یاسای ژماره (9)ی ساڵی 1998یاسای سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئ
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهاته‌ی سه‌ندیكا له مانه پێك دێت: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی/ به‌رز ترین ده‌سه‌ڵاته له سه‌ندیكادا و هه‌موو ئه‌ندامانی له خۆ ده‌گرێت. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا/ له نه‌قیب و شه‌شه ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه م كۆبوونه‌وه‌یدا جێگری نه‌قیب و ئه‌میندارێكی سندوق هه‌ڵده‌بژێرێ. سێیه‌م: لیژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (لجنه الانضباط)/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. چواره‌م: لقی سه‌ندیكا له پارێزگادا/ له سێ ئه‌ندامی ئه‌سڵی و ئه‌ندامێكی یه‌ده‌گ پێك دێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا زۆرترین ده‌نگ به ده‌ست بێنێت سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كوردستانی عێراقدا له غو ده‌كرێته‌وه و سه‌رجه‌م دارایی و موڵكه‌كانی ده‌درێنه سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: كار به هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه هاو دژبێت.
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م
مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌م یاسایه له مێژووی ده‌رهێنانیه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: سه‌ندیكا بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجانه كار ده‌كات: یه‌كه‌م: رێكخستنی پیشه‌ی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له بواری چالاكی گشتی و تایبه‌تی دا و پێشخستنی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پیشه‌یی بزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له هه‌رێم دا. دووه‌م: رێكخستن و به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی ئه‌ندامان له نێوان خۆیاندا له‌گه‌ڵ ده‌زگا حكومی و تاكه‌كه‌سه كاندا و به‌رگری لێكردنیان، وه به‌رگری كردن له مافه‌كانیان و مسۆگه‌ر كردنیان، هه‌روه‌ها كارێكی وا بكرێ كه بتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێ به‌جێ بكه‌ن. سێیه‌م: په‌ره‌پێدان و به دیار خستنی رۆڵی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا. چواره‌م: هانادن و پشتگیری كرنی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ندامانی و، به‌ستنی سیمینار و خولی تایبه‌ت به زانستی دروستی ئاژه‌ڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی دروستی ئاژه‌ڵدا بروا. پێنجه‌م: سه‌ندیكا پشتگیری و به‌شداری له هه‌موو هه‌وڵدانێك ده‌كا له پێناو: 1. پاراستنی ژینگه له پیس بوون كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له ئاژه‌ڵه‌وه بێ. 2. پاراستنی ئاژه‌ڵی كێوی له نه‌خۆشییه‌كان و رێگه گرتن له كوشتن و راوكردنیان ته‌نها له سنووری یاسادا نه‌بێ. ج- پاراستنی مرۆڤ له نه‌خۆشییه هاوبه‌شه‌كان. شه‌شه‌م: په‌یوه‌ندی و هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و ده‌سته ناوخۆی و ده‌ره‌كیانه‌ی كه ئامانجه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئامانجی ئه‌و سه‌ندیكایه‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌و ئاڵ‌و گۆر كردن و به‌شداربوون له كۆنگره و خول و چالاكییه زانستییه‌كاندا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1. ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا كۆمه‌ڵێك فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌ست به پێی پێویست له باره‌گای سه‌ندیكا داده‌مه‌زرێنێ. 2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باره‌گای گشتی سه‌ندیكا پێك دێت له: أ- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئه‌ندامان. ب- ژمێریاری و ئه‌میندارێتی سندوق. ج- كار‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌رمانبه‌ر و به‌رده‌سته‌كان و مووچه و كاروباری خزمه‌تگوزاری و پیشه‌یی و به‌رزه‌فتی كردن و ماوه‌ی پله به‌رز كردنه‌وه و ئه‌و سه‌رمووچانه‌ی كه به گوێره‌ی خزمه‌تگوزاریان ده‌یان كه‌وێت و خانه‌نشینكردنیان یان لێخستنیان به پێی حوكمه‌كانی په‌یره‌وی ناوخۆی سه‌ندیكا دیاری ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی، نه‌قیب و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و لێژنه‌ی به‌رزه‌فتی كردن (انضباط) ی ئه‌سڵ و یه‌ده‌گ له یه‌ك كات و شوێندا به رێگای هه‌ڵبژاردنی نهێنی و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكاته‌وه.
ماده‌ی یه‌كه‌م
ماده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه، ماناكانی ته‌نیشتیانن:- 1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2. وه‌زیر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری. 3. سه‌ندیكا: سه‌ندیكای پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ (الاطباء البيطريين). 4. نه‌قیب: نه‌قیبی پزیشكانی دروستی ئاژه‌ڵ. 5. ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا.