یاسای ژماره (18) ی ساڵی 1993 یاسای كۆمه‌ڵه و رێكخراوه‌كانی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: دارایی كۆمه‌ڵه له‌مانه پێك دێن. 1/ ئابوونه‌ی به‌شداربووانی ئه‌ندامان. 2/ ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامان. 3/به‌خشیش و ده‌ست و دیاری و پیتاك و پاره كۆكردنه‌وه و له قه‌به‌ڵ كردن له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی دیكه‌وه. 4/ ده‌ستكه‌وتی دیكه كه كۆمه‌ڵه له ئه‌نجامی چالاكی‌و خستنه مامه‌ڵه‌تی پاره‌كانیه‌وه چنگی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی سێزده‌یه‌م
مادده‌ی سێزده‌یه‌م: ده‌شێ كۆمه‌ڵه به بڕیارێكی دادگای به‌رایی(بیدائه) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه دوای بڕیاردان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆ یان ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پێ ده‌دات ده‌بێ و له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1/ ئه‌گه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌كه‌دا ره‌ت بوو بوو، ده‌ستی به‌و كارانه‌ی نه‌كردبوو كه له پێڕه‌وی ناوخۆیدا هاتوون، یان به بێ هۆ له جێ به‌جێ كردنی كاره‌كانی وه‌ستابوو. 2/ئه‌گه‌ر له چالاكیه‌كانیدا له‌و هۆیانه‌ی لادا كه له مادده‌كانی (چواره‌م وپێنجه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون. 3/ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ یاخود پاره‌كه‌ی خۆی یان قازانجی پاره‌كانی بۆ غه‌یری ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان كرد بۆی دروست بووه. 4/ئه‌گه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له مه‌ڵبه‌ند یا له یه‌كێك له لقه‌كانی خۆی دا عه‌مبار بكات.
مادده‌ی پازده‌یه‌م
مادده‌ی پازده‌یه‌م: كاتێك كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه پاكتاو و كه‌ره‌وه‌یه‌ك یان زیاتری بۆ داده‌نرێ و ئه‌م دانانه‌ش ده‌سته‌ی گشتی كۆمه‌ڵه ده‌یكات ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه به ئاره‌زووی خۆیان بێ یاخود ده‌سته‌ی گشتی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق دایده‌نێ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه قه‌زایی بێت و دادگای به‌رایی (بداءه)ش هه‌ر ئه‌و ده‌مه$ ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گرێ تاكو پاكتاوه‌كانی ده‌كرێ.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: 1/كۆمه‌ڵه ماڵ و دارایی خۆی بۆ خۆی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات له‌ڕێگه‌ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی كه به پێی سیسته‌می ژمێریاری كه له‌لای فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم په‌یڕه‌و ده‌كرێ رێك ده‌خرێ وجێ به‌جێ ده‌كرێ. 2/هه‌موو حساباتێكی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته به‌ر چاودێری داریی هه‌رێمی كوردستان.
مادده‌ی یازده‌یه‌م
مادده‌ی یازده‌یه‌م: پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر كۆمه‌ڵه و لقه‌كانی ئه‌م تۆمارانه‌ی خواره‌وه رێك بخات و به مه‌رجێ له‌لای دادنووس (كاتبی عه‌دل) ته‌سدیق بكرێ. 1/تۆماری ئه‌ندامان: ناوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و ناونیشان و ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زنامه و پیشه وبڕوانامه‌ی زانیستی و هه‌ونه‌ریی و مێژوویی هاتنه‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی تێدا تۆمار بكرێ. 2/تۆماری بڕیاره‌كان: ئه‌مه‌ش هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌ی گشتی تێدا تۆمار ده‌كرێ و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵه‌وه ئیمزا ده‌كرێن. 3/تۆماری ژمێریاری و هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كی تێدا تۆمار ده‌كرێ. 4/تۆماری كه‌لوپه‌ل و ماڵ و هه‌رچی موڵكی كۆمه‌ڵه بێ له كه‌ل و په‌ل و موڵك و ماڵی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی تێدا تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: 1/ده‌بێ وه‌زیری ناوخۆ له ماوه‌ی (30) رۆژ له مێژووی تۆماركردنی داواكه له وه‌زاره‌ت بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدات. 2/وه‌زیری ناوخۆ بۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر داوای دامه‌زراندنه‌كه مه‌رجی یاسایی ته‌واوی تێدانه‌بوو بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له‌و مادده‌ی كه له‌بڕگه‌ی (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه بۆ ته‌واوكردنی نا ته‌واوییه‌كانی و له‌گه‌ڵ رۆژی پێشكه‌ش كردنه‌وه‌ی داواكه‌ش ماوه‌ی سه‌یركردن و بڕیار له‌سه‌ردانی یا نه‌دانی ده‌ست پێ ده‌كات. 3/كاتێك كه داواكه لایه‌ك به‌لایه‌ك نه‌كراو ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی (1)ی سه‌ره‌وه‌شی به‌سه‌ردا تێپه‌رێ، ئه‌وه به پێی یاسا داواكه به پێی یاسا په‌سه‌ندكراوه. 4/ئه‌گه‌ر وه‌زیری ناوخۆ داوای دامه‌زراندنه‌كه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ره‌ت كرده‌وه، ئه‌وا ئه‌ندامانی ده‌مه‌زرێنه‌ر بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی 15 رۆژ له پێڕاگه‌یاندنیان بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌كه ته‌مییز بكه‌ن له‌لای ده‌سته‌ی باڵای دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاته بڕیاری دوا بڕیاره. 5/ ئه‌و كارانه له كاتێكش دا ده‌كرێن كه پیڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی موڵه‌تدار وهه‌موار بكرێت.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ده‌بێ وه‌زیره تایبه‌ته‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێ به‌جێ بكه‌ن.