یانه وه‌رزشییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌وجا به‌ر له كۆبوونه‌وه، له كه‌می به مانگێك به نووسین پێشكه‌شی ده‌كات به مه‌كته‌بی یه‌كێتی و یانه‌كانی ئه‌نجومه‌ن. 5- راپۆرتی حساباتی كۆتایی ساڵی دارایی رابوردووی ئه‌مینداری دارایی ئه‌نجومه‌ن ته‌سدیق ده‌كات. 6- بوجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماده ده‌كات و پێشكه‌شی ده‌كات به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان. 7- دروشمی ئه‌نجومه‌ن دیار ده‌كات.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ده‌سته‌ی گشتی له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا له‌سه‌ر بانگهێشتی نووسراوی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌دا. له‌و بانگهێشته‌دا ده‌سته‌ی ته‌نفیزی كات و جێگای كۆبوونه‌وه‌كه دیار ده‌كات و ئه‌م به‌یاننامانه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌نێرێ: 1-لیستی ئیشه‌كان. 2- راپۆرتی ته‌دقیقكاری حسابات له ئه‌نجومه‌ن. 3- راپۆرتی ژمێریاری یاسایی له‌باره‌ی ساڵی رابوردوو. 4- خه‌مڵاندنه‌كانی بوجه‌ی ساڵی دادێ.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: 1-له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیدا، نیصابی یاسایی به ئاماده بوونی دووسێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ، ده‌نا كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دواده‌خرێت و نیصاب به ئاماده بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان دێته‌جێ. 2- ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجێكی ناكاو روویداو ده‌سته‌ی گشتی له‌كاتی دیاركراودا كۆبوونه‌وه‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن كات و وه‌ختێكی تر بۆ كۆبوونه‌وه‌كه دیار بكات و ئه‌ندامه‌كانیشی لێ ئاگادار بكات. 3- ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك سازده‌داو ئه‌گه‌ر ئه‌و دیار نه‌بوو، ئه‌وه له‌و باره‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی جێگره‌كه‌ی سازی ده‌دات. 4- ئه‌گه‌ر سه‌رۆك و جێگره‌كه‌شی هه‌ردووكیان دیار نه‌بوون، ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دواده‌خرێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له كۆبوونه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌سته‌ی گشتی له‌ناو ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا سه‌رۆكێك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات. 5- ده‌سته‌ی گشتی بڕیاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌رده‌هێنێ و، ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كانیش هاوتا بوون، ئه‌وه له‌و باره‌دا ده‌نگی سه‌رۆك بۆ كام تایان بووبێ، بۆ ئه‌وه. 6- ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی له رووه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1-ده‌شێ سه‌رۆك، یان دوو سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی، بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بكه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر مه‌له‌سه‌گه‌لی دیاركراو. 2- ده‌سته‌ی گشتی ناشێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ سه‌یر كردنی بابه‌تێك كه له‌وه پێش بڕدراوه‌ته‌وه ساز بدات تا شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رانه‌بوورێ كه بابه‌ته‌كه‌ی تێدا بڕدراوه‌ته‌وه. 3- له كۆبوونه‌وه لاوه‌كییه‌كاندا هه‌مان ئیجرائاتی كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كان ده‌گیرێته به‌ر.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: دارایی ئه‌نجومه‌ن له‌مانه پێك دێت: 1-ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه له بوجه‌ی هه‌رێمدا بۆی دانراوه. 2- داهاتی ده‌زگاو یاریگه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن. 3- كرێی ماڵ و موڵكی گواسته‌نی و ناگواسته‌نیی ئه‌نجومه‌ن. 4- باربۆو به‌خشش. 5- ره‌سمی ئیجازه پێدانی كردنه‌وه‌و ره‌سمی تازه‌كردنه‌وه‌ی ئیجازه‌ی ئه‌و یاریگه‌و یانه وه‌رزشییانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
مادده‌ی دوازده
مادده‌ی دوازده: حساباتی ئه‌نجومه‌ن ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ریقابه‌ی داراییه‌وه.
مادده‌ی سیازده
مادده‌ی سیازده: 1-ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزی چوار ساڵی رۆژژمێرییه (تقویمیه)، به مه‌رجێ ئه‌ندامه‌كانی دوای هه‌ر خولێكی ئۆڵه‌مپی سا، ساز بدرێ یان نه‌درێ، یه‌كسه‌ر ده‌سنیشان بكرێن. 2- له‌پاش كۆتایی هاتنی ئه‌م خوله ئۆڵه‌مپییه‌ی ئێستا، ماوه‌ی ده‌سته‌ی ته‌نفیزیی یه‌كه‌م چوار ساڵی رۆژژمێری ده‌بێت.
مادده‌ی چوارده
مادده‌ی چوارده: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ سانا كردنی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی پازده
مادده‌ی پازده: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی شازده
مادده‌ی شازده: پێویسته وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.