یاسای ژماره (15)ی ساڵی 2001 یاسای رێكخراوه كوردستانییه غه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: رێكخراو، دارایی خۆی به بوجه‌یه‌كی ساڵانه به‌رێوه ده‌با كه به پێی پێرۆی حسابكاری دایه‌ره ره‌سمییه‌كان رێكی ده‌خاو جێبه‌جێ ده‌كا، هه‌موو حساب و حسابكاریه‌كیشی ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی ته‌دقیقكردنی ریقابه‌ی دارایی هه‌رێمه‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: ریكخراو ئامانجه‌كانی خۆی له‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه دێنێته دی: 1-ئه‌و داهاته داراییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدا هه‌یه. 2-له موناقصه‌و موزایه‌داتی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه ئاوه‌دانكاریه‌كانی كوردستاندا به‌شدار ده‌بێ و گرێبه‌ستی ده‌كات. 3-په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده په‌نابه‌ر و غه‌ریب كه‌وتووه‌كانی هه‌نده‌رانی كوردستاندا ده‌كا و، دنه‌یان ده‌دا كه سه‌رمایه‌كانیان له پرۆژه گه‌لی و به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراژوو كردنی (التنمیه) هه‌رێمدا وه‌به‌ر بهێنن. 4-بانگهێشت بكا ت و بۆ سازدانی كۆنفرانسی ناوخۆ و نێو ده‌وڵه‌تیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و چاكتر بردن و پێشخستنی پرۆژه‌كان تا ئامانجەکانی ئامانجه‌كانیان بێته دی. 5-به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وا ده‌خوازێ كه هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌دا بۆ جێبه‌جێ كردنی پرۆژه فراژووكاریه‌كان له هه‌رێمدا هاوپشك بێ و به‌شداری بكات.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: له پێڕۆی ناوخۆی رێكخراوه‌كه‌دا ده‌بێ هه‌موو ئه‌و حوكمانه‌ی دیاری بكرێن كه په‌یوه‌ندییان به رێكخستنی كاروباری ئیداری و دارایی و هونه‌ری و چۆنێتیی دانان و دامه‌زراندنی كه‌سانی سه‌ر به رێكخراوه‌كه و قبوڵ كردنی ئه‌ندامه‌كانییه‌وه هه‌یه.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: رێكخراو بۆ وه‌دیهانینی ئامانجه‌كانی خواره‌وه تێده‌كۆشێ: 1-به‌شداری كردن و هاوكۆمه‌كی له بواری به هانا چوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بزاڤی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هه‌ماهه‌نگی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و هاوكاری و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌دا. 2-هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه بیانییه‌كانی ناو هه‌رێم له بواری به هاناچوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و bزاڤی مرۆڤایه‌تیدا.
مادده‌ی یازده
مادده‌ی یازده: دارایی ریكخراوه‌كه له مانه‌ی خواره‌وه پێك دێ: 1-ئه‌و به‌ش و پشكه‌ی كه ئه‌ندامه‌كان ده‌یده‌نێ. 2-ئه‌و ده‌سنگه و به‌خشش و خه‌ڵات و پیتاك و دارایی و وه‌قف و وه‌سیه‌ته‌ی كه تاكه تاکەی خه‌ڵك و لایه‌نی دیكه ده‌یده‌نێ. 3-ئه‌و داهاتانه‌ی كه رێكخراوه‌كه به بزاڤ و چالاكی خۆی و وه‌به‌رهێنانی دارایی خۆی ده‌ستی ده‌كه‌وێ.
مادده‌ی حه‌ڤده
مادده‌ی حه‌ڤده: ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه به ئاره‌زووی خۆی، خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه له‌و باره‌دا هه‌یئه‌ته‌كه‌ی خۆی پاكتاوكارێك (مصفی) یان پتری بۆ داده‌نێ، بەلام ئه‌گه‌ر دادگا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه، ئه‌وه له‌م باره‌دا دادگای بیدائه‌ی ناوچه‌ی رێكخراوه‌كه پاكتاوكاری بۆ داده‌نێ و ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و داراییدا ده‌گرێ و تا پاكتاوكردنی یاسایی ته‌واو ده‌بێ.