یاسای ژماره (10)ی ساڵی2012 یاسای دارستان له هه‌رێمی كوردست
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی بیست و پێنج:
مادده‌ی بیست و پێنج: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربكات.
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه و زاراوانه‌ی خواره‌وه واتا دیاریكراوه‌كانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ء سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باخداری ء دارستان ء پاوان. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاراستنی دارستان ء ژینگه له هه‌رێمدا: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس كه راسپێردراوه به پاراستنی دارستان ء به‌روبوومه‌كانی ء پێكهاته‌كانی. چواره‌م: دارستان: پێكهاته‌یه‌كی ژینه‌وه‌ری ته‌واوكاره، كه پێكدێت له دار و ده‌رخت و، پووش و پاوان و، رووه‌كه‌كان و، گیانله‌به‌ر و باڵنده كێویه‌كانء، زینده‌وه‌ری به‌چاو نه‌بینراو، جا سروشتی بن یا ناسروشتی. پێنجه‌م: دارستانی میری: بریتیه له دارستانی سروشتی و ده‌ستكرد و، زه‌وی ءزاری دارستان كه خاوه‌ندارێتی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێم، جا مافی سود وه‌رگرتنیان بۆ كه‌سی تر بێت، یان نا. شه‌شه‌م: دارستانی تایبه‌ت: ئه‌و دارستانانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی سروشتی یا مه‌عنه‌وی دروستكرابن ء، خاوه‌ندارێتی یا مافی به‌كارهێنانیان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێته‌وه. حه‌وته‌م: به‌ری دارستان: هه‌ر مادده‌یه‌ك له دارستان جێگیر بێت، یا گوازراوه وه‌ك ته‌خته‌ی پیشه‌سازی ء، داری سووته‌مه‌نی و خه‌ڵوز و راتینج ء مازوو و كه‌تیره و كه‌ره‌سته‌ی پیشه‌سازی ء، به‌ڕوو و تۆ‌و، ڕه‌گ و ڕیشاڵ ء توێكڵ ء هه‌نگوین ء گه‌زۆو، گڵ ء گیا و قارچكء گۆشت ء پێستی ئاژه‌ڵی كێوی و باڵنده و ماسی و هێلكه و گوڵ و پیازی جوانی و به‌روبوومی دیكه. هه‌شته‌م: دره‌خت: هه‌موو روه‌كێك كه قه‌دێكی دارینی هه‌بێ له هه‌موو قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنه‌وه. نۆیه‌م: نه‌مامگه: زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ به‌رهه‌مهێنان ء په‌روه‌رده‌كردنی دار‌و دره‌ختی خۆڕسك و ده‌ستكرد. ده‌یه‌م: ماڵات: سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان كه له‌سه‌ر گژو گیا ده‌له‌وه‌ڕێن.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو دارستانه‌كاندا نیشته‌جێن، یان له‌ده‌وروبه‌رین، به‌ده‌ر له حوكمه‌كانی مادده (5)ی ئه‌م یاسایه، ده‌توانن سوودمه‌ند بن له به‌روبوومی دارستانه‌كان كه له پێویستی خۆیان زیاتر نه‌بێت به‌مه‌رجێك زیان نه‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی: 1ـ سوود وه‌رگرتن له هه‌موو داره ووشك و شكاوه‌كان كه به‌كاردێت بۆ دروستكردنی ئامێر و ئامرازی كشتوكاڵی، دوای مۆڵه‌تپێدان. 2ـ له‌وه‌ڕاندنی ماڵات و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی بزن له دارستانه پارێزراوه‌كاندا. 3ـ رێگه‌گرتن له هاتنی ماڵات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێت. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باخداری ودارستان وپاوان بۆی هه‌یه مۆڵه‌تی بێ به‌رامبه‌ر ده‌ربكات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌یانگرێته‌وه و بۆ ئه‌ندامانی هۆزه‌كان، تیایدا رێگه‌یان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ماڵاتیان له دارستانه دراوسێكان بڵه‌وه‌رێنن، به‌مه‌رجێك پابه‌ندبن به‌و رێنماییانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵسن به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و كه‌لتوری گرنگیی دارستان و پارێزگاریكردن وپاراستنی له ئاگركه‌وتنه‌وه، وه ئه‌م كه‌لتوره بكرێته به‌شێك له پرۆگرامه‌كانی خوێندن له قۆناغه جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها به‌شداری پێكردنیان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی دارچاندندا.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: وه‌زاره‌ت رێنمایی ده‌رده‌كات سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی نه‌مامی دارستان، و ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر نه‌مامی به‌رهه‌مهێنراو بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی كه به‌بێ مۆڵه‌تن. دووه‌م: رێگه نادرێت به هێنانی نه‌مامی دارستان كه مه‌رج وستانده‌ری پاراستنی رووه‌كی و یاسا كارپێكراوه‌كانی نییه، بۆ ناو هه‌رێمدا.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: هه‌ڵگرتن و ئاگركردنه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خانوو بیناكان له‌نێو سنووری دارستانه‌كانی هه‌رێم و له ده‌وروبه‌ری به درێژایی (200) مه‌تر له سنووره‌كه‌یه‌وه، قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دووه‌م: رێگه نادرێت ئاگر به‌كاربهێنرێت له‌ناو چادر و شوێنی ئیشكردن و كارگه دامه‌زراوه كاتییه‌كان كه ده‌كه‌ونه ناو دارستانه‌كانی هه‌رێم یا به دووری (200) مه‌تر له سنووره‌كه‌یه‌وه‌ن، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی چێشت لێنان و خۆگه‌رمكردنه‌وه نه‌بێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ڕێ‌و شوێنی پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر. سێیه‌م: رێگه نادرێت به دامه‌زراندنی هیچ ده‌زگایه‌كی پیشه‌سازی یا دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ئاگر به‌كاردێنێت، یا كۆگای مادده‌ی تیشكده‌ر، یا دروستكردنی خانووێك كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی له (120/م2) زیاتر بێت، له‌ناو دارستانه‌كانی هه‌رێم یا له دووری كه‌متر له (500) مه‌تر له هه‌ر سنوورێكی دارستانه‌كاندا، به‌بێ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی وه‌زاره‌ت، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی پێویست ده‌رده‌كرێت له‌نێو رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته. چواره‌م: هیچ كه‌س بۆی نییه ئاگر بكاته‌وه له‌نێو دارستانه‌كانی هه‌رێمدا یا له نزیكی كه‌متر له (300) مه‌تر، ته‌نها به مۆڵه‌تی لایه‌نی به‌رپرس له پاراستنی دارستانه‌كانه‌وه نه‌بێت. پێنجه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه هونه‌رییه‌كان پێداویستی و ئامرازه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه‌ی میكانیكی و ده‌ستیی ده‌سته‌به‌ر بكات و تاوه‌ری چاودێری و نه‌هێشتنی ئاگر دروست بكات له‌و ناوچانه‌ی دارستان تێیدا چڕه یا ناوه‌ندییه. شه‌شه‌م: وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كان، یان ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێده‌دات، بۆی هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی ناوچه‌كه بۆ به‌كارهێنانی ئامراز و ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆپاراستن له ئاگركه‌وتنه‌وه.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: یه‌كه‌م: سزا ئه‌درێت به ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ و به غه‌رامه‌یه‌ك له سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌وه‌ی پێی گیراوه هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی حوكمه‌كانی مادده (16)ی ئه‌م یاسایه بكات. دووه‌م: سزا ئه‌درێت به‌به‌ندكردن یا به‌غه‌رامه‌یه‌ك به‌بڕی هه‌زار دینار بۆ هه‌ر نه‌مامێك له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی، هه‌ركه‌سێك به‌رهه‌می بهێنێت یان بیهێنێته ناوه‌وه بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی یان به‌پێ ی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت وه به‌پێ ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رباره‌ی دارستانه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن كه له‌م یاسایه‌دا باس نه‌كراون، ئه‌وا حوكمه‌كانی یاسا سزاكارییه به‌ركاره‌كانی هه‌رێمیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.