یاسای ژماره (11) ساڵی 1999 یاسای سه‌ندیكای كیمیاگه‌رانی هه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی پانزده‌یه‌م:
مادده‌ی پانزده‌یه‌م: ئه‌نجوومه‌ن ئه‌م پسپۆریاتیانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌دا: 1- كاركردن له پێناو هێنانه‌دی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 2- پێشنیار پێشكه‌ش كردن به ده‌سته‌ی گشتی ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌ندیكا. 3- جێبه‌جێكرددنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی گشتی. 4- كارمه‌ند دامه‌زراندن له سه‌ندیكادا و دیاری كردنی كرێكانیان. 5- سه‌یر كردنی داواكارییه‌كانی هاتنه ناو سه‌ندیكا و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنی. 6- دیاری كردنی ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی سه‌ندیكا ده‌كا له لیژنه ره‌سمییه‌كاندا. 7- هه‌واڵه كردنی ئه‌و كێشه‌و شكایه‌تانه‌ی كه بۆی دێن بۆ لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی (الانضباط). 8- تێروانین له ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌قیب یان جێگره‌كه‌ی یان هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن. 9- دامه‌زراندنی لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكاندا. 10- پێكهێنانی لیژنه لاوه‌كییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی مه‌به‌سته‌كانی سه‌ندیكا. 11- ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵانه‌و دامه‌زراندنی ووردكار (مدقق)ێكی ژمێریاری بۆ ووردكاری كردنی حسابكاری دوماهی. 12- رێكخستنی كاغه‌زه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تر‌و، سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن. 13- بڕیاردان بۆ خودان كردنی ماڵ و عه‌قار و قبوڵكردنی خه‌ڵات و پێ به‌خشین به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پسپۆره‌كان. 14- دامه‌زراندنی به‌رێوه بردنی یانه‌كان به پێی یاساى كۆمه‌ڵه‌كان. 15- ئاماده‌كردنی پێره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به لیژنه‌كانی لقه‌كان بسپێرێ.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: 1- به ده‌نگدانی نهێنی لیژنه‌ی لق له لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه هه‌ڵبژارددرێ. 2- لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێ.
مادده‌ی بیست و سێ:
مادده‌ی بیست و سێ: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاودژ بێت.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: له‌سه‌ر وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جی بكه‌ن.
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: ئه‌م یاسایه له مێژووی بڵاوبونه‌وه‌یه‌وه له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا جێبه‌جی ده‌كرێت.