یاسای ژماره (14) ی ساڵی 2008 یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێ
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی حه‌ڤده‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌م : یه‌كه‌م: مه‌رجه به‌ر له پێشكه‌ش كردنی تانووت بۆ دادگای كارگێڕیی خاوه‌ن تانووته‌كه تڤلم (دادخوازی) خۆی له لای لایه‌نی كارگێڕیی تایبه‌ت بكات ئه‌ویش ده‌بێ له ماوه‌ی (15) پازده رۆژ له مێژووی تۆماركردنی دادخوازیه‌كه‌یدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر بدات. دووه‌م: دادخواز (متڤلم) بۆی هه‌یه كه ته‌زه‌لومه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه یان له‌و ماوه‌یه‌ی كه له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ری لێ نه‌درا، تانووتی خۆی له‌لای دادگای كارگێڕی له ماوه‌ی (30) سیی رۆژ له رۆژی كۆتایی ماوه دیاریكراوه‌كه بدات ده‌نا مافی له تانووت لێدانی له ده‌ست ده‌چێ.
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م
مادده‌ی بیست وپێنجه‌م : یه‌كه‌م: سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكار به مه‌رسوومێكی هه‌رێمی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داده‌مه‌زرێن. دووه‌م: راوێژكاری یاریده‌ده‌ر به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری داد و راسپێری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی شوورا داده‌مه‌زرێ.
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م
مادده‌ی بیست وحه‌وته‌م : یه‌كه‌م : وه‌زیری داد بۆی هه‌یه به ره‌زامه‌ندی وه‌زیری فێركردنی باڵا‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی زانستی دوو له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌وتنه‌وه له زانكۆكانی هه‌رێم ئینتیداب بكات له وانه‌ی بڕوانامه‌ی دوكتۆرایان له یاسا هه‌یه وپایه‌ی زانستیان له بروفیسۆری یاریده‌ر كه‌متر نیه و ئه‌مه‌ش به‌ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان ده‌بێ بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخان كه‌ر (متفرغ) بۆ ماوه‌ی (3) سێ سالأ كه قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار. دووه‌م : وه‌زیری داد و به‌ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆی هه‌یه دادوه‌رانی پۆلی یه‌كه‌م به ره‌زامه‌ندی نووسراوی خۆیان، بۆ كاركردن له ئه‌نجومه‌ن ئینتیداب بكات وه‌ك راوێژكاری خۆته‌رخانكه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ سالأ و قابیلی نوێكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك جار و هه‌موو سیفه‌تێكی دادوه‌ریشیان ده‌پارێزن.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م : ئامانجی ئه‌نجومه‌ن به دێهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه: یه‌كه‌م : سه‌یركردنی كێشه كارگێڕییه‌كان. دووه‌م: زامنكردنی یه‌كێتی یاسادانان. سێیه‌م: یه‌كگرتنه‌وه‌ی بنچینه‌ی داڕشتنی یاسادانان و زاراوه وده‌سته‌واژه‌ی یاسایی له هه‌رێمدا.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م : ئه‌نجومه‌نێك له هه‌رێمدا به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق) داده‌مه‌زرێ، له‌رووی كارگێڕییه‌وه به وه‌زیری داده‌وه ده‌لكێ و پێكدێ له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و راوێژكاران، ژماره‌یان له پێنج راوێژكار كه‌متر نابێ وله نۆش زیاتر نابێ.
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م
مادده‌ی بیست ویه‌كه‌م : یه‌كه‌م : ده‌سته‌ی به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم سه‌یری ئه‌و ناره‌زاییانه ده‌كات كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن په‌یوه‌ندیی له باره‌ی سزاكانی كه‌له یاسای به‌رزه‌فتكردنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا هاتوون یاخود هه‌ریاسایه‌كی تر كه‌جێی بگرێته‌وه. دووه‌م : بڕیاری ده‌سته‌كه له ئه‌نجامی تانووته‌كه ده‌رچووه بنبڕه. سێیه‌م : ئه‌و ناره‌زاییانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون به پێی حوكمه‌كانی یاسای ئوسوولی دادگایكردنی سزایی سه‌یر ده‌كرێن.