یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای ئه‌ندازیاره كشت
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی شانزدهم:
مادده‌ی شانزدهم: ئه‌نجومه‌نێك كاروباری سه‌ندیكا به‌رێوه ده‌بات و له‌مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: نه‌قیب: مه‌رجه ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌ی له (10) ده ساڵ كه‌متر نه‌بێت. دووه‌م: جێگری نه‌قیب و چوار ئه‌ندام له‌وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان له (7) حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێت. سێیه‌م: سه‌رۆكه‌كانی هۆبه‌كانی سه‌ندیكا له وانه‌ی ماوه‌ی ده‌ست دانه پیشه‌كه‌یان (5) پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ده‌شێ بانگهێشتی ده‌سته‌ی گشتی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسای بكرێت، له یه‌كێك له‌م دوو حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا: 1. به بڕیارێكی هۆدار كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن یاخود زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لقه‌كانی سه‌ندیكا ده‌یده‌ن. 2. به داواكاریه‌كی هۆداری نووسراو كه له سه‌دا ده‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ده‌كه‌ن و، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نیش بانگهێشتنێك ده‌ربچوێنێ و كاتی كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی (15) رۆژ له گه‌یشتنی داواكارییه‌كه دیاری بكات. دووه‌م: نابێت له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سته‌ی گشتی باسی هسچ شتێك بكرێت ته‌نیا ئه‌و كار‌و بارانه نه‌بن كه له خشته‌ی كاردا هاتوون و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كراوه.