یاسای ژماره (17)ی ساڵی2012 یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێكا
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی سی و چواره‌م
مادده‌ی سی و چواره‌م: یه‌كه‌م: پێویسته له سه‌ر گشت شوێنه مۆڵه‌تدراوه‌كانی كۆپیكردن یان دابه‌شكردن یان فرۆشتنی كاره‌كان له هه‌رێمدا، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نووسراوانه‌ی كه‌وا له لایه‌ن خاوه‌نی كاره‌كه یان ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كانی تر به‌م كارانه ڕایانده‌سپێرێت، بپارێزن، كاره‌كه چ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی. دووه‌م: فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پاراستنی مافی دانه‌ر له وه‌زاره‌ت، پاڵپشت به بڕیارێكی دادگه‌ریی ده‌ركراو له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌كه، بۆیان هه‌یه هه‌ر شوێنێكی چاپكردن یان كۆپیكردن یان به‌رهه‌مهێنان یان دابه‌شكردنی كاره‌كان، به ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌شه‌وه، بپشكنن، و بۆیان هه‌یه، تا گه‌یشتن به ئه‌نجام، دانه سه‌رپێچیكاره‌كانی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه له لای دادگای لێكۆڵینه‌وه بسپێرن.
مادده‌ی سی وپێنجه‌م
مادده‌ی سی وپێنجه‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن ماف یان یه‌كێك له میراتگر یان جێگره‌وه‌كانی، چ پێش به‌رزكردنه‌وه‌ی داوا یان له كاتی داواكه‌دا، هه‌ر رێكارێك له‌م رێكاره پاراستنه‌كیانه‌ی خواره‌وه، په‌یوه‌ست به هه‌ر ده‌ستدرێژیێك بۆ سه‌ر ئه‌و مافانه‌ی له‌م یاسایه‌دا ده‌قیان له سه‌ر كراوه، بگرێته‌به‌ر: 1- هه‌ڵسان به وه‌سفێكی ووردی كاره‌كه. 2- فه‌رماندان به ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كه. 3- سه‌لماندنی به‌جێگه‌یاندنی ئاشكرای ریتم یان نواندن یان گووتنه‌وه‌ی كارێك له نێوان جه‌ماوه‌رداو رێگه‌گرتن له به‌رده‌وام بوونی. 4- گلدانه‌وه‌ی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه. 5- ده‌ستبه‌سه‌رداگرتی دانه نایاساییه‌كان و هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك یان ئامرازێكی به‌كارهاتوو له كۆپیكردنه‌كه یان به‌تایبه‌ت ئاماده‌كراوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه. 6- كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی وه‌سوودهێنانی ناڕه‌وا. دووه‌م: له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌یه دواكه‌وتن له گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه، زیان به خاوه‌ن ماف بگه‌ینێت، وناكرێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه یان له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ست به سه‌لماندنی ڕووداوی ده‌ستدرێژیكردنه‌كه هه‌یه، ئه‌وا دادگا بۆی هه‌یه هه‌ر رێكارێك له‌و رێكارانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه ده‌قیان له سه‌ر كراوه، به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم، بگرێته‌به‌ر.
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م
مادده‌ی سی و شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات: 1- فرۆشتن یان به‌كرێدانی كارێكی پارێزراو به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كاره‌كه بخاته ئاڵوگۆڕكردنه‌وه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 2- لاساییكردنی كاره‌كه یان فرۆشتنی یان خسته‌ڕووی بۆ فرۆشتن یان ئاڵوگۆڕكردنی یان به‌كرێدانی له‌گه‌ڵ زانینی ئه‌وه‌ی كه‌وا لاسایی كراوه‌ته‌وه. 3- بڵاوكردنه‌وه‌ی كارێكی پارێزراو به‌هه‌ر ئامرازێكی بڵاوكردنه‌وه، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌ده‌ر كراون، ئه‌ویش به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی پێشوه‌خته‌ی خاوه‌ن ماف له سه‌ر ئه‌م كاره. 4- هه‌ڵسان، به نیازخراپی، به له‌ناوبردنی یان تێكدانی یان خه‌وشداركردنی هه‌ر پاراستنێكی ته‌كنیكی كه‌وا دانه‌ر به‌كاریان ده‌هێنێت. 5- ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌ر مافێكی تری مه‌عنه‌وی یان دارایی له مافه‌كانی دانه‌ر. دووه‌م: سزاكه فره‌ده‌بێت به فره‌بوونی ئه‌و كار یان به‌جێگه‌یاندن یان په‌خش یان تۆماركردنانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن. سێیه‌م: له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه، ئه‌وا سزاكه ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له دوو ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان یه‌كێك له‌م دوو سزایه. چواره‌م: پێویسته له سه‌ر دادگا حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و دانانه‌ی كه‌وا بابه‌تی تاوانه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهاتوو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه. پێنجه‌م: له كاتی حوكم دان به تاوانباركردن، دادگا بۆی هه‌یه حوكم ده‌ربكات به داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه‌وا كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی به‌كاری هێنانه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌ك له شه‌ش مانگ زیاتر نه‌بێت و له حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وی ئه‌و تاوانانه‌ی له بڕگه (یه‌كه‌م/2)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتوون، ئه‌وا داخستنه‌كه پێویسته‌كیی ده‌بێت.
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م
مادده‌ی سی وحه‌وته‌م: له‌گه‌ڵ پێشێلنه‌كردنی هه‌ر سزایه‌كی توندتر كه هه‌ر یاسایه‌كی تری به‌ركار له هه‌رێمدا ده‌قی له سه‌ر ده‌كات، ئه‌وا سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له سێ مانگ كه‌متر نه‌بێت و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت یان به یه‌كێك له‌م دوو سزایه، هه‌ر كه‌سێك: یه‌كه‌م: هه‌ر زانیاریێكی هاتوو له هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كاره‌كه، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف تیایدا، بسڕێته‌وه یان بگۆڕێت، بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان. وه ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌مانه‌ی خواره‌وه ناسراون، به زانیاری تایبه‌ت به مسۆگه‌ركردنی به‌ڕێوه‌بردنی مافه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێن: 1- كار یان تۆماری ده‌نگیی به‌جێگه‌ینه‌ریی. 2- دانه‌ر یان به‌جێگه‌ینه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌نگیی. 3- خاوه‌نی ماف له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی. 4- ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێك یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، بێنه‌ئاراوه. 5- هه‌ر ژماره‌یه‌ك یان جفره‌یه‌ك هیما بكات بۆ ده‌رخستنی ئه‌م زانیارییانه. دووه‌م: به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خاوه‌ن ماف، چه‌ند دانه‌یه‌ك له كارێك یان به‌جێگه‌یاندنێكی چه‌سپاو یان تۆماركردنێكی ده‌نگیی، دابه‌شیان بكات یان هاورده‌یان بكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنیان یان په‌خشیان بكات یان بۆ جه‌ماوه‌ر بیانگوازێته‌وه، چ زانیاری هه‌بێت له‌مباره‌یه‌وه یان هۆی ته‌واوی هه‌بێت بۆ زانین.
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م
مادده‌ی سی و هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: دادگا بۆی هه‌یه، له‌سه‌ر داواكاری دانه‌ر یان جێگره‌وه‌كه‌ی، حوكم ده‌ربكات به له‌ناوبردنی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی ئه‌و كاره‌ی كه‌وا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا بڵاوكراوه‌ته‌وه. دووه‌م: ناكرێت حوكم بدرێت به له‌ناوبردنی یان گۆڕینی ڕواڵه‌تی دانه‌كانی یان وێنه لێوه‌رگیراوه‌كانی هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كه په‌یوه‌ست بێت به وه‌رگێڕانی كارێك بۆ سه‌ر زمانی كوردی، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته حوكمه‌كه كورت بكرێته‌وه به‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی كاره ڕه‌سه‌نه‌كه یان ئه‌و كۆپیانه‌ی یان ئه‌و وێنانه‌ی لێی وه‌رگیراوه، به‌گوێری پێویستی حاڵه‌ته‌كه. سێیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دانه‌كانی یان وێنه‌لێوه‌رگیراوه‌كانی كارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له ده‌رهێنان و فرۆشتنی به‌كارهێنراون، ئه‌ویش له‌و سنووره‌ی به‌شی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانه‌ره‌كه بكات له‌و زیانه‌ی كه‌وا تووشی هاتووه. چواره‌م: ناكرێت ئه‌و بیناو خانوو ئه‌و په‌یكه‌رتاشی و نیگار‌و دیكۆرسازیی و شێوه ئه‌ندازه‌ییانه‌ی تیایدا یان به‌سه‌ریه‌وه دیارن بكرێنه بابه‌تی گلدانه‌وه. هه‌روه‌ها ناكرێت، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له مافه‌كانی ئه‌و دانه‌ره ته‌لارسازه‌ی كه‌وا دیزایینه‌كانی بۆ بیناكردن و نیگاره‌كانی تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا به‌كارهاتووه، حوكم بدرێت به له‌ناوبردن یان گۆڕینی ڕواڵه‌ت یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان، به مه‌رجێك ئه‌مه مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پێشێل نه‌كات.
مادده‌ی سی ونۆیه‌م
مادده‌ی سی ونۆیه‌م: دادگا بۆی هه‌یه حوكم بدات به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه له هه‌ر كارێك تووشی هه‌مواركردن یان سڕینه‌وه‌ی به‌شێكی هاتبێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجه.
مادده‌ی چله‌م
مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر هه‌ر مافێكی بۆبڕیاردراو به‌سه‌ر كاره‌كه‌یدا به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه، مافی هه‌یه قه‌ره‌بووێكی دادپه‌روه‌رانه وه‌رگرێت، به مه‌رجێك پێگه‌ی رۆشنبیری دانه‌ر یان خاوه‌ن كاره‌كه‌و به‌های ئه‌ده‌بی یان زانستی یان هونه‌ری كاره‌كه و ئاستی سوودوه‌رگرتنی كه‌سی ده‌ستدرێژیكار له وه‌سوودهێنانی كاره‌كه، له كاتی خه‌ملاندنی قه‌ره‌بووه‌كه ڕه‌چاو بكرێت، ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا بۆ دانه‌ر حوكمی بۆ ده‌درێت به قه‌رزێكی مومتاز به سه‌ر پوختی نرخی فرۆشتنی ئه‌و شتانه‌ی كه‌وا له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مافه‌كه‌ی به‌كارهاتوون و له سه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه‌وا له داواكه گلدراونه‌ته‌وه. دووه‌م: دادگا بۆی هه‌یه له سه‌ر داوای كه‌سی حوكم بۆدراو، بڕیار بدات به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و حوكمه‌ی كه‌وا به‌پێی ئه‌م یاسایه ده‌ریده‌كات له یه‌ك یان زیاتر له یه‌ك رۆژنامه‌ی رۆژانه یان هه‌فتانه‌و له سه‌ر خه‌رجی كه‌سی حوكم له‌سه‌ردراو.