یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2001 یاسای وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له ه
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه ماناكنی بەرامبەریانه: هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی- عێراق. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان. وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ. به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ: جارنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پرۆتۆكۆله پاشبه‌نده‌كانی و به‌ڵگه‌نامه و رێككه‌وتنامه‌كانی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ داب‌و ده‌ستوور و مه‌بادیئی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌لوێ و ده‌گونجێ.
مادده‌ی دووه‌م
مادده‌ی دووه‌م: ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانج و ئه‌رك و فرمانانه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. 1- راوێژ و رای خۆی ده‌رباره‌ی مافی مرۆڤ و ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌موو لایه‌نه ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی هه‌رێم. 2- بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و وه‌ئاگاهێنان و چاوكردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ها، كۆشش كردن له پێناو چه‌سپاندن و ریشاژۆكردنی ماناكانی لێبوورده‌یی و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابوده‌ستوور و دروشمی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا. 3- له‌به‌ر رۆشنایی به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مه‌ده‌نی سیاسی و ئابووری و كه‌مه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری مرۆڤ وبەلگەنامەو رێكه‌وتننامه‌ی دیكه‌ش كه پێوه‌ندیان به مافی مرۆژه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ دروشم و دابوده‌ستووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا له باره‌وه ده‌گونجێ، دراسه‌تنامه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌وری له مه‌ر چۆنێتی چاكتر كردنی هه‌ڵومه‌رجی مافی مرۆڤ و چۆنێتی به‌هێز كردن و رێزدار كردنی یه‌وه ئاماده ده‌كات. 4- مراوقه‌به‌ی هه‌موو یاسكارییه‌كی نیشتمانی ده‌كا تا دڵنیا بێ له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاكانی مافی مرۆڤ و ئازادییه بنیچه‌كانیدا له باربن. 5- هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌فتاری دام و ده‌زگا ره‌سمی و غه‌یره ره‌سمییه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ تا چه‌ند ئیلتیزامیان به حوكمه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌گه‌لی تایبه‌ت به مافی مرۆڤه‌وه کردووه، له‌و رووه‌وه راپۆرت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش ده‌كات. 6- سه‌ردان و پشكنینی به‌نزینخانه و جیگاكانی ده‌ستبه‌سه‌ر و گیراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی ده‌وری و ئاماده كردنی راپۆرت له باره‌ی بارودۆخی به‌ندی و گیرا وو ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانه‌وه. 7- هاوكۆمه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی خه‌مخۆرری مافی مرۆڤ و حزبگه‌لی سیاسی و كۆمه‌ڵه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزری و هه‌موو هاوڵاتیانیش له هه‌رێمدا، به جۆرێكی ئه‌وتۆ كه به سه‌لامه‌تی رێكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، یاساكارییه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا مسۆگه‌ر بكرێ. 8- به هاوكۆمه‌كی و به تەگبیر له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و له بواری مافی مرۆڤدا ده‌كه‌وێته چالاكی و ئه‌و پێشێلكاری و ره‌فتاره نامرۆڤاییانه‌ش ده‌خاته روو كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردستان به‌رپا ده‌كرێ. 9- له‌مه‌ر حه‌قیقه‌تی بارودۆخی مافی مرۆڤ و بزاڤی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش، له‌م رووه‌وه، ساڵانه راپۆرت ئاماده ده‌كا و پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی- عێراقی ده‌كات.
مادده‌ی سێیه‌م
مادده‌ی سێیه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌و، به‌رپرسی وەبەرخستنی سیاسه‌تەکەیەتی وبەرپرسی سەرپه‌رشتی و ریقابه كردنی لایه‌نی وە به‌كارخستنی ریكه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تی و یاساكارییه ناوخۆییه‌كانیشه‌وه، هه‌ر بڕیار و فه‌رمان و رێنماییه‌كیش پێوه‌ندی به ئه‌رك و فرمان و پێكهاته و پسپۆرایه‌تی و كاروباری دیكه‌ی وه‌زارته‌كه‌وه هه‌یه، هه‌مووی، له لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌رده‌چێ.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: پێكهێنه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه: پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌مانه‌ن: 1- مه‌كته‌بی وه‌زیر. 2- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی دیوان. 3- به‌رێوه‌به‌ریی گشتی كاروباری مافی مرۆڤ. 4- راوێژكاران: ده‌بێ له پێنج كه‌س زیاتر نه‌بن.
مادده‌ی پێنجه‌م
مادده‌ی پێنجه‌م: پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته به ئاودامانی به پێرۆ دیار ده‌كرێن.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت كاری پێ ناكرێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته‌م: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه‌كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.