یاسای ژماره (2)ی ساڵی 1999یاسای سه‌ندیكای جیۆلۆجیانی كوردست
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كار به هیچ ده‌قیك ناكرێت كه هاودژ بێت له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا.
مادده‌ی سێ نزده‌یه‌م:
مادده‌ی سێ نزده‌یه‌م:1. ئه‌گه‌ر پایه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو یه‌ده‌گ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.2. له كاتێكدا پایه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن چۆڵ بوو له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌وا لیژنه‌یه‌ك له پێنج ئه‌ندام پێك دێت كه وه‌زیر هه‌ڵیانده‌بژێرێت و ئه‌م لیژنه‌یه به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی سه‌ندیكا له ئه‌ستۆ ده‌گرێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت وه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای ده‌بێت وه ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌زیر ده‌یكاته سه‌رۆك هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌قیبی ده‌بێت و ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێكی نوێ بۆ ئه‌و ماوه‌ی له خوله‌كه‌دا ماوه به ماوه‌یه‌ك كه نابێت له دوو مانگ زیاتر تێپه‌رێ له مێژووی چۆڵ بوونی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.
مادده‌ی یانزده‌یه‌م:
مادده‌ی یانزده‌یه‌م: ده‌سته‌ی گشتی باڵاترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكاداو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1. هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و جێگره‌كه‌یی و حه‌وت له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ و لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی یشه‌وه.2. راستاندنی راپۆرتی دارایی.3. گفتوگۆكردن له‌سه‌ر راپۆرتی كارگێری كاروباره‌كانی تر و بریار وه‌رگرتن له باره‌یانه‌وه.4. به بڕیاركردنی پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به هه‌موار كردنی یاسای سه‌ندیكا و به بڕیار كردنی لائیحه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆ و هه‌موار كردنه‌كانی.
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م:
مادده‌ی نۆزده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی بۆی هه‌یه هه‌ر كام له‌م سزایانه‌ی خواره‌وه ده‌ربكات:1. سه‌رنج راكێشان.2. ئینزار.3. قه‌ده‌غه كردنی ده‌ست دانه پیشه بۆ ماوه‌ی شه‌شه مانگ.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی شیاوی تانه لێدانن له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێمه‌وه له ماوه‌ی پانزه رۆژ له مێژووی ئاگادار كردنه‌وه ب بڕیاره‌كه و بڕیاری دادگاش بنبڕ ده‌بێت.
مادده‌ی بیست و دووه‌م:
مادده‌ی بیست و دووه‌م: لیژنه‌ی لق ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:1. جێبه‌جێ كردنی بڕیار له‌سه‌ر دراوه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ننجومه‌نی سه‌ندیكا.2. دامه‌زراندنی به‌رده‌سته‌كان (مستخدمی) له لق و دیاری كردنی كرێكاران.3. هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نوینه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كات له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا.4. پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌ی تایبه‌ت به كاروباری لق بۆ ئه‌نجومه‌ن تا بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.5. سه‌رفكردنی خه‌رجی پێویست بۆ كاروباری لق له دوو توێی بودجه‌كه‌یدا.6. پێكهێنانی لیژنه‌ی لاوه‌كی بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا.7. (كارپێكردن)ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێی ده‌به‌خشێت به گوێره‌ی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ كه ده‌سته‌ی گشتی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: حوكمه‌كانی یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رزه‌فتییه‌وه ده‌سه‌پێنرێت.