ژمارە بڕیار: 12 تایبەت بەخەمڵاندنی خانوبەرەی فرۆشراو لەدەرەو

جستجو در مفاد 🔎

جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی

🧹 پاک کردن

دووەم

متن ماده:

دووەم: پێوەندیدارەكانیش بۆیان هەیە لە ماوەی پازدە رۆژدا- كە لە رۆژی خەملاندنەكەوە دەست پێ دەكات- لەبەردەمی دادگای تێهەڵچوونەوە (محكمە الاستئناف)دا بە سیفەتی تەمییزی تانە لە بڕیاری خەملاندنەكەوە بدەن و، بڕیاری دادگاش، چی بێ‌، هەر ئەوەیە بنبڕە.

پێنجەم

متن ماده:

پێنجەم: ئەم بڕیارە لە رۆژی بڵاوكردنەوەی لە (وەقایعی كوردستان) دا دەخرێتە بەركار.

سێیەم

متن ماده:

سێیەم: پێویستە ئەنجومەنی وەزیران حوكمەكانی ئەم بڕیارە بخەنە بەركار.

چوارەم

متن ماده:

چوارەم: هەر دەقێ‌ پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم بڕیارە بێت ناخرێتە بەر كار.

یەكەم

متن ماده:

یەكەم: هەرعیقارێ‌ لە دەعواكانی موڵكداركردندا دەقەكانیان لە بڕیاری ژمارە (1198)ی هەمواركراوی ساڵی (1977)دا هاتووە لە دەرەوەی دایەرەی تەسجیلی عیقاریدا فرۆشرابێ‌ یان لە رێگای تەنفیزەوە فرۆشرابێ‌، نرخی چەسپاندنی ناو بەڵێننامەی فرۆشتنەكەی بە هەند وەرناگرێ‌ و دەخرێتە پشتگوێ‌ و، لە رێگای شارەزایانەوە دەخەملێنرێ‌ و لەسەر بنچینەی ئەم خەملاندنە رەسم و باجی لێ‌ دەسێنرێت.