یاسای ژماره (8)ی ساڵی2013 یاسای ته‌ندروستیی ده‌روونی له هه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: نابێت هیچ كه‌سێك به زۆره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری بخرێته یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونییه‌وه نه‌بێت، ئه‌مه‌ش له كاتی بوونی نیشانه‌ی ڕوون كه به‌ڵگه بدات له‌سه‌ر بوونی نه‌خۆشیێكی ده‌روونی سه‌خت كه‌وا چاره‌سه‌ركردنی پێویست به چوونه‌ژووره‌وه‌ی یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی ده‌كات ئه‌ویش له‌م دوو حاڵه‌ته‌ی خواره‌وه: 1- ئه‌گه‌ری تێكچوونێكی سه‌خت و نزیك بۆ حاڵه‌تی ده‌روونیی. 2- ئه‌گه‌ر ئاكاره‌كانی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كه ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌و نزیك بۆ سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ته‌ندروستی یان ژیانی كه‌سانی تر. له‌م دوو حاڵه‌ته‌شدا پێویسته نه‌خۆش چوونه‌ژووره‌وه‌ی دامه‌زراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پێویست ڕه‌تبكاته‌وه به‌مه‌رجێك كه‌سوكارو به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوو لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له بڕیاری چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌زۆره‌كی نه‌خۆش له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ راپۆڕتێك كه هه‌ڵسه‌نگاندنی باره ته‌ندروستییه‌كه‌ی له‌خۆ بگرێت. دووه‌م: پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه‌كانی دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان، بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر بینی حاڵه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونیه‌كه ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر، بڕیار بدات له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری داخراودا دابنرێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (7) رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات به مه‌رجێك له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌خۆشه‌كه بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌یه‌كی پزیشكی پسپۆڕ بۆ مه‌زه‌نده‌كردنی باری نه‌خۆشییه‌كه‌ی. سێیه‌م: ئه‌و یه‌كه چاره‌سه‌رییه داخراوه‌ی ئامرازه‌كانی چاره‌سه‌ری خۆپارێزی و سڵه‌مێنه‌وه‌ی تێدایه گرتنه‌به‌ری رێكاری گونجاو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له به‌ندی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و بۆی هه‌یه پشت به پۆلیس ببه‌ستێت ئه‌وانیش له‌سه‌ریانه رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕ بینی كه‌وا نه‌خۆش مایه‌ی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر خۆی یان كه‌سانی تر ئه‌وا بۆی هه‌یه راسپارده بكات به‌وه‌ی بخرێته یه‌كه‌یه‌كی پزیشكی چاره‌سه‌ركاریی داخراو بۆ ماوه‌یه‌ك زۆره‌كه‌ی (30) سی رۆژ ده‌بێت به مه‌رجێك راسپارده‌كه بخرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ند له ماوه‌ی (72) حه‌فتاو دوو كاتژمێر له ده‌ركردنی بڕیاری ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دانانی بۆ چاره‌سه‌ركردن.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه بۆی هه‌یه ناوه به ناوه مۆڵه‌ت بدات به هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی له ڕووی ده‌روونیه‌وه سه‌قامگیرن بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه له (48) چل و هه‌شت كاتژمێر تێپه‌ڕنه‌كات له ژێر چاودێریێكی ته‌واوو به به‌ڵێننامه‌ی كه‌سوكاری كه‌وا ده‌یگه‌ڕێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م رێكاره ببێته به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی پاڵپشت به راسپارده‌ی پزیشكی پسپۆڕی چاره‌سه‌ركار.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: له حاڵه‌تی بوونی توانای ژیریی نه‌خۆش بۆ تێگه‌یشتن و پێزانینی ئه‌و رێكار‌و زانیاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون و گرتنه‌به‌ری بڕیارێكی پشتبه‌ستراو به‌م پێ‌زانین و گوزارشت لێكردنی به گوزارشتێكی دروست ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس پابه‌ند ده‌بێت به پێنه‌دانی هیچ چاره‌سه‌ریێك بۆ نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه به‌بێ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی بیناكراو له‌سه‌ر ویستێكی ئازاد، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بێت به تۆماركردنی پلانی چاره‌سه‌ریی پێشنیاركراو، و جێگیركردنی ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زامه‌ندی نه‌خۆش له دۆسیه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به‌خۆی. وه به‌رپرسیارێتی بڕیاردانی توانای ژیریی نه‌خۆش له‌سه‌ر پێدانی یان پێنه‌دانی ڕه‌زامه‌ندی راشكاوانه ده‌كه‌وێته سه‌ر پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس. وه له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ئه‌ندامانی تیمی چاره‌سه‌ریی پابه‌ند ده‌بن به تۆماركردنی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی چاره‌سه‌ریی كه‌وا هه‌ر كامیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له دۆسیه‌ی نه‌خۆشه‌كه.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م:
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: نابێت هیچ چاره‌سه‌ریێكی باری نه‌خۆشییه‌كه بدرێته نه‌خۆشی ده‌روونی، ئه‌م چاره‌سه‌رییه چ ده‌رمانیی بێت یان ده‌روونی یان ڕه‌فتاریی یان كاره‌بایی یان هه‌ر چاره‌سه‌ریێكی تر كه له پزیشكی ده‌روونیدا به‌كار دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه به‌تێروته‌سه‌ل لێی ئاگادار بكرێته‌وه، وه لێ ئاگاداربوونی به‌تێروته‌سه‌ل پێویست ده‌كات نه‌خۆش سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌ستی و ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه‌و چاره‌سه‌رییه‌كانی جێگره‌وه‌ی تر بۆی بزانێت، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی چوونه‌ژووره‌وه‌ی زۆره‌كی خۆی گرت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی بڕیارداو بۆی ئه‌وا پزیشكی ده‌روونی به‌رپرس مافی هه‌یه پابه‌ندی بكات به چاره‌سه‌رییه‌كه به‌مه‌رجێك پزیشكه‌كه رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بگرێته‌به‌ر پێش ده‌ستكردن به‌م كاره، وه پێویسته له‌سه‌ری به‌لای كه‌م دوو هه‌فته جارێك به‌دواداچوون بكات بۆ رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی، هه‌روه‌ها پێویسته دووباره چاو به‌م رێكارانه‌ی بخشێندرێنه‌وه له كاتی هه‌ڵسانی پزیشكی چاره‌سه‌ركار به ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكاریێكی بنه‌ڕه‌تی له پلانی چاره‌سه‌ریی مۆڵه‌تدراو، وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی تر ئه‌نجام بدرێت.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: نابێت چاره‌سه‌ریی كاره‌بایی پێویست بۆ باری نه‌خۆشی ده‌روونی ئه‌نجام بدرێت ته‌نها له ژێر كاریگه‌ری سڕكارێكی گشتی و خاوكه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كانه‌وه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی نه‌خۆش رێگه به‌مه بدات و پێویسته ڕه‌زامه‌ندی نووسراو له‌سه‌ر ئه‌مه وه‌ربگیرێت پاڵپشت به ویستێكی ئازاد و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له سه‌ر سروشتی ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌و مه‌به‌سته‌كه‌ی، و ئه‌و ئاسه‌واره لاوه‌كیانه‌ی له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه، و چاره‌سه‌رییه جێگره‌وه‌كانی، وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی ملكه‌چ بۆ رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی ئه‌م جۆره چاره‌سه‌رییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و پێویستیش بوو بۆ باره‌كه‌ی ئه‌وا پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی له لایه‌ن لێژنه‌ی پزیشكی پسپۆڕه‌وه، به‌سه‌ری ده‌سه‌پێنرێت.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: یه‌كه‌م: ده‌كرێت چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی به‌سه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونیی ملكه‌چ بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كی بسه‌پێنرێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه هاتنه‌كایه‌وه: 1- باری نه‌خۆشی ده‌روونی رێگه بدات به به‌رده‌وامبوونی چاره‌سه‌ریی به‌بێ پێویستی مانه‌وه له دامه‌زراودا. 2- ئه‌گه‌ر ڕاگرتنی چاره‌سه‌ری ببێته مایه‌ی تێكچوونی باری نه‌خۆشی ده‌روونی. 3- باری نه‌خۆشه‌كه نه‌بێته مایه‌ی مه‌ترسیێكی زل له‌سه‌ر ژیانی نه‌خۆش یان سه‌لامه‌تی یان ژیانی كه‌سانی تر. 4- ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه مێژووێكی ناسراوی هه‌بوو له ناڕێكی له وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانه ده‌روونییانه‌ی بۆی نووسراون به‌جۆرێك ببێته هۆی تێكچوونی باره‌كه‌ی و چوونه‌ژووره‌وه‌و چاره‌سه‌ریی زۆره‌كه‌ی له یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی. 5- هه‌ڵسه‌نگاندنێكی پزیشكی به‌مه راسپارده بكات. 6- ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا. دووه‌م: پێویسته ماوه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌روونی له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و ده‌كرێت پاش ڕه‌زامه‌ندی لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونیی پارێزگا درێژبكرێته‌وه.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: له حاڵه‌تی مردنی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ملكه‌چی رێكاره‌كانی چوونه‌ژووره‌وه یان چاره‌سه‌ریی زۆره‌كییه ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراو پابه‌ند ده‌بێت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ندو كه‌سوكاری نه‌خۆش و لێژنه‌ی ته‌ندروستیی ده‌روونی له پارێزگا له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێر له رێكه‌وتی مردنه‌كه، و ناردنی ڕاپۆڕتێكی تێروته‌سه‌ل بۆ لێژنه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه هاوپێچ له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌خۆشه مردووه‌كه‌و گشت ئه‌و پشكنین و توێژینه‌وه‌و رێگه‌كانی چاره‌سه‌ركردنانه‌ی به‌كارهاتوون له‌خۆ بگرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: لێژنه‌یه‌كی پزیشكی ده‌روونی له هه‌ر پارێزگایه‌ك له سێ پزیشكی پسپۆڕ له پزیشكی ده‌روونی گشتی پێكده‌هێنرێت كه وه‌زیری ته‌ندروستی یان ئه‌وه‌ی ڕایده‌سپێرێت ده‌سنیشانیان ده‌كات و كاری هه‌ر یه‌كێكیان له‌م بواره‌دا له سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت پشكنینی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بۆیان ڕه‌وانه ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی مه‌زه‌نده‌كردنی باری ده‌روونی و ئاستی مه‌ترسییان له سه‌ر خۆیان و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی لێكۆڵینه‌وه یان دادگاییكردن له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبارێك له ئه‌ستۆ ده‌گرن بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا پێویسته باری ده‌روونی پشكنینی بۆ بكرێت له ڕوانگه‌ی گومانكردن له تووشبوونی به شله‌ژانێكی ده‌روونی یان له‌سه‌ر داواكاری تۆمه‌تبار یان كه‌سوكاری یان پارێزه‌ری به‌رگری یان داواكاری گشتی ئه‌وا ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی ده‌كرێت بۆ پشكنین و دانانی له ژێر تێروانین و چاودێری وورد و پێشكه‌شكردنی راپۆڕتی پزیشكی ده‌رهه‌قییه‌وه. سێیه‌م: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه له ماوه‌یه‌ك كه زۆره‌كه‌ی (7) حه‌وت رۆژه له رێكه‌وتی ڕه‌وانه‌كردن له دادگای تایبه‌مه‌نده‌وه ڕه‌وانه‌ی لێژنه‌ی پزیشكیی ده‌روونی ده‌كرێت به‌پێی نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی هاوپێچكراو له‌گه‌ڵ كورته‌یه‌كی ئه‌و كێسه‌ی له‌سه‌ری تۆمه‌تباركراوه‌و باره هاوه‌ڵبووه‌كانی و هه‌ر زانیاری یان راپۆڕتێكی پزیشكی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رباره‌ی باره‌كه‌ی و كۆپیه‌ك له نموونه‌ی ڕه‌وانه‌كردنه‌كه ده‌درێته لێژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی له پارێزگاكه‌دا. چواره‌م: ئه‌و نه‌خۆشه تۆمه‌تاره ڕه‌وانه‌كراوه‌ی به‌پێی هه‌ردوو بڕگه‌ی (دووم) و (سێیه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه له یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریی داخراودا له ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنی پزیشكیی ده‌روونی داده‌نرێت و ده‌خرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی پزیشكی ده‌روونی به شێویه‌كی خولیی بۆ دانانی راپۆرتێك ده‌رباره‌ی باری ده‌روونی و ئاستی پێزانینی بۆ ڕه‌فتارو به‌رپرسیاره‌تیه‌كانی له ماوه‌ی (30) سی رۆژی شیاو بۆ درێژكردنه‌وه.