یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2009 یاسای هه‌ڵبژاردنی ئهنجومهنهك
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م زاراوانه‌ی خواره‌وه ماناكانی به‌رامبه‌ریانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه. یه‌كه‌م: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق دووه‌م: ده‌سته: ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له كوردستان دا. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان: ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان. چواره‌م: بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن: هه‌موو ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و كه ژماره‌یه‌ك كورسیان به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بۆ ته‌رخان كراوه. پێنجه‌م: مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردن: ئه‌و شوێنه‌یه كه ده‌سته له ناو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان تێیدا ده‌ست نیشانی ده‌كات.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌په‌رشتی هه‌موو قۆناغ و ڕێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كان له هه‌رێم دا ده‌كات تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ده‌سته‌كه داده‌مه‌زرێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
مادده‌ی سێیه‌م: مه‌رجه ده‌نگده‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی. یه‌كه‌م: به ره‌گه‌زنامه عیراقی بێت. دووه‌م: شیاوی ته‌واوی هه‌بێت. سێیه‌م: هه‌ژده ساڵی له ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت. چواره‌م: ناوی له تۆماری ده‌نگده‌ره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی لێده‌كرێ تۆماركرابێت، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له ده‌سته‌وه ده‌رده‌چن.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردن مافی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی كه ده‌قیان له‌م یاسایه‌دا هاتووه. دووه‌م: هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی خۆی له ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كی ئازادانه و راسته‌وخۆ و به نهێنی و به تاكه‌كه‌سی به‌كار ده‌هێنێ. سێیه‌م: ده‌نگدان له ڕێگه‌ی بریكاره‌وه نابێت. چواره‌م: ده‌نگده‌ر یه‌ك ده‌نگی هه‌یه له یه‌ك هه‌ڵبژاردن دا و نابێت زیاتر له جارێك ده‌نگ بدات.
مادده‌ی پێنجه‌م:
مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان ده‌پاڵێوێت ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته دی. 1- ده‌بێت عیراقی بێت و شیاویی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ له كاتی خۆ پاڵاوتنی دا. 2- ده‌بێت پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاكان به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ و پاڵێوراوانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی ناحیه‌كانیش بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ. 3- ده‌بێت ژیاننامه و ناوبانگ و ڕه‌وشتی باش بن و به تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درا بێت. 4- ده‌بێ له ڕۆڵه‌كانی یه‌كه كارگێریه‌كه بێت به پێی تۆماری باری شارستانی یان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لێی نیشته‌جێ بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌مه‌رجێ نیشته‌جێ بوونه‌كه‌شی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی نه‌بێت. 5- نابێت له‌كاتی خۆپاڵاوتنیدا له كه‌سه‌كانی هێزی چه‌كدار یان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت. 6- نابێت به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا كردبێت كه ڕژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابێت یا جێبه‌جێی كردبێت. دووه‌م: پاڵێوراوه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه په‌سند ده‌كرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: سیسته‌می لیستی داخراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان پیاده ده‌كرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: نابێ ژماره‌ی پاڵێوراوانی لیستێك له سێ كه‌متر بێت و له ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ش زیاتر نه‌بێ كه بۆ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌رخانكراوه. دووه‌م: لیستی پاڵێوراوه‌كان به‌جۆرێك رێك ده‌خرێ كه رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت له 30% ئه‌ندامان كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌شته‌م:
مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دابه‌شكردنی كورسیه ته‌رخانكراوه‌كان بۆبازنهكانی هه‌ڵبژاردن له ڕێگه‌ی سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی ڕیژهییهوه ده‌بێت. دووه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی كه لیستێك ده‌یانباته‌وه به‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كان دا دابه‌ش ده‌كرێ به‌گوێره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی تیایدا هاتووه و نابێت هیچ كیانێك كورسی ته‌رخان كرا‌و بۆ پاڵێوراوی سه‌ركه‌توو له‌هه‌ر كاتێك دا بێت بكێشێته‌وه.
مادده‌ی نۆیه‌م:
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ژماره‌ی ده‌نگه ڕاسته‌كان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن كه بۆ ئه‌و بازنه‌یه ته‌رخانكراون بۆ چنگ كه‌وتنی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن. دووه‌م: ده‌نگه راسته‌كانی كه لیسته‌كه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن چنگی كه‌وتوون كۆ ده‌كرێنه‌وه‌و دابه‌شی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه بۆ ئه‌و لیسته ته‌رخانكراوه. سێیه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی ده‌مێننه‌وه به پێی مایه‌وه‌ی به‌هێزتر دابه‌ش ده‌كرێن به ڕێژه‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی كه چنگی كه‌وتوون.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له ده‌ستدا ئه‌وا پاڵێوراوی دوای ئه‌و له لیسته‌كه به پێی ئه‌و زنجیره‌ی تێدا هاتووه جێی ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لیسته ناهاوپهیمانهكانه. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌ر هۆیه‌ك كورسیه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و له‌ناو لیستی هاوپه‌یماندا بوو، ئه‌وا پالێوراوی دوای ئه‌و له‌هه‌مان كیانی سیاسی هاوپه‌یمان له‌ناو لیستی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یماندا جێی ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه تایبه‌ت به لیستێك بوو و پاڵێوراوی نه‌مابوو، ئه‌وا ئه‌و كورسیه بۆ پاڵێوراوێكی تر له كیانێكی سیاسی دیكه ته‌رخان ده‌كرێ كه راده‌ی نزمی له ده‌نگه‌كانی پێویست بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كورسی به‌ده‌ست هێنابێ و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش كورسیه‌كه‌ی به به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه. چواره‌م: ئه‌گه‌ر كورسییه به‌تاڵه‌كه و تایبه‌ت بوو به ئافره‌ت، مه‌رج نییه ئافره‌تێكی تر جێی بگرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌مه كاربكاته سه‌ر رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌ت.
مادده‌ی یازدهم:
مادده‌ی یازدهم: هه‌ر ده‌نگده‌رێك مافی هه‌ڵبژاردنی خۆی به خۆی له‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا پیاده ده‌كات كه ناوی له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه.
مادده‌ی دوازدهم:
مادده‌ی دوازدهم: یه‌كه‌م: هه‌ر پارێزگایه‌ك به پێی سنووری كارگێڕیی فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا. دووه‌م: هه‌ر قه‌زاو ناحیه‌یه‌ك به پێی سنووری كارگێریی، فه‌رمی خۆی ده‌بێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كاندا.
مادده‌ی سێزده‌م:
مادده‌ی سێزده‌م: رێكلامی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو ره‌سمێك ده‌بووردرێ.
مادده‌ی چوارده‌م:
مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته ئه‌و شوێنانه ده‌ستنیشان ده‌كات كه نابێ ریكلامی هه‌ڵبژاردنی و هه‌ڵواسی جاڕنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا بكرێ به درێژیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رێ به ریكلامی هه‌ڵبژاردن ده‌درێ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر راگه‌یاندنێك یا به‌رنامه‌یه‌ك یان وێنه‌ی پاڵێوراوه‌كان له مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌نگدان قه‌ده‌غه‌یه. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر كیانه سیاسیه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دا هه‌ڵواسراوی ریكلامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرن ئه‌مه‌ش به پێی ئه‌و رێنماییانه ده‌بێت كه‌ده‌سته ده‌ری ده‌چوێنێ.
مادده‌ی پازده‌م:
مادده‌ی پازده‌م: به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌لارانه‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو شوێنه‌كانی كار‌و وفرمان بۆ كاركردنی حیزبی و ریكلامی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
مادده‌ی شازده‌م:
مادده‌ی شازده‌م: نابێ فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم و ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان ده‌سته‌ڵاتی فه‌رمانبه‌ریه‌تییان یاخود ده‌رامه‌تی هه‌رێم یان هۆیه‌كانی یاخود ده‌زگاكانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان بۆ هه‌ر پاڵێوراوێك به‌كاربێنن، به ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌ربازیشه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ریكلامی هه‌ڵبژاردن یان كارتێكردن له ده‌نگده‌ره‌كان.
مادده‌ی حه‌ڤده‌م:
مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: نابێ هیچ پاڵێوراوێك له رۆژی ده‌نگداندا به‌رنامه‌ی كاریاخود بڵاوكراوه یان پلیت یان غه‌یری ئه‌مانه له به‌ڵگه‌نامه به‌خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه. دووه‌م: نابێ هیچ كارمه‌ندێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم یاخود ئه‌ندامانی ده‌سته‌ڵاته خۆجێییه‌كان، له رۆژی ده‌نگدان دا به‌رنامه‌ی كار به خۆی یان به هۆی غه‌یری خۆی بڵاو بكاته‌وه. سێیه‌م: نابێ جاڕنامه یان دابه‌ش كردنی به‌رنامه‌ی كار یان بڵاوكراوه یان پلیت به‌ناوی پاڵێوراوێك بڵاوبكرێته‌وه كه له‌كه‌شفی پاڵێوراوه‌كان تۆمار نه‌كرابێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌م: پاڵێوراوان له‌هه‌ر رێكلامێكی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه ده‌كرێن كه ده‌نگده‌ر هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێ یان فێڵی لێ شێوازی برینداركردن یان ناوزڕاندن له رێكلامی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنێ.
مادده‌ی نۆزده‌م:
مادده‌ی نۆزده‌م: خه‌رج كردنی پاره بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن له‌ماڵی گشتی یان له بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان یان ماڵی وه‌قف یان ماڵی پشتگیریی ده‌ره‌كی قه‌ده‌غه‌یه.
مادده‌ی نۆیه‌م
مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: ژماره‌ی ده‌نگه ڕاسته‌كان له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ئه‌و كورسیانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێن كه بۆ ئه‌و بازنه‌یه ته‌رخانكراون بۆ چنگ كه‌وتنی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن. دووه‌م: ده‌نگه راسته‌كانی كه لیسته‌كه له بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن چنگی كه‌وتوون كۆ ده‌كرێنه‌وه‌و دابه‌شی دابه‌شكاری هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ ده‌ستنیشان كردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه بۆ ئه‌و لیسته ته‌رخانكراوه. سێیه‌م: ئه‌و كورسیانه‌ی ده‌مێننه‌وه به پێی مایه‌وه‌ی به‌هێزتر دابه‌ش ده‌كرێن به ڕێژه‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی كه چنگی كه‌وتوون.