یاسای ژماره (16)ی ساڵی 2001 یاسای پزیشكی دادگوزاریی هه‌رێمی
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی شه‌شه‌م:
مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌و پارێزگایانه‌دا كه زانكۆیان تێدا هه‌یه، وه‌زیر بۆی هه‌یه تیمارگه دادگوزارییه‌كان له كاتی پێویستیدا بكات به په‌یمانگای پزیشكی دادگوزاری به پله‌ی مودیرییه‌ت.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا ئه‌م ئیشانه ده‌كات: أ-به‌رێوه‌بردنی ئیش و كاری په‌یمانگا و، سه‌رپه‌رشتی هونه‌ریی ئیش و كاری تیمارگه دادگوزاریه‌كان له پارێزگاکاندا. ب-به‌كارخستنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن. ج-هه‌ڵسوراندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه وه‌زیر یان ئه‌نجومه‌ن داوێتی. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا یه‌كسه‌ر به وه‌زیره‌وه په‌یوه‌سته.
مادده‌ی دوازده:
مادده‌ی دوازده: وه‌زیر، به رێنماییگه‌لێ كه ده‌ری ده‌كا بۆی هه‌یه: یه‌كه‌م: پسپۆری به‌شه‌كان و شه‌رت و شرووتی كارمه‌ندان و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیانی تێدا دیاری بكات. دووه‌م: به‌شی تازه له په‌یمانگا و تیمارگه دادگوزاریه‌كاندا بكاته‌وه.
مادده‌ی هه‌ژده:
مادده‌ی هه‌ژده: ئه‌و راپۆرته بزیشكییانه‌ی كه به‌بێ پزیشكانی دادگوزاری له‌سه‌ر داوای دادوه‌ری یان له‌سه‌ر داوای لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیدار رێك ده‌خرێن، ده‌كه‌ونه به‌ر ناره‌زایی دادگا یان ناره‌زایی ئیددیعای گشتی یان ناره‌زایی پێوه‌ندیداریان و ئاراسته‌ی ئه‌و دەزگا ته‌ندروستیه ده‌كرێت كه پزیشكه راپۆرتنووسه‌كه‌ی تێدا ئیش ده‌كات.
مادده‌ی نۆزده:
مادده‌ی نۆزده: یه‌كه‌م: وه‌سفی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و زه‌بران (الوقعات)ی کە له دادگا یان له لایه‌نی لێ پێچانه‌وه‌ی پێوه‌ندیداره‌وه هەواڵەی تیمارگه‌ی دادگوزای ده‌كرێن تۆمار ده‌كرێ، ئه‌وانه دوای ساغكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی شه‌خسی یان لاشه‌ی مردووه‌كه‌و دڵنیایی له سه‌لامه‌ت و دروستیی مادده نێردراوه‌كان- كه به‌پێی رێنماگه‌لێ دیار ده‌كرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌رده‌چن- ئینجا له سجلێكی تایبه‌تیدا تۆمار ده‌كرێن. دووه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا، یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا زه‌بركه ( (الوقعه) هه‌واڵه‌ی به‌شی تایبه‌ت ده‌كات، یان ئه‌گه‌ر پێویست بێت هه‌واڵه‌ی لیژنه‌ێكی ده‌كات كه له (3) پزیشك پێك دێت. سێیه‌م: زه‌بره‌كانی جورمی سه‌ربه ئاكار و ئه‌خلاق و ره‌فتاری گشتی و خه‌مڵاندنی ته‌مه‌ن ده‌خرێته به‌ر ده‌ست لیژنه‌یه‌ك له (3) پزیشك پێك دێت.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: یه‌كه‌م: زه‌بره‌كه له سجلی تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌دا كه فه‌حسه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه تۆمار ده‌كرێ. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار، یان به‌شه تایبه‌ته‌كه، یان لیژنه‌کە راپۆرتێكی پزیشكی دادگوزاری رێك ده‌خات و ئه‌نجامی فه‌حسه‌كانی تێدا دیار ده‌خا، ئینجا به‌رێوه‌به‌ری په‌یمانگا یان پزیشكی دادگوزاری له پارێزگاكه‌دا ته‌ئیدی راپۆرته‌كه ده‌كات.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: یه‌كه‌م: لاشه‌ی مردوو توێكار (تشریح) ده‌كرێ، یان به بڕیارێكی هۆداری دادوه‌ری لێ پێچانه‌وه، ده‌درێته ده‌ست خاوه‌نی. دووه‌م: پزیشكی دادگوزاری توێكاریی لاشه‌ی كه‌سێ ناكات كه خۆی چاره‌سه‌ریی بۆكردبێ و به مردن كۆتایی هاتبێ.
مادده‌ی بیست و دوو:
مادده‌ی بیست و دوو: پزیشكی دادگوزاری، دوای ته‌واو كردنی توێكاری لاشه‌كه، وه‌فاتنامه‌یه‌كی پزیشكیی دادگوزاری ده‌دات به خاوه‌نی مردووه‌كه.
مادده‌ی بیست و چوار:
مادده‌ی بیست و چوار: یه‌كه‌م: پزیشكی دادگوزار له‌سه‌داوای لایه‌نی دادوه‌ری، له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆردا ئاماده ده‌بێت. دووه‌م: پزیشكی دادگوزار بۆی هه‌یه هه‌ر له گۆرستانه‌كه‌دا فه‌حسی لاشه بكات یان بیباته‌وه بۆ به‌شی تایبه‌ت.
مادده‌ی سی و دوو:
مادده‌ی سی و دوو: وه‌زیر بۆی هه‌یه بۆ ساناكردنی به‌كارخستنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه رێنمایی ده‌ربهێنێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شت:
مادده‌ی بیست و هه‌شت: وه‌زاره‌ت، ساڵانه له كاتی زه‌رووردا ئه‌مانه داده‌مه‌زرێنێ: یه‌كه‌م: ژماره‌یێ بزیشك كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاردا دابمه‌زرێن. دووه‌م: ژماره‌یێ یاریده‌ده‌ری پزیشكی كه ته‌ئهیل بكرێن له تیمارگای دادگوزاریدا دابمه‌زرێن.
مادده‌ی سی و یه‌ك:
مادده‌ی سی و یه‌ك: پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی سی و چوار:
مادده‌ی سی و چوار: ئه‌م یاسایه، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
مادده‌ی سی و سێ:
مادده‌ی سی و سێ: هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت ناخرێته به‌ركار.