یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردست
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: دارستانه پارێزراوه‌كان: كه رووبه‌رێكی دارستانه یا ئه‌و زه‌ویانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو دارستانه‌كان كه ته‌رخانكراوه بۆكاری تایبه‌ت، وه‌ك پارێزگاری له هه‌ندێك جۆری دارودره‌خت و گیانله‌به‌ر و باڵنده‌و یان شوێنه‌واری دێرین یان دیمه‌نه سروشتییه‌كان و، دامه‌زراندن و نیشانكردنی ئه‌م پارێزراوانه به بڕیارێكی وه‌زاری ده‌بن، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی تیایدا دیاری ده‌كرێت: یه‌كه‌م: ناوی دارستانه پارێزراوه‌كه و ئامانجی دامه‌زراندنی. دووه‌م: شوێن و سنوور‌و رووبه‌ره‌كه‌ی. سێیه‌م: رێكخستنی چۆنیه‌تی هاتووچۆ و به‌ڕێوه‌بردنی.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: ئامانجه‌كانی ئه‌م یاسایه بریتین له: یه‌كه‌م: پاراستنی سه‌قامگیریء هاوسه‌نگی سروشتی بۆ به‌ڕێوه‌بردن ء رێكخستنی دارستان و بره‌ودان به زیادكردنی رووبه‌ره‌كان. دووه‌م: چاككردنی ژینگه و، كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شءهه‌وا و، پاراستنی هه‌مه‌چه‌شنه‌یی ژینگه‌یی. سێیه‌م: فه‌راهه‌مكردنی هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی، كه پیشه‌سازی پێویستیه‌تی. چواره‌م: هاندانی وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی له‌بواری دارستاندا. پێنجه‌م: پاراستنی جۆری خۆرسك له رووه‌كه‌كان ء، هێشتنه‌وه‌ی خۆرسكه ره‌چه‌ڵه‌كداره‌كان له كوردستاندا. شه‌شه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنی ناوچه گه‌شتوگوزاریه‌كان.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: نابێت بنه‌چه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كی رووه‌كی و ئاژه‌ڵی له ناوچه دارستانیه‌كان ببرێته ده‌ره‌وه، و رێنمایی تایبه‌ت ده‌رده‌چێت به‌و ره‌چه‌ڵه‌ك و توخمانه‌ی رێگه پێدراوه له وه‌زاره‌ته‌وه.
مادده‌ی یازده‌م:
مادده‌ی یازده‌م: وه‌زاره‌ت كار ده‌كات بۆ كۆمه‌ككردن و هاندان ء گه‌شه‌پێدانی نه‌مامگه‌ی دارستانه تایبه‌تیه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی: یه‌كه‌م: ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی به‌دارستان دانه‌پۆشراون و به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كات. دووه‌م: ته‌رخان كردنی شاره‌زایی ته‌كنیكی و نه‌مام و تۆ‌و و هاوكاری دیكه. سێیه‌م: پێشكه‌شكردنی قه‌رزی ره‌خسێنراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: نابێ وه‌به‌رهێن به‌رهه‌می دارستانه‌كانی هه‌رێم كه ڕێگه‌پێدراون، وه‌به‌رهێنانی تیادا بكات له‌شوێنی گردكردنه‌وه‌و یا له گه‌نجینه‌وه بگوازرێته‌وه، ته‌نها به مۆڵه‌ت نه‌بێ كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستان له پارێزگا یان ناوچه‌كه وه‌رده‌گیرێ و بڕی به‌رهه‌می گواستراوه‌و جۆر و چه‌شن و رێگاكانی گواستنه‌وه دیاری بكرێن.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: نابێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر زه‌وی دارستان به فڕێدانی پاشماوه‌و پاشه‌ڕۆی ره‌ق یان شل یان تیشكدار یان هه‌ر مادده‌یه‌كی تری پیسكار یان زیانبه‌خش به ژینگه.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: له‌گه‌ڵ لانه‌دان له‌هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه یاسا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات: یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك كه هه‌ڵسا به: 1ـ بڕینه‌وه یا سوتاندنی داره به‌ته‌مه‌نه‌كانی یا ده‌گمه‌نه‌كانی دارستان یا لێ كردنه‌وه‌ی توێكڵه‌كانیان یا شێواندنیان به‌هه‌ر جۆرێك بێت. 2ـ به ئه‌نقه‌ست بوو به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه یا ئاگر تێ به‌ردانی دارستان و :زه‌وییه دارستاناویه‌كان و، پارێزراوه‌كان و ناوچه‌كانی خۆپارێزی وله‌وه‌ڕگاكان. 3ـ چاندن و وه‌سوودهێنانی زه‌ویه‌كانی دارستان و پارێزراوه سوتاوه‌كان. دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به‌غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك، به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت، خه‌ڵووز دروستبكات. سێیه‌م: سزا ئه‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێك: 1ـ هه‌ڵه‌كردنی یان سه‌رپێچیكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه یان ڕێنماییه ده‌ركراوه‌كان، ببێته هۆی ڕوودانی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانێكی گشتی یان تایبه‌ت. 2ـ سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (18)ی ئه‌م یاسایه بكات و، پابه‌ند ده‌كرێت به‌لابردن و هه‌ڵكه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ماددانه‌ی فڕێ ی داوه وه له‌سه‌ر خه‌رجی تایبه‌تی خۆی. 3ـ به‌نداوێك یان به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر ڕووبارێك یان جۆگه‌یه‌ك، كه به‌دارستاندا ڕێره‌وئه‌كات، دروست بكات، یان هێڵی كاره‌بای پاڵه‌په‌ستۆ به‌رز ڕابكێشێت. 4ـ خۆی بگرێت له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك كه كه‌وتبێته‌وه له دارستان یان پارێزراوه‌كان، یان، به‌بێ پاساو، یارمه‌تیدان ڕه‌تبكاته‌وه. چواره‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت وه به‌غه‌رامه‌ی دوو هێنده‌ی به‌های مادده‌ی (خه‌ڵوز) هه‌ر كه‌سێك هه‌ستا به گواستنه‌وه‌ی و بردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌بێ ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت وه به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.