یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و لێكدا
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و هه‌موو كه‌ل وپه‌ل و ماف و ئیلتزامات و كاروباری كارمه‌ندانیان ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا بكات. یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤـــ. دووه‌م: وه‌زاره‌تی كاروباری ناوچه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم. سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ژینگه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و وه‌زاره‌تی گه‌یاندن له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن).
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان له یه‌ك وه‌زاره‌ت lێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان).
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و وه‌زرش و لاوان له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان).
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی گه‌شت وگوزار له‌یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار).
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له یه‌ك وه‌زاره‌ت لێكده‌درێن به ناوی (وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی).
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: رێكخستن و هه‌یكه‌لی وه‌زاره‌ته لێكداروه‌كان به یاسا رێكده‌خرێنه‌وه‌و، كار ده‌كرێ به‌و پێره‌و و رێنماییانه‌ی كه له باره‌یانه‌وه ده‌رچوون تا ده‌رچوونی ئه‌وه‌ی جێیان ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: كار به‌هیچ ده‌قێكی یاسایی و بڕیارێك ناكرێت گه‌ر له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسا ناكۆك بن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌م یاسایه له‌رۆژی ده‌رچوواندنیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له‌رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قائعی كوردستان) بڵاوده‌كرێته‌وه.