یاسای ژماره (1)ی ساڵی 2013 یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردس
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رماڵه‌یه‌ك به رێژه‌ی 20%ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی زانایانیی ئایینی (پێشنوێژ‌و ووتارخوێن) له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ببه‌خشێت.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: پێویسته له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی راژه‌ی گشتیی هه‌رێم به‌پێی یاسای ژماره (7)ی ساڵی 2011، پێكبهێنێت.
مادده‌ی چل و دووه‌م:
مادده‌ی چل و دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێڕه‌وو رێنمایی ئاسانكار بۆ پیاده‌كردنی پره‌نسیپی لامه‌ركه‌زی له كاتی مایه‌پێدانی (تمویل)ی وه‌زاره‌ته‌كان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتوون، ده‌ربكات.
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م:
مادده‌ی چل و شه‌شه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و له رێكه‌وتی 1/1/2013ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
مادده‌ی چل و چواره‌م:
مادده‌ی چل و چواره‌م: كار به هیچ بڕیارێكی ناكۆك له‌گه‌لأ ئه‌م یاسایه ناكرێت و گه‌نجینه هیچ بارگرانیێكی دارایی ئه‌م بڕیاره له ئه‌ستۆ ناگرێت.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی تر وورده‌كاریی میلاكاتی ده‌سته‌كانی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2013 ئاماده بكات و له‌به‌ر رۆشنایی تێچوونی مووچه په‌سه‌ندكراوه‌كانی هه‌رێم، كه ده‌گاته (15.000) پازده هه‌زار پله‌ی فه‌رمانبه‌رێتی تازه بۆ ساڵی 2013. دووه‌م: پێویسته له سه‌ر ده‌سته‌و وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت ژماره‌ی پله فه‌رمانبه‌رێتیه تازه‌كانی نێو میلاكی ساڵی 2013 دابه‌ش بكه‌نه سه‌ر میلاكی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان به‌گوێره‌ی رێنمایی ده‌ركراو له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه. سێیه‌م: پێویسته له سه‌ر وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت ئه‌و پله فه‌رمانبه‌رێتیه تازانه‌ی نێو میلاكی 2013 ڕابگه‌یێنێت بۆئه‌وه‌ی میكانیزمی دامه‌زراندن و مه‌رجه‌كانی یه‌كخراو بن و له‌یه‌ك كاتدا ڕاگه‌یاندرابن تاوه‌كو پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتی له هه‌رێمدا. چواره‌م: وه‌زاره‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی گرێنه‌دراون به وه‌زاه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به ئاماده‌كردنی چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك كه‌وا ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رو ناو‌و ناونیشان و پله فه‌رمانبه‌رێتیی ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و رێژانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان بۆ كراوه دامه‌زراون له‌گه‌ڵ فه‌رمانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن له خۆبگرێت و پێشكه‌شی بكات به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری. پێنجه‌م: نابێ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری گرێبه‌ستی كاركردن له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمدا ببه‌سترێت، وه ئه‌وله‌ویه‌ت له دامه‌زراندن ده‌درێته گرێبه‌سته به‌ركاره‌كان و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی به خزمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت، و وه‌زیری دارایی و ئابوری بۆی هه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌گوێره‌ی پێویست به وه‌زیرو سه‌رۆكی لایه‌نی گرێنه‌دراون به وه‌زاره‌ت، رابسپێرێت. شه‌شه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان راده‌سپێردرێت به دامه‌زراندنی ئه‌و گرێبه‌ستكارانه‌ی كه‌وا زیاتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر گرێبه‌ستی دامه‌زراندنیان تێپه‌ڕی كردووه، له سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی و به هه‌مان ژماره‌و هه‌مان پسپۆڕی ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی خانه‌نشینی كراون بۆ ساڵی دارایی 2013 و به‌پێی رێنمایێك كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ریده‌كات.
مادده‌ی چل و پێنجه‌م:
مادده‌ی چل و پێنجه‌م: پێویسته له سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.