یاسای ژماره (1) ساڵی 1998یاسای دووه‌م هه‌موار كردنی یاسای ش
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی په‌نجا و پێنجی یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1993ی به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێ. 1. تێكرای ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو سنووری شاره‌وانیه‌وه به بێ به‌رامبه‌ر (عوض) به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن. 2. نابێ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانیه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی سوكناو پیشه‌سازی جیا بكرێنه‌وه به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت نه‌بێ، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه. 3. ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی له جۆری تایبه‌تی به مه‌ودای (10) ده كیلۆمه‌تر. 4. ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی و له جۆری هه‌ره باش (ممتاز) به مه‌ودای (7) حه‌وت كیلۆمه‌تر. 5. ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی له جۆری پله یه‌ك به مه‌ودای (5) پێنج كیلۆ مه‌تر. 6. ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی له جۆری پله دوو سێ و چوار به مه‌ودای (3) سێ كیلۆمه‌تر. 7. له‌سه‌ر نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانكارییه‌كه ماڵ ته‌رخان بكا و به‌رزه‌فتی (ضوابط) دابنێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌وانیدا و چۆنیه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌ویانه روون بكاته‌وه.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكات.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.