یاسای ژماره (14) ساڵی 1993 یاسای یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگان
جستجو در مفاد 🔎
جستجو در متن مواد قانون با سرعت بالا و دقت هوش مصنوعی
مادده‌ی یه‌كه‌م:
مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-كوردستان: كوردستانی عێراق. 2--هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 3-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم. 4-یه‌كێتی: یه‌كێتی ژووره‌كانی پیشه‌سازی هه‌رێم. 5-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجوومه‌نه‌كانی یه‌كێتی ژووره‌كان. 6-ئه‌نجومه‌نی ژوور: ئه‌نجومه‌نی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له پارێززگاكانی هه‌رێمدا. 7-ئه‌ندام: بازرگان یان پرۆژه‌ی پیشه‌سازی كه رێگه‌ی دامه‌زراندنی به پێی یاسای دارایی به‌و مانایه‌ی كه ئه‌ندامێكی تۆماركراوه له یه‌كێ له ژووره‌كاندا.
مادده‌ی دووه‌م:
مادده‌ی دووه‌م: 1-به پێی ئه‌م یاسایه یه‌كێتییه‌ك داده‌مه‌زرێ به ناوی یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌و ژوورانه‌ی بازرگانی و لقه‌كانی یه‌كێتی پیشه‌سازی یه‌كانی عێراقی كه ئێستا له پارێزگاكانی هه‌رێمدا هه‌ن. 2-یه‌كێتی رێكخراوی پیشه‌یی ئابووری یه‌وه كه‌سیاسه‌تێكی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆی دالرایی و ئیداری هه‌یه و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی یا ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌داتێ ده‌بێته نوێنه‌ری. 3-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مافی سه‌رپه‌رشتی گشتی و به‌رێنوێنی كردنی به‌سه‌ر یه‌كێتی دا هه‌یه و ده‌توانێ سه‌باره‌ت به چالاكییه بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان رای وه‌ربگرێ.
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م:
مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: ژوور ده‌بێ ئه‌مانه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بكا. 1-راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی كاره‌كانیه‌وه. 2-دواحیسابی بۆ سه‌لماندنی ئه‌ویش له ماوه‌یه‌كدا كه له سێ مانگ تێپه‌ر نه‌كا له رۆژی كۆتایه هاتنی ساڵی داراییه‌وه به‌مه‌رجێ له لایه‌ن _ چاودێری داراییه‌وه ورد كرابێته‌وه. 3-بووجه‌ی نه‌خشه كێشانی ساڵانه‌ی پێش سه‌ره‌تای ساڵی دارایی به سێ مانگ به لایه‌نی كه‌مه‌وه بۆ سه‌لماندنی.
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م:
مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: ژوور بۆی هه‌یه به په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی خانوو به‌ره بكرێ یا دروست بكا.
مادده‌ی سی یه‌م:
مادده‌ی سی یه‌م: ده‌شێ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژوور خه‌ڵاته‌كی ساڵانه‌یان بدرێتێ كه میقدار و شێوه‌ی به‌خشینی به بریاری ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كرێن به‌ڵام نابێ هه‌ردوو خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی و ژوور وه‌ربگیرێ.
مادده‌ی سی و دووه‌م:
مادده‌ی سی و دووه‌م: 1-كارگه‌رانی یه‌كێتی ژووره‌كان حوكمه‌كانی یاسای كاری ژماره$ (71)ی ساڵی 1987و یاسای خانه‌نشینی و زامن كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره$ (39)ی ساڵی 1971یا هه‌ر یاسایه‌كی تریان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێ كه جێگه‌یان بگرێته‌وه. 2-ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بنه‌مای خزمه‌ت و رێك پێكی تایبه‌تی بۆ رێكخستنی خزمه‌تی كارگه‌رانی له یه‌كێتی ژووره‌كاندا ده‌ربكا.
مادده‌ی بیست و سێیه‌م:
مادده‌ی بیست و سێیه‌م: دارایی یه‌كێتی له مانه پێك دێ: 1-ئه‌وه‌ی ژووره‌كان ده‌یده‌نێ و به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی دیاری ده‌كا. 2-ئه‌و پیتاك و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌ندامه‌كان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ده‌كه‌ن. 3-داهاتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی یه‌كێتی به‌جێیان دێنێ. 4-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی یه‌كێتی و ژووره‌كان به پێی یاسا.
مادده‌ی بیسته‌م:
مادده‌ی بیسته‌م: له باره‌گای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك پێك دێ به سرۆكایه‌تی دادوه‌رێك كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیدار ده‌بێ و ئه‌ندامیه‌تی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داریی و ئابووری و پیشه‌سازی و ووزه و نوێنه‌رێكی یه‌كێتی بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی دروستی هه‌ڵبژاردن و بریاره‌كانیش بنبڕ ده‌بن.
مادده‌ی بیست و یه‌ك:
مادده‌ی بیست و یه‌ك: هه‌ر هه‌ڵبژێرێك (ناخب) بۆی هه‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه تانووت له دروستی هه‌ڵبژاردنه‌كه بدا به مه‌رجێ (1000) هه‌زار دینار وه‌ك بارمته له سنوقی ژووردا دابنێ و ئه‌گه‌ر تانووته‌كه‌ی ره‌ت كرایه‌وه یا خۆی وازی لێهێنا وه‌ك داهاتێك بۆ ژوور تۆمار ده‌كرێ.
مادده‌ی بیست و چواره‌م:
مادده‌ی بیست و چواره‌م: دارایی ژووره‌كان له مانه پێك دێ: 1-ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندمان. 2-داهاتی به‌گه‌ر خستنی پاره و پوولی و كرێ ی خانوو به‌ره‌كانی. 3-كرێ ی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كا. 4-قه‌رزی ناوخۆ به‌مه‌رجێ به په‌سه‌ند كردنی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بێ. 5-ئه‌و پیتاكانه‌ی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
مادده‌ی ده‌یه‌م:
مادده‌ی ده‌یه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی باڵا ترین ده‌سته‌ی یه‌كێتی یه‌و ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-دانانی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی. 2-دانان و بڕیار له‌سه‌ر دانی بووجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كێتی و دیاری كردنی رێژه‌ی به‌شداربوونی ژووره‌كان تیایدا. 3-ئاماده‌كردنی په‌یره‌وه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی و ژووره‌كان. 4-سه‌لماندنی بووجه‌ی ساڵانه‌و حیسابی یه‌كێتی و میلاكی فه‌رمانبه‌رانی. 5-سه‌لملندنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ژووره‌كان له باره‌ی به گه‌ر خستنی پاره و پولیانه‌وه بۆ مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری ده‌كه‌ن. 6-زامن كردنی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه ژووره‌كان وه‌ریان ده‌گرن. 7-ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ژو بۆی هه‌یه ئابوونه‌ی ساڵانه‌و هه‌ق ده‌ستی خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیاری بكا. 8-به‌خشینی خه‌ڵات بۆ ئه‌ندامان و كه‌سانی تر به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی یه‌كێتی دا بگونجێ. 9-به‌جێ هێنانی هه‌ر كار‌و فه‌رمانێكی یاسایی تر بۆ به‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌كانی یه‌كێتی. دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به سه‌رۆكه‌كه‌ی بسپێرێ. سێ یه‌م: بڕیار له ئه‌نجومه‌ندا به زۆربه‌ی موتله‌ق ده‌درێ و ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌ك بوون سه‌رۆك ده‌نگی زاڵ بوونی ده‌بێ.
مادده‌ی چواره‌م:
مادده‌ی چواره‌م: یه‌كێتی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌م ئه‌ركانه به‌جێ دێنێ: 1-سه‌رپه‌رشتی كردنی ژووره‌كان و چاودێری و رێنوێنی كردنیان و بوون به نوێنریان له لایه ده‌سه‌ڵاته گشتییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا. 2-سه‌رپه‌رشتی كردنی تۆمار ناوه بازرگانییه‌كان (الاسماْ التجاریه) و ناوی نووسیكردنیان له توماری بازرگانی له هه‌رێمدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری ناوه‌ندی (سجلات مركزیه) بۆیان. 3-كردنه‌وه‌ی پێشانگا له ناوه وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و به به‌شداری بوونیان به رێكخستنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كاندا و داوه‌تكردن بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی و به‌شداری كردن له كۆر و كۆنگره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه. 4-كۆكردنه‌وه و پوخته كردنی ئاگاداری و زانیاری بازرگانی و پیشه‌سازی به ده‌ست خستنیان بۆ ئه‌ندامانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان. 5-لێكۆلینه‌وه‌ی بارودۆخی بازرگانی پیشه‌سازی له هه‌رێمدا پێشنیاز كردنی رێ و شوێن و چاره‌سه‌ر به ئامانجی په‌ره‌پێدانی چالاكی و ئابووری و گه‌شه‌پێدانی له هه‌رێمدا. 6-لێكۆلینه‌وه‌ی رێ و شوێنی هاندانی سه‌رمایه و به‌شداربوون له‌گه‌ڵ لایه‌نه ره‌سمی و یه‌كانادا له دانانی نه‌خشه و به‌رنامه‌ی به به‌رهه‌م هێنانی چالاكی پیشه‌سازی ی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو. 7-سازدانی نه‌خشه‌كێشی و ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشكه‌شكردنی پێشنیاز بۆ بزواندن و په‌ره‌پێدانی بازاری ناوخۆ. 8-ئاماده‌كردنی لێكۆلینه‌وه و پێشنیاز سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدان و پاراستنی پیشه‌سازی و بار‌و دۆخی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه و خستنه ناو بازاره‌وه چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا به هاوكاری رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كاندا و به‌شداریبوون له پێوانه‌كانی ناردنی كه‌ل و په‌لدا بۆ ده‌ره‌وه. 9-لێكۆلینه‌وه (مه‌سحكردنی مه‌یدانی)بازاره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه بۆ زانینی توانا‌و دانانی ری َو شوێنی گه‌شه‌پێدان و ئال و گۆری بازرگانی به مه‌به‌ستی فراوان كردنی ئاسۆی هاوكاری ی ئابووری له بواری ده‌ره‌وه. 10-به‌شدار بوون له دانانی پێوانه‌ی هونه‌ری بۆ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێم و هاوكاری له چاودێری جێبه‌جێ كردنیان. 11-به‌شدار بوون له ئاماده‌كردنی پررۆژه‌كانی ئه‌و یاسایانه‌ی راسته‌خۆ په‌یوه‌ندیان به چالاكی پیشه‌سازی و بازرگانییه‌وه هه‌یه. 12-ناردنی نێراوی (بعثه) بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێشوازی كردن و رێكخستنی سه‌ردانی نێردراوانی بیانی. 13-گه‌شه پێدانی فام و رۆشنبیری پیشه‌سازی و بازرگانی له ناو ئه‌ندامانی ژووره‌كان. هه‌وڵدان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی راده‌ی پیشه‌یی یان و ده‌ركردنی ئه‌و جۆره چاپه‌مه‌نییه‌ی بایه‌خ به زانیاری ئابووری ده‌ده‌ن. 14-پشتگیری كردنی خاوه‌ندارانی داهێنان و هاندانی داهێنه‌ران و به‌هره‌مه‌ندان به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی ئابووری هه‌رێم بكا
مادده‌ی حه‌وته‌م:
مادده‌ی حه‌وته‌م: ژوور ئامانجه‌كانی به‌م رێ و شوێنه به‌جێ دێنێ: 1-تۆمار كردنی ناوه بازرگانییه‌كان و ناونووس كردنیان له تۆماری بازرگانیدا و رێكخستنی ده‌فته‌ری پێویست بۆی و پێشكه‌شكردنی زانیاری له باره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی به یه‌كێتی تا له ده‌فته‌ری ناوه‌ندی دا (مركزی) تۆمار بكرێن. 2-ده‌ست نیشان كردنی ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ی بۆ كاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی جوگرافیدا باون بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تكاری ژوور و بڵاوكردنه‌وه‌یان. 3-ناوبژی كردنیان و به‌شدار بوون له ناو بژی كردن له‌و ناكۆكییه بازرگانی و پیشه‌سازیانه‌دا كه له نێوان ئه‌ندامانی ژوور خۆیان یان له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵكانی تردا رووده‌ده‌ن و پێكهێنانی لیژنه‌ی ناوبژی كردن و ئاماده كردنی لیستی ناوی ناوبژی كاران و بنه‌ما و چۆنێتی ناوبژی كردن. 4-ده‌ركردنی باوه‌رنامه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنان (شهاده المنشأ) بۆ كه‌ل و په‌ل له سنووری هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها ده‌ركردنی سه‌لملندنی باوه‌رنامه بازرگانییه‌كانی تر. 5-كۆكردنه‌وه و پۆلینكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نرخی كه‌ل و په‌له سه‌ره‌كییه‌كانی ناو بازاری ناوخۆ به شێوه‌یه‌كی خوله‌كی (دوری) 6-پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری له بواری راوێژی هونه‌ری دا بۆ بازارگان و پیشه‌سازی یه‌كان. 7-سه‌لماندنی كه‌فاله‌تی ئه‌ندامان. 8-به‌شداری كردن له چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ده‌سته‌ی لیژنه‌و ده‌زگا ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت به پارێزگا.
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: ژوور نابێ هیچ یارمه‌تی یان یاریده‌ی دارایی یا پیتاك یا سلفه‌یه‌ك بدا به پێی په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی یه‌وه ته‌نیا بۆ جێبه‌جێ كردنی (التزام) ه‌كانی نه‌بێ.
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م:
مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: داخوازی خۆپاڵاوتن به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێش دوو هه‌فته له كاتی دیاریكراو بۆ هه‌ڵبژاردن به ژوور ده‌درێ.
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م:
مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: پاره و پولی ژوور به‌م شێوه‌یه به‌گه‌ر ده‌خرێ: 1-سپاردن به بانكه‌كان له هه‌رێمدا . 2-كرینی سه‌نه‌دی قه‌رزی حكومه‌تی هه‌رێم. 3-هه‌ر بوارێكی تری به‌گه‌ر خستن كه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ژووردا بگونجێ.