یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998 یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌ست به پێی پێویست له باره‌گای سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای گشتی سه‌ندیكا پێك دێت له: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئه‌ندامان. ب- ژمێریاری و ئه‌میندارێتی سندوق. ج-كار‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌سته‌كان و مووچه و كاروباری خزمه‌تگوزاری و پیشه‌یی و به‌رزه‌فتی كردن و ماوه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه و ئه‌و سه‌رمووچانه‌ی كه به گوێره‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌یان كه‌وێت و خانه‌نشینكردنیان یان لێخستنیان به پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا هه‌ڵده‌ستی به سه‌یر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه دێنه به‌ر ده‌ستی و یه‌ك له‌و ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه له ماوه‌ی بیست رۆژ له تۆمار كردنی سكاڵاكه له تۆماری سه‌ندیكادا وه‌رده‌گرێ: یه‌كه‌م: ره‌ت كردنه‌وه‌ی سكاڵاكه یان داخستنی تۆژینه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی. دووه‌م: سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامی پێشێلكار: 1. وریا كردنه‌وه. 2. ئینزار. 3. قه‌ده‌غه كردنی پیشه‌كه‌ی كه له (30) رۆژ تێنه‌په‌رێ. سێیه‌م: ناردنی كێشه‌كان بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انصباط) ئه‌گه‌ر پێویستی به ناردن كرد.
مادده‌ی چوارده‌یه‌م:
مادده‌ی چوارده‌یه‌م: مه‌رجه‌كانی بۆ چوونه ناو رێزی سه‌ندیكا: یه‌كه‌م: ده‌بێ ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی دروستی ئاژه‌ڵ بێت و به لایه‌نی كه‌مه‌وه بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی هه‌بێت و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت. دووه‌م: داوایه‌كی نووسراو هاوپێچ له‌گه‌ڵ (به‌ڵگه نامه‌ی ده‌رچوون له كۆلێژ یان بڕوانامه‌ی ده‌رچوون و به‌ڵێننامه‌ی پابه‌ندبوون به یاسا و پێره‌وی سه‌ندیكا) پێشكه‌ش بكات له‌گه‌ڵ دوو وێنه‌ی نوێی شه‌خسی. سێیه‌م: به تاوانێكی ناسیاسی یان به كه‌تنێكی ئابرۆ به‌ر حوكم نه‌درابێ. چواره‌م: دانی ئه‌و ره‌سمانه‌ی كه بریاریان له‌سه‌ر دراوه.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكاته‌وه.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی پسپۆریه‌تی ده‌خوێنن به درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له باجی ساڵانه‌یان ده‌به‌خشرێن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كاری پیشه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردن و كۆتایی هاتنی خوێندنیان، ئاگاداری سه‌ندیكا بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: ده‌بێ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتكردن قه‌زییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی به‌رده‌ستی ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند بكات ئه‌گه‌ر هاتوو بینی ئه‌و كاره‌ی خراوه‌ته پاڵ سه‌رپێچی كار تاوانێكی (جه‌زائی) پێك دێنێ و، رێگه‌ش ناگرێ له ده‌رچواندنی حوكمی بێ تاوانی (البراءة) دوای ده‌رچوونی سزا به‌رزه‌فتكارییه‌كان (العقوبات انصباطیة ) دژ به سسه‌رپێچیكار به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بوان ده‌رده‌چێت.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه‌ی خۆی له سێ یه‌كی كۆتایی مانگی كانونی دووه‌م له‌سه رداوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ده‌به‌ستێ، راده‌ی یاسایی (النصاب) ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن نه‌بێ به ئاماده‌بوونی (دوو سێ یه‌كی) ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی دروست ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ساڵانه به هه‌ر هۆیه‌ك بێت نه‌به‌سترا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر له نیوه‌ی مانگی شوباتی هه‌مان ساڵدا ده‌به‌سترێ و راده‌ی یاسایی (النصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی پێك دێت.