یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2011یاسای ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی ئه‌م ماف و ئیمتیازانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت: یه‌كه‌م: پارچه‌یه‌ك زه‌ویی نیشته‌جێ بوونی به‌بێ به‌رامبه‌ر پێده‌درێت، به‌مه‌رجێ پێشتر وه‌كو زیندانی كراوی سیاسی سوودمه‌ند نه‌بووبێت، له‌گه‌ڵ پێشینه‌یه‌ك كه بڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بڕی پێشینه‌ی عه‌قار بۆ بینای یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون هاوتا بێت. دووه‌م: ماوه‌ی زیندانی كردن یان گرتن بۆ فه‌رمانبه‌ر به‌خزمه‌ت بۆ مه‌به‌سته‌كانی سه‌ر مووچه و به‌رزبوونه‌وه و خانه‌نشینی ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی زیندانی كرا‌و یان گیراو له‌كاتی حوكمدان به زیندانی كردن یان گرتنی ره‌چاو بكرێت. سێیه‌م: ئه‌وه‌ی له لایه‌ن لیژنه‌وه دۆسییه‌كه‌ی په‌سندده‌كرێ به‌خشیشێكی (منحه) خانه‌نشینی مانگانه‌ی به‌پێی ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ری ده‌كات بۆ خه‌رج ده‌كرێت، به مه‌رجێك ئه‌و مینحه‌یه‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت له هاوتاكانی له حكومه‌تی فیدراڵ‌دا كه‌متر نه‌بێت. چواره‌م: به‌ده‌ر له مه‌رجی ته‌مه‌ن له خوێندنی سه‌ره‌تایی و خوێندنی باڵا وه‌رگیرێت. پێنجه‌م: حكومه‌ت تێچووی خوێندنی خۆی یان یه‌كێك له منداڵه‌كانی له یه‌كێك له‌زانكۆكانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. شه‌شه‌م: حكومه‌ت خه‌رجیی چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی ناو هه‌رێم له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. حه‌وته‌م: زیندانی كرا‌و به‌خششێكی (منحه) هاوسه‌رگیری بۆ یه‌كجار پێ ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی (5.000.000) پێنچ ملیۆن دیناره، به‌مه‌رجێك هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت. هه‌شته‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر بێت بۆی هه‌یه تا ماوه‌ی (10) ده ساڵ به‌خششی (منحه) خانه‌نشینیه‌كه‌ی و مووچه‌ی فهرمانبهرییهكهشی وه‌ربگرێت، وه‌كو قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بۆی و ئه‌و مافه‌شی پێ ده‌درێ پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی ناوبراو كامیان باشتربێت، ئه‌ویان هه‌ڵ بژێرێت. نۆیه‌م: به مه‌دالیا رێز له قوربانیه‌كانی ده‌گیرێت كه له رێگای بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان داویه‌تی. ده‌یه‌م: ماف و ئیمتیازاتی مردووه‌كانیان ئه‌وانه‌ی له هه‌ردوو برگه‌ی یه‌كه‌م و سێیه‌م ئه‌م مادده‌یه باس كراون بۆ پاشماوه‌ی وارسی شه‌رعی ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون. یازده: زیندانی كراوی سیاسی یان گیراوی سیاسی له‌حاڵه‌تی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌ی تۆماركردنی ئه‌و عه‌قاره‌ی كه پێی به‌خشراوه یان بیناكردنی زه‌ویه‌كه یان مامه‌ڵه‌ی قه‌رز وه‌رگرتن یان ئه‌و به‌خشیشه‌ی (منحه) بۆی ته‌رخان كراوه به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له ره‌سم و باجه‌كان ده‌به‌خشرێت.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه پێره و رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به هیچ ده‌قێكی یاسای یان بڕیارێك ناكرێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌ربڕین و زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: هــهرێم: هه‌رێمی كوردستان-عێراق. دووه‌م: حكومه‌ت: حكومه‌تی هه‌رێم. سێیه‌م: لێژنه: ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه له مادده‌ی (چواره‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا ده‌قنووس كراوه. چواره‌م: زیندانی كراوی سیاسی: ئه‌و كه‌سه‌یه كه گیرابێت یا زیندانی كرابێت به‌هۆی ناره‌زایی ده‌ربڕینی بۆ رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له عێراق تا 9/4/2003ی رۆژی رووخانی رژێم له عێراق، له‌سه‌ر ڕا ده‌ربڕین و بیر و باوه‌ڕ یان ئینتیمای نیشتیمانی یان سیاسی، یاخود لایه‌نگیری كردنی ئۆپۆزسیۆن، یان یارمه‌تیدانیان یاخود به‌شداریكردنی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و بڕیاری حوكمكردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له دادگاكان یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ر به رژێمه ناوبراوه‌كان درابێ. پێنجه‌م: گیراوی سیاسی: هه‌ركه‌سێك گیرابێت، یان گلدرابێته‌وه، یان ڕاگیرابێ به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕیاری حوكمی له‌باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ به‌پێی هه‌مان هۆیه‌كانی كه له (چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌به‌ر كردنی ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی و رێزلێنانیانه به‌جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانییانه‌ی داویانه بگونجێت و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كارانه‌ی كردبێ، به زیندانی كرا‌و یان گیراوی سیاسی بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناژمێردرێ. یه‌كه‌م: كاری كردبێ له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشوو له دامه‌زراوه سه‌ر كوتكه‌ره جۆاروجۆره‌كان، یا له‌و كه‌سانه بێت كه لهلایهنگیریان بووه، جا به‌ند كرابێ یاخود گیرابێ به‌هۆی پاكتاوكردنی حسابه ناوخۆییه‌كانیان. دووه‌م: كاری له‌گه‌ڵ رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی پێشوو كردبێ و له كاری تاوانكارییه‌وه له‌كاتی یان له‌دوای گرتن یاخود زیندانی كردنیه‌وه گلابێت.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت، به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێك له‌پۆلی یه‌كه‌م داده‌مه‌زرێ، كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له هه‌رێم ده‌یپاڵێوێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامیه‌تی چه‌ند نوێنه‌رێك كه پله‌یان له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ ئه‌ركیان ته‌ماشاكردنی داواكاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌یانگرێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م لایه‌نانه ده‌كه‌ن: 1. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران. 2. وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان. 3. وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 4. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری. 5. نوێنه‌رێك له كۆمه‌ڵه‌ی به‌ندكراوه سیاسیه‌كان له هه‌رێم. دووه‌م: زیندانی كراوی سیاسی یاخود گیراوی سیاسی به‌ڕێگه‌ی یاسایی له‌به‌رده‌م لێژنه‌یی پێكهاتوو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ساغ ده‌بێته‌وه. سێیه‌م: لێژنه‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری خۆی ده‌رده‌كات و، بڕیاره‌كه‌ش شایانی تانه‌لێدانه له‌به‌رده‌می دادگای ئیداریدا به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم ژماره (14)ی ساڵی 2008.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌پێی مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه به هاووڵاتی هه‌رێم دیاری كراون. دووه‌م: ئه‌و حوكمدارو گیراوه سیاسیانه‌ی كه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفال رزگاریان بووه سوودیان له حوكمه‌كانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره (11)ی ساڵی 2007 وه‌رنه‌گرتووه. سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی له ناو به‌ندیخانه و زیندانه‌كاندا له دایك بوون له‌كاتی گرتنیاندا. چواره‌م: هه‌ركه‌سێ له هاوڵاتیانی هه‌رێم به هۆكاری سیاسی به‌ندكرابێ یان زیندانی كرابێ یان گیرابێت یان راگیرابێت یان گلدرابێته‌وه.