یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2000 یاسای سه‌ندیكای و ژمێركار وتهد
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م
مادده‌ی سی و یه‌كه‌م: ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قایعی كوردستاندا ده‌خرێـته كار.
مادده‌ی یه‌كه‌م
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كانی خواره‌وه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه: 1/هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2/سه‌ندیكا: سه‌ندیكای ژمێریار و ته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3/ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 4/نه‌قیب: نه‌قیبی ژمێریار و ته‌دقیقكاران. 5/تۆمار: ئه‌و تۆماره تایبه‌تییه‌ی سه‌ندیكایه كه بۆ ناونیشان نووسینی ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌كراوه. 6/پیشه: هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌ی ژمێریاری و ته‌دقیقكردنه به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م
مادده‌ی چواره‌م: شه‌رتوشروتی ئه‌ندامێتی، ئه‌مانه‌ن: 1/ده‌بێ هاووڵاتی هه‌رێم، یان جێواری هه‌رێم بێت. 2/نابێ به جینایه‌تێكی نا سیاسی، یا به جونحه‌یه‌كی شه‌ره‌فنه‌نگێن حوكم درابێ. 3/ده‌بێ يه‌كێ له‌م بڕوانامانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بێ: أ/ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ب/ دبلۆم له ژمێركاری یان له ئیداره‌ی ئیش و كاردا. ج/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی بازرگانی هه‌بێ و ماوه‌یه‌كیش له پیشه‌ی ژمێرکاری یان ته‌دقیقكردندا ئیشی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی یازده‌هه‌م
مادده‌ی یازده‌هه‌م: 1/ده‌سته‌ی گشتی له هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه، یا ئه‌و مه‌ندوبانه، پێك دێ كه به پێی ئه‌م یاسایه ئیلتزاماتی خۆیان به‌جێ هێناوه و، له سه‌ندیكادا به باڵاترین ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێ. هه‌ر سێ ساڵیش "جارێ" كه له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا، به بڕیاری ئه‌نجومه‌ن و داواكردنی نه‌قیب كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی بۆ هه‌ڵبژاردنی نه‌قیب و هه‌شت ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ، بۆ جێگای ئه‌ندامێتيی ئه‌نجومه‌ن، له باره‌گای خۆیدا سازده‌دا، (نیصاب)یش به ئاماده‌بوونی دوو له سێی ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ی (ده‌ستەی) گشتی، یا مه‌ندووبه‌كان، دێته‌جێ. ئه‌گه‌ر (نصاب)یش نه‌هاته جێ، ئه‌وا، دوای تێپه‌ڕبوونی پازده رۆژ به‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن له كات و جێگای دیاركراودا ده‌ست پێده‌كا، له‌م باره‌دا، (نصاب) به ئاماده‌بوونی سێیه‌كی ئه‌ندامان یان مه‌ندووبان دێته جێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌و رێژه‌یه‌ش داگه‌ڕا، ئه‌وه، له‌م باره‌دا، ئه‌نجومه‌ن به‌وه له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ كه بۆ خولێكی تریش له كاری خۆیدا به‌رده‌وامه. 2/ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی له (500) پێنج سه‌د ئه‌ندام زیاتر بێ، ئه‌وه له‌و باره‌دا، هه‌ڵبژاردنه‌كه له رێگای موندووبانه‌وه ده‌كرێ. رێژه (نسبه)ی نواندنیش، ئه‌نجومه‌ن، خۆی یا جێگری پله‌وپایه‌ی ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كا، به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاشه‌وه.
مادده‌ی ده‌یه‌م
مادده‌ی ده‌یه‌م: سه‌ندیكا له‌مانه پێك دێ: 1/ ده‌سته (هه‌یئه) ی گشتی. 2/ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا. 3/لیژنه‌ی زه‌پتی (الانضباط). 4/لقه‌كانی سه‌ندیكا له پارێزگاكان.
مادده‌ی چوارده‌هه‌م
مادده‌ی چوارده‌هه‌م: نه‌قیب، مه‌رجه: 1/هاووڵاتیی كوردستانی عێراق بێ و نشینه‌ی هه‌رێم بێ. 2/ده‌بێ له پیشه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك كاری كردبێ، له (ده) ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م
مادده‌ی حه‌وته: پێویسته له‌سه‌ر دایه‌ره ره‌سمییه‌كان و نیمچه ره‌سمیيه‌كانیش وێنه‌یه‌ك له فه‌رمانی دامه‌زراندن، یا ئیش پێ كردنی هه‌ر فرمانبه‌رێكی ئه‌ندام، بنێرن بۆ سه‌ندیكا.
مادده‌ی شه‌شه‌م
مادده‌ی شه‌شه‌م: 1/ئابوونه‌ی خۆنووسین له سه‌ندیكاكه‌دا (30) سی دیناره. 2/ئابوونه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه بیست دیناره، ده‌بێ له ماوه‌یه‌كیشدا بدرێ، كه هه‌موو ساڵی له مانگی كانونی دووه‌م نه‌ترازێ، خۆ ئه‌گه‌ر هات و ئه‌ندامێ له‌سه‌ر وه‌ختی (موعد) ئابوونه‌دانه‌كه دواكه‌وت، ئه‌وا، له‌سه‌دا په‌نجای ئابوونه‌ی به‌شداربوونه‌كه غه‌رامه ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو ساڵ دوا به دوای یه‌ك، به‌بێ مه‌عزه‌ره‌تێكی به‌جێ، دوای خست، ئه‌وه، له‌و باره‌دا ناوی له تۆماری ئه‌ندامان ره‌ش ده‌كرێته‌وه.
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م
مادده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م: 1/ئه‌نجومه‌ن، به ده‌نگدانی نهێنی، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا نوێنه‌رێ بۆ نه‌قیب و،سكرتێرێك وئەميندارێكی سنوق (خەزنەدار) لە ناو ئەندامانی خۆي‌دا هەڵدەبژێرێ و، دەسەڵاتی هەر يەكەشيان پێڕۆی ناوخۆ دياری دەكا. 2/ ئەنجومەن كۆبوونەوە ئاساييەكانی خۆی، لە كەمی، مانگی جارێ سازدەدا، هەروەها دەشێ، لەسەر داواكردنی نەقيب، یا داواكاریی سێیه‌كی ئه‌ندامان، دانیشتنی ناوه‌خت (استثنائی)یش ساز بدا.
مادده‌ی شازده‌هه‌م
مادده‌ی شازده‌هه‌م: ئیداره‌ی كاروباری سه‌ندیكا، ئه‌نجومه‌نێ ده‌یگرێته ده‌ست، له‌مانه پێك دێ: 1/نه‌قیب. 2/هه‌شت ئه‌ندام له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك كردبێ له حه‌وت ساڵ كه‌متر نه‌بێ.
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م
مادده‌ی بیست و یه‌كه‌م: 1/نه‌قیب به بڕیارێ كه ئه‌نجومه‌ن ده‌یدا، بۆ ئیشوكاری سه‌ندیكا خۆی ته‌رخان ده‌كا. 2/رێژه‌ی، بۆكاری سه‌ندیكایی ته‌رخانكراوه‌كان، له داواكاریی ئه‌نجومه‌ندا، ناشێ له سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئەنجومەن، به نه‌قیبیشه‌وه، بترازێ.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: هه‌ر ئه‌ندامێ سه‌رپێچی ده‌قی مادده‌ی بیست و پێنجه‌می ئه‌م یاسایه بكا به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌ن هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ی زه‌پتی ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1/ كاروباری لقی سه‌ندیكا له پارێزگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لقه‌وه, كه نوێنه‌ری سه‌ندیكایه له‌وێ، ده‌گێڕدرێ. 2/لیژنه‌ی لق له سه‌رۆك وچوار ئه‌ندام و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ پێك دێ، ئه‌ندامانی لقی پارێزگه‌كه هه‌ر سێ ساڵ جارێ به ده‌نگدانی نهێنی هه‌ڵیانده‌بژێرن، به مه‌رجێ له‌وانه بن كه به‌و پیشه‌یه‌وه خه‌ریك بن. لیژنه‌كه‌ش، یه‌كێ له چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆی به نوێنه‌ری سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێ به‌مه‌رجێ ماوه‌یه‌ك پیشه‌كه‌ی كردبێ له پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێ. 3/ لە كۆبوونەوەكانی ليژنەی لقدا هەمان ئەو ئيجرائاتە پەيڕەو دەكرێ كە تايبەتن بە كۆبونەوەكانی ئەنجومەن.
مادده‌ی بیست و چواره‌م
مادده‌ی بیست و چواره‌م: بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی زه‌پتی له‌به‌رده‌م دادگای ته‌مییزی هه‌رێمدا له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كه له رۆژی ته‌بلیغه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا ده‌كرێ تانه‌ی لێ بدرێ و بڕیاری ئه‌م دادگایه‌ش بنبڕه.
مادده‌ی دوازده‌هه‌م
مادده‌ی دوازده‌هه‌م: ده‌سته‌ی گشتی، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه سازده‌دا: 1/ته‌سدیقكردنی بوجه. 2/گفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانە وكاروباروحساباتی سەنديكا. 3/بۆ سه‌یركردنی پێشنیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن کە ده‌رباره‌ی هه‌مواركردنی یاسا و پێرۆی ناوخۆی سه‌ندیكا پێشكه‌شی ده‌كا. 4/له‌كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیكادا، پاكتاو كردنی موڵك و ماڵ و داراییه‌كانی سه‌ندیكا ئیقرار ده‌كا. 5/ده‌شێ له‌سه‌ر داواكاریی نه‌قیب و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، یا له‌سه‌ر داواكاریی نووسراوی سێیه‌كی ئه‌ندامانی سه‌ندیكا، هه‌یئه‌ی گشتی بانگهێشت بكرێ بۆ سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی به مه‌رجێ هۆیه زه‌روورە‌كانی له بانگهێشته‌كه‌دا روون بكرێـنه‌وه. 6/له كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌كانی هه‌یئه‌ی گشتێدا، له‌وه زیاتر كه باسی كاروباری ناو به‌رنامه‌ی کار، یان باسی هۆ و مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ، ناشێ باسی هیچ شتێكی دی بكرێ.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ئه‌ندام پێویسته خۆی له‌م ره‌فتارانه لابدات: 1/كه‌مته‌رخه‌می یا ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له رێگای جێ به‌جێ كردنی یاسا و پێڕۆكانی سه‌ندیكادا و ئه‌و رێنمایی و بڕیارانه‌ش كه سه‌ندیكا ده‌ریان ده‌هێنێ. 2/هه‌ڵسوڕاندنی پیشه به‌بێ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌شداربوونی ساڵانه. 3/ره‌چاونه‌گرتنی ره‌وشی پیشه‌گه‌ری و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنی حورمه‌تی پیشه، واتا پێویسته ره‌فتار به پێی ده‌قی رێساكانی پێڕۆی ناوخۆ بكرێ. 4/ ناوونیشانێكی پیشه‌یی له خۆی بنێ، یا سیفه‌تێكی درۆی پیشه‌یی به‌خۆی بدا كه به پێی یاسا و پێڕۆی كارپێكراو ته‌سدیق نه‌كرابێ، و به‌هه‌ر رێگایه‌كیش بۆی بكرێ راگه‌یاندنی بۆ بكات. 5/به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه، له هه‌ڵه‌یه‌كی هۆنه‌ركاریی گه‌وره تێوه‌گلێ، زه‌ره‌رو زیانێكی گه‌وره به په‌یوه‌ندداران بگه‌یه‌نێ. 6/به پێچه‌وانه‌ی ده‌قی پێڕۆی ناوخۆ، یا به‌و رێنماییانه‌ی كه سه‌ندیكا ده‌ریان دێنێ، له هه‌ڵسوڕاندنی پیشه‌كه‌دا زیاتر پێ درێژ بكا.
مادده‌ی سییه‌م:
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی سییه‌م
مادده‌ی سییه‌م: پێوسته له‌سه‌ر وه‌زیره پێوه‌ندداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه كار.
مادده‌ی هه‌شته‌م
مادده‌ی هه‌شته‌م: ناشێ ئه‌ندامان نووسینگه‌ی پسپۆری دابنێن به بێ ئیجازه وه‌رگرتن له سه‌ندیكاوه. سه‌ندیكا (100) سه‌د دینار ره‌سمی ساڵانه‌ی ئه‌و ئیجازەيە وه‌رده‌گرێ.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1/ به پێی ئه‌م یاسایه، سه‌ندیكایه‌ك به‌ناوی ((سه‌ندیكای ژمێركار وته‌دقیقكارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق)) داده‌مه‌زرێ، كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌ويی ده‌بێ و باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمدا ده‌بێ و، بۆیشی هه‌یه له جه‌رگه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمدا لق بۆ سه‌ندیكا بكاته‌وه. 2/به ره‌زامه‌ندی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری پێك دێ له (15) ئه‌ندام كه‌متر نه‌بێ، تا هه‌ڵبژاردنی گشتيی سه‌ندیكا وسه‌رپه‌رشتی كردنی له‌ماوه‌ی (3) سێ مانگدا ئه‌نجام ده‌درێ.